(به‌شی پانزه‌هه‌م)
له کۆتایی به‌شی پێشودا، ئاماژه‌مان به‌وه کرد، که سه‌رکردایه‌تی پارتی و شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن، هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانیان، له سه‌روی هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی که‌سایه‌تی و پارتایه‌تیه‌وه، له به‌ر چاو ئه‌گرت، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌ناوه‌ڕۆکی بروسکه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه بڕوانین، زۆر به‌ڕونی، ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێ، که‌بارزانی نه‌مر، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵبژاردوه، نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی و پارتایه‌تی، ئه‌گه‌ر به‌ئویژدان و دڵ پاکیه‌وه بڕیار بده‌ین!.
من وه‌ک به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی شوان، ڕۆژی/١٩-٣- ١٩٧٥، له‌گوندی بۆڵقامیشه‌وه که‌باره‌گای ناوچه‌مانی لێبو، که‌وتمه‌ڕێ به‌ره‌و پێنجوێن، بۆکۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌مانگی لقی٣ێ به‌ڕیز، له‌٢٠- ٣ێ، ئێواره‌كه‌ی گه‌یشتمه باره‌گای لق و، ئاماده بونی خۆم پێیان ڕاگه‌یاند، ووتیان پێم، سبه‌ینی کاتژمێر(٨) ئاماده‌به کۆبونه‌وه ده‌س پێ ئه‌کات، ئیتر من ڕۆشتم بۆ ماڵی خدر که‌بابچی و مێوانی ئه‌وبوم، بۆ مانه‌وه‌م له پێنجوێن.
دیاره دره‌نگانی شه‌و، بروسکه‌که هاتبو من ئاگاداری نه‌بوم، کاتێک به‌یانی زوو ده‌رچوم به‌ره‌و باره‌گای لق، دیتم بازار چه‌ڵه‌ژاوه‌و، وه‌ک ڕۆژی حه‌شری لێهاتوه‌و، که‌س به‌که‌سه‌وه نیه، خێرا خۆم گه‌یانده باره‌گای لق، دیتم ئه‌ندامانی لق به‌گشتی و چه‌ند ئامر به‌تالیۆن و ئامر هێزیش ئاماده‌بون. کۆبونه‌وه‌ی ئاگادار کردنه‌وه له‌ناوه‌ڕۆکی بروسکه‌ی سه‌رکردایه‌تی، به‌تایبه‌ت خودی بارزانی نه‌مر، بۆ نه‌خشه داڕشتنی به‌ڵاوه پێکردن، ده‌ستی پێ‌کرد زۆر به‌گه‌رمی و دڵ ته‌نگیه‌وه!.
دیاره له‌سه‌ره‌تادا به‌ئاخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه، بروسکه‌که، له‌لایه‌ن لێپرسراوی لق، شه‌هید سدیق ئه‌مینه‌وه خوێنرایه‌وه، ئێستا‌ش هه‌ر له‌بیرمه، که دووای دیاری کردنی مێژو و ڕاگه‌یاندنی سه‌ڵاوی سه‌رۆک، بۆ هه‌مو لایه‌نه‌کانی ناوشۆڕش، ده‌قی ناوه‌ڕۆکی بروسکه‌که به‌م جۆره‌بو، بارزانی فه‌رموبوی( براکانم، بۆ ئاگاداریتان روناکاێی له‌ئه‌رزو ئاسماندا نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ شۆڕشه‌که‌مان، بۆیه بڕیارماندا، بۆ پاراستنی گه‌لو ووڵاته‌که‌مان له‌ماڵوێرانی و کاوڵکاری، ده‌ست به‌رداری شۆڕش ببین، تاکو ڕۆژێ دێت، ڕوناکایه‌کمان بۆ په‌یدا ئه‌بێته‌وه، بۆیه بۆ هیچ که‌سێ نیه، ته‌قه له‌کوردستاندا بکا، له‌گه‌یشتنی ئه‌م بروسکه‌یه به‌دواوه. به‌ڵام، به‌ڵێنمان له ئێراق و ئیران وه‌رگرتووه، پابه‌ندی لێبوردنی گشتی ببن. به‌و پێیه‌ش هه‌مو که‌سێک ئازاده، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێراق، وه‌یان دێته دیوی ئێران، به‌ڵام به بۆچونی ئێمه، دیوی ئێران باشتره !.
