سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی پارته ئیسلامیه‌کان، له سه‌ده‌ی(٢١) دا!.نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید
هه‌رچه‌نده به نیازبوم له‌م ماوه‌یه‌دا، ته‌نها خه‌ریکی زنجیره ووتارێکبم له‌ژیر مانشێتی( کێن ئه‌وانه‌ی دژی پارتین، هۆکاری دژایه‌تی کردنه‌که‌یان چیه)، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌په‌یجه فه‌رمیه‌که‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان، به‌ڕیز کاک محه‌مه‌د فه‌رج، ڕاگه‌یاندنی بۆ چونێکیم چاو پێکه‌وت، دوچاری شۆکی کردم، بۆیه بڕیارمدا، ده‌ست له‌ونوسینه هه‌ڵبگرم بۆ کاتێکی تری و وه‌ڵامێکی گونجاوی به‌ڕیزی بده‌مه‌وه!.
پێشه‌کی به‌پێویستی ئه‌زانم ئاماژه به‌وه بکه‌م، که له‌ماوه‌ی(١٤٣٥) ساڵی ڕابوردودا، ئه‌گه‌ر به‌راوردی ڕێژه‌ی مرۆڤ و چووار چیوه‌ی جوگرافیای ووڵاتانی عه‌ره‌بی بکرێ له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد و نیشتمانه‌که‌یدا، ئه‌وه‌نده‌ی کورد پابه‌ندی ئه‌وئاینه بووه‌وخزمه‌تی کردووه له هه‌مو بوارێکه‌وه، عه‌ره‌ب نه‌یان کردووه، بگره نه‌ته‌وه‌کانی تریش نه‌یان کردووه، ئه‌گه‌ر به ووردی و به شێوازێکی ئه‌کادیمیانه، لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، له‌کاتێکدا ئاینه‌که به‌زمانی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یه‌نداروه‌و، ئه‌کرێت بووترێت، له ناوه‌ڕۆکدا ئاینێکی عه‌ره‌بیه!.
هه‌ر بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا، ئێراق وه‌ک ده‌وڵه‌ت به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه، بکرێ به چوار به‌شه‌وه، هه‌روه‌ک خۆیان ئه‌ڵێن کورد چواریه‌کیش که‌متره، ئایه سێبه‌شه گه‌وره‌که‌ی عه‌ره‌بستان، به قه‌ده‌ر هه‌رێمی کوردستان، مزگه‌وت و خوێندنگای ئاینی و ئاینداری تێدا به‌دی ئه‌کرێت، ئیتر ئه‌بێت خه‌م خۆری و په‌رۆشی ئه‌م لایه‌نه سیاسیه به‌ناو ئیسلامیانه‌ی کوردستان، هۆکاری چی بێت، له به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆیاندا زیاتر، خۆ خاوه‌نداریه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌وئاینه به‌وان نه‌سپێردراوه له‌لایه‌ن خوداوه، که لێێ به‌رپرسیاربن، وه‌ک ئێستا ئه‌بینرێت، ئه‌ڵیی که‌س ئیسلام نیه ئه‌وان نه‌بێت، ئیسلام موڵکی ئه‌وانه!!.
ماوه‌یه‌ک زۆر نیه به‌ر له‌ئێستا، ئه‌میری کۆمه‌ڵی به‌ناو ئیسلام، به‌ڕیز کاک عه‌لی باپیر، کارتێکی کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت، جه‌ماوه‌ره‌که‌ی قه‌بوڵی ئه‌که‌ن داوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی بکات، ڕایگه‌یاند شه‌و له‌ناو خه‌ودا، خودا دابه‌زیوه‌ته خووارێ بۆ لای‌و چه‌ند جێگایه‌کیان پێکه‌وه کردووه! به‌ڵام که‌بۆی ده‌رکه‌وت کارته‌که‌ی زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی لێنه‌کرا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌وه، له‌دووای ئه‌وه‌دا کارتێکی تری نیشاندا، گوایه چۆته سه‌ر گۆڕه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر و هه‌ڵیداوه‌ته‌وه‌و، جه‌سته‌ی پیرۆزی بینوه، به‌ڵام هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵه‌که‌ی شه‌رمیان کرد وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، ڕوناکبیره‌کان سه‌ریان له‌وه سوڕمابو، ئایه مامۆستا عه‌لی، گاڵته به‌عه‌قڵی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ئه‌کات به‌گشتی، وه‌یان ته‌نها به عه‌قڵی خۆی‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌شی، لێره‌و له‌وی خامه‌و ووشه هاته هه‌ژان، بۆی ده‌رکه‌وت، پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌ر ناکه‌وێت، چونکه ووتراوه دووای موحه‌مه‌د(د، خ) له سه‌ر بێت، پێغه‌مبه‌ری تری نایه‌ت، به‌داخه‌وه په‌رجۆ(معجزه) کانی به‌رهه‌مدار نه‌بون، چونکه جه‌ماوه‌ر هۆشیاره!!.
لێره‌دا ئه‌چینه سه‌ر په‌یجه پیرۆزه‌که‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوی ئیسلامی به‌ڕیز، کاک محه‌مه‌د فه‌رج، له‌په‌یجه فه‌رمیه‌که‌یدا، ئه‌م به‌ڕیزه ئه‌مینداره کورده ئیسلامیه، زۆر به‌شێوازێکی ژیرانه هه‌وڵی خۆی داوه که‌سایه‌تی به‌دفه‌ڕی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و خودا په‌رستی(سه‌دام حوسێن) گۆڕبه‌گۆڕ، زیندو بکاته‌وه‌و، بیخاته خانه‌ی