ئه‌وانه‌ی به‌شداری کۆبونه‌وه‌که بون و زۆر له‌نزیکه‌وه ئه‌یانم ناسی، که له‌بیرم بێت ئه‌مانه‌بون:١- به‌رپرسی لق، کاک سدیق ئه‌مین-٢- ڕه‌سوڵ مامه‌ند-٣- جه‌وهه‌ر نامیق، به‌شی پاراستن-٤- قادر عه‌زیز جه‌باری، ناسراو به(قادره سور) ئێستا‌ش له‌ژیاندا ماوه، به‌ش پاراستن-٥- نوره‌دین عه‌بدوڕه‌حمان، ئه‌ندام کارگێڕ، له ژیاندا ماوه- ٦- نه‌جمه‌دین گلی، ئه‌ندام کارگێڕ، له‌ژیاندا ماوه-٧- شێخ محه‌مه‌د ئامر هێز-٨- نازم محه‌مه‌د سلێمان ئامر به‌تالیۆنی(٥) -٩- عه‌بدولکریم حه‌سه‌ن، لێپرسراوی لێژنه‌ی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ. جا به‌داخه‌وه ناوه‌کان ئه‌وانی تریم له‌بیر نه‌ماوه، چونکه ئه‌زانم له‌سه‌روی ١٥ که‌سه‌وه بون، به‌شدار بووان!.
جاله‌دوای خوێندنه‌وه‌ی کورته‌ی بروسکه‌که، پاشکۆی ڕاگه‌یاندنه‌که، وه‌ک هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شۆڕش به‌تیر و ته‌سه‌لی شێکرایه‌وه‌و، خرایه به‌ردیدی به‌شدار بووان، که‌به‌م شێوه‌یه‌بو:
له‌پاش ئه‌وه‌ی به‌پێی پیلانێکی نێوده‌وڵه‌تی، ڕێککه‌وتنێک مۆر کرا له‌جه‌زائیر، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی: ئێراق و ئێران و تورکیا، به‌هاوکاری سه‌رۆکی جه‌زائیر، هه‌واری بۆمیدیان، سوپای سه‌ربازی هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی ئێران و تویکیاو ئێراق، ئه‌خرێنه ئاماده‌باشیه‌وه، ئه‌گه‌ر موسته‌فا بارزانی، شه‌ڕی له دژی ئێراق ڕانه‌گرت و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌ی شۆڕشی نه‌دا، یه‌ک ته‌قه له‌باشوری ئێراقدا بکرێت، ئه‌م سێ سوپایه ڕاسته‌و خۆ، ڕوو بکه‌نه ئه‌و ناوچانه‌و، داگیری بکه‌ن و پاکی بکه‌نه‌وه له چه‌كداری!.
هه‌نگاوی یه‌که‌میش، له‌لایه‌ن مـحه‌مه‌د ڕه‌زا شاوه، سه‌رۆک موسته‌فا بارزانی بانگهێشتی تاران بکڕێت به‌ناو وتووێژه‌وه، به‌ڵام که گه‌یشت، یه‌کسه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر بکڕیت و، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بخرێته به‌ر ده‌م و، له‌گه‌ڵ دڵنیایی کردنی، که جارێکی تری ناهێڵن بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێراق!.
له‌به‌رانبه‌ریشدا، ئیراق ده‌ست له‌به‌شێکی زۆری(شه‌تول عه‌ره‌ب) و خاکی ئێراق، به‌تایبه‌تی سنوری هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵ بگرێت و بیبه‌خشێ به ئێران، دیاره به‌وپێیه‌ش، قه‌زای پێنجوێنیش ئه‌که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ئێرانه‌وه!.
به‌شداری کردنی تورکیاش، له‌ترسی ته‌شه‌نه کردن و کاریگه‌ری دروست کردن بو، له‌سه‌ر باکوری کوردستان، که‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هیچ جۆره بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی مه‌ترسیداری تێدا نه‌بو!.
دیاره له‌پاش شێکردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌و، بیر‌و ڕا گۆڕینه‌وه، به‌هۆی دڵسۆزی و خوێن گه‌رمی هه‌ستی پیرۆزی کوردایه‌تیه‌وه، هه‌ندێ مشت‌ومڕ په‌یدابو له‌نێوان هه‌ڤاڵاندا، به‌بۆچونی هه‌ندێ هه‌ڤاڵ، پێیان وابو ئه‌تواندرێ له پاش ناردنه‌وه‌ی په‌ککه‌وته‌و ئافره‌ت و منداڵان، شه‌ڕی پارتیزانی به‌رپا بکرێت، که یه‌ک له‌وانه‌ی زۆریش توندبو له‌سه‌ر ئه‌ورایه، نازم حه‌مه‌ی سلێمان، ئامر به‌تالیۆنی پێنج بو، که هاته قسه‌کردن و وتی: هه‌ڤاڵان، یان ئه‌وه‌تانی چه‌ک دانانێن، وه‌یان هه‌ر یه‌که‌و شه‌رواڵێکی ژنیش، بکه‌ینه پێمان، ئه‌مجا بگه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام له‌دووای ئاگادار بونه‌وه‌ی دروست، له‌چۆنیه‌تی پیلانه‌که، ده‌رکه‌وت هه‌مو ڕازی بون به‌دانانی چه‌ک، چونکه ده‌رکه‌وت بۆ هه‌مولایه‌نێک، ئه‌وه پیلانیك نه‌بووه به‌س بۆشکست پێهێنانی شۆڕش، به‌ڵکو زیاتر له‌ناودردنی گه‌لی کورد و وێرانکردنی ناوچه‌که‌و گۆڕانکاری دیموغرافی، به‌بیانوی به‌رده‌وامبونی شۆڕشه‌که‌وه!.
جا لێره‌دا گه‌وره‌یی و دڵسۆزی و پیرۆزی، سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی نه‌مر به‌ده‌ر که‌وت، که له‌ڕاستیدا ئاواتی گه‌وره‌ی ئه‌و، خزمه‌ت کردن و ڕزگار کردنی گه‌لی کوردستان بووه، له ژێر ده‌سته‌یی و نه‌هامه‌تی و بێدادی، دیاره به‌چاو تروکانێک، ئه‌یتوانی شۆڕشی پارتیزانی ڕابگه‌یه‌نێ، چونکه هه‌مو جۆره پێداویستیه‌کی شه‌ڕی پارتیزانی زۆر به‌زیاده‌وه هه‌بو، پێویستیشی به‌وه نه‌ئه‌کرد، ناوی شۆڕشیش بگۆڕی، به‌ڵکو ته‌نها به گۆڕینی تاکتیکی به‌رگری کردن، له به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی شه‌ڕی به‌رانبه‌رییه‌وه، بۆ شه‌ڕی: لێده‌و، هات و ڕاکه!.
به‌ڵام بارزانی، نه‌مان و له ناوچونی خۆی و پایه‌و پله‌و بنه‌ماڵه‌و که‌س و کاره‌که‌ی، به‌گشتی کرده قوربانی له‌پێناو پاراستن و مانه‌وه‌ی گه‌ل و ووڵاته‌که‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی دوچاری گه‌وره‌ترین ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری و قڕ کردن نه‌بێته‌وه، چونکه خۆی سه‌رکرده‌یه‌کی پله‌به‌ر زو لێهاتوی کارامه‌بو له‌شێوازی شه‌ڕ کردندا، زۆر چاک دڵنیابو، هیچ هێزێک پێشمه‌رگایه‌یتی ناتوانێت، به‌ره‌نگاری هێزی سێ ده‌وڵه‌تی دڕه‌نده‌ی دژ به‌گه‌ل و ووڵات ببێته‌وه، له‌سنورێکی ئاوها ته‌سک و کراوه‌دا، له هه‌رچوار لاوه ده‌وره بدرێت!.
زۆر باش ئه‌یزانی، ته‌نها به ئابڵۆقه‌ی بوواری ئابوری و پێداویستی ژیانه‌وه، خه‌ڵکه‌که ناچار ئه‌کات، خۆیان یه‌ک یه‌ک چه‌کداره‌کان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، هه‌رچه‌نده چاره نوسی دووا ڕۆژی خۆشیان لێ ڕون نه‌بێت، چونکه به‌تایبه‌تی، چاره‌نوسی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌یان بینی گه‌یی به‌وکاره‌ساته، ئیتر کت‌وپڕ، بڕوایان ناهێنا به‌هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ک، ته‌نها ماڵوێرانی و نه‌هامه‌تی و کاوڵکاری بۆ گه‌له‌که‌مان ئه‌مایه‌وه!.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌وپرسیاره بێته پێشه‌وه، ئه‌ی چۆن پارتی و یه‌کیه‌تی، هه‌ریه‌که‌و به‌جیا شۆڕشی پارتیزانیان ڕاگه‌یاند؟. وه‌ڵامه‌که‌ی له ناوه‌ڕۆکی بروسکه‌که‌ی سه‌رۆک مسته‌فا بارزانیدا، ڕون و ئاشکرایه، وه‌کو ئاماژه‌ی به‌وه کردووه( تاکو ڕۆژێک ڕوناکییه‌ک بۆ گه‌لی کورد په‌یدا ئه‌بێته‌وه) ئه‌وڕوناکییه‌ش ئه‌وه‌بو، هه‌ر له‌دووای هه‌ره‌س هێنانی شۆڕش و مه‌ترسی نه‌مانی بارزانی و پارتی له‌سه‌ر ڕژێمی به‌غدا، ئێران هه‌ستی به‌وه کرد، ئێراق، پابه‌ندی ڕێککه‌وتننامه‌که نابێت و ده‌ست له‌وسنوره ئاوی و خاکیانه‌ی پێش‌و هه‌ڵناگرێت، بۆیه بیری له‌وه کرده‌وه، جارێکی تریش، کورد وه‌کو کارتێک به‌رانبه‌ر ڕژێمی ئێراق به‌کار بهێنێت، هه‌روه‌کو بینیشمان چۆن ده‌رگای خسته‌وه سه‌رپشت، به‌رانبه‌ر به‌دروست بونه‌وه‌ی شۆڕشی هه‌ردو پارتی، به‌بێ جیاوازی!.
لێره‌دا هه‌رچه‌نده ده‌ربڕینی هه‌ستێکی ناخۆش و تاڵه‌و، به‌هیچ جۆرێ خۆشم حه‌زی پێناکه‌م، به‌ڵام ناچارم ئاماژه‌ی پێبکه‌م، چونکه ووته هه‌لی بۆ هات، ئه‌بێ بیدرکێنیت، ئه‌گینا مه‌به‌ست ناپێکی، بۆیه ئه‌پرسم ئایه شۆڕشی نوێی پیرۆز، تاکو ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردستان ڕوی نه‌دا، چ سه‌رکه‌وتنێکی به‌ده‌ست هێناو به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین، بارگه‌و باره‌گاکانیان له چ ناوچه‌یه‌کی باشوری کوردستاندا مابو؟!.
ئایه ڕاسته، ده‌ربه‌ده‌ر کردنی دانیشتوان و وێران کردنی گوندێک، بکه‌ی به‌قوربانی تۆپاندنی چه‌ند جاش و سه‌ربازێ، دیاره وه‌ک له‌پێشدا ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵویست و بۆچونی مسته‌فا بارزانی نه‌مر بو، چونکه به‌هه‌مو پێوه‌رێک، ئه‌و شۆڕشی له‌پێناوی پارته‌که‌یدا نه ئه‌کرد، به‌ڵکو له پێناوی گه‌له‌که‌یدا بو، بۆیه شۆڕشی به‌قوربانی گه‌ل کرد، نه‌ک گه‌ل به قوربانی شۆڕش بکات، چونکه ئه‌یزانی، ئه‌گه‌ر گه‌ل توشی نه‌خۆشی مه‌رگ ببێت، به‌ئاسانی زیندو نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پێی خۆی بمێنێته‌وه، زۆر به‌ئاسانی شۆڕش زیندو ئه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ک تاکو ئێستا، چه‌ند جارێ ئه‌و ڕاستیه ڕویداوه، نکۆڵی لێکرد هه‌ڵناگرێت!.
بۆیه، به‌پێچه‌وانه‌ی کوێربین و کینه له‌زگ و داخ له‌دڵه‌کانه‌وه، به‌رانبه‌ر به بارزانی و پارتی، ڕۆشنبیران و سیاسه‌ت مه‌دارانی زانا‌و نیشتمان په‌روه‌ری شاره‌زا له‌شۆڕشگێڕیدا، پێیان وایه، که‌بارزانی نه‌مر، به‌و‌بڕیاره بوێرانه تاڵه، سه‌رکه‌وتنێکی تری گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا له‌خزمه‌ت کردن و پاراستنی گه‌لی کورد، له بواری نه‌هامه‌تی و ماڵ وێرانی و چاره‌نوسێکی ڕه‌شی تارێک و نادیار، به قوربانی دانی خۆی‌و شۆڕشه‌که‌شی، له‌و پێناوه‌دا، به‌ڵام خۆ دیاره دوژمنان و نه‌یاران، که هیچیان پێ نه‌کرێت و هێچیشیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت بۆ ناساندنی خۆیان، ئه‌بێت ڕه‌نگی سپی بکه‌ن به‌ڕه‌ش و، ڕه‌شیش بکه‌ن به سپی، له به‌ر دیدی رٶله نه‌زان و دواکه‌وتوه‌کانی بواری سیاسی، هه‌روه‌ک ئه‌مڕۆ ئه‌یبینین و له‌به‌ر چاومانه، که له‌لایه‌ن، به‌ناو ئۆپۆزسیۆن به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش به‌ڕیز، هه‌ڵسوڕێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، کاک نه‌وشیروان موسته‌فاوه!.
له‌ڕاستیدا ئێمه که‌باسی ئۆپۆزسیۆن ئه‌که‌ین و ئه‌و ووشه پیرۆزه(ئۆپۆزسیۆن) به‌کار دێنین ناچاریه، ئه‌گینا به‌هیچ پێوه‌رێک ئه‌وان جێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌یان نه‌گرتۆته‌وه، ته‌نها وه‌ک چه‌ند لایه‌نێکی نه‌یار و خۆپه‌سه‌ند و ئاژاوه‌گێر و به‌رژه‌وه‌ند په‌رست، دژایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پیرۆزه‌ی، که‌به‌خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌و ئه‌نفال و کیمیاباران و سوتماک کردنی زیاتر له(٤٥٠٠) گوند و شارۆچکه‌ی کوردستان هاتۆته دی، له‌وه‌ته‌ی دروست بونه، ته‌نها له‌ڕاگه‌یاندن دروشمێکی بێبه‌رنامه زیاتر، هیچ هه‌نگاوێکی تریان نه‌ناوه، له‌ئاژاوه گێڕان و ناشیرین کردنی ڕوی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پارته خاوه‌ن شۆڕش و ده‌سه‌ڵات دارانه‌دا، که خۆشیان تاکو چوار ساڵێ به‌ر له‌ئێستا، به‌شێکی دیاریبون تێیدا، به‌تایبه‌تی، سه‌ران و کادیره دڵسۆزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان!!.
لێره‌دا کۆتایی به‌م به‌شه‌ش ئه‌هێنین، هیوادارین لێمان زویر نه‌بن، له‌درێژه کێشانی ئه‌م به‌شه‌و، چاوه‌روان به‌شی ئاینده‌بن، که‌ته‌نها له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌ویستراوی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن ئه‌ڕوین، به‌تایبه‌تی به‌ڕیز، کاک نه‌وشیروان مسته‌فا!!.
١٢- ٧- ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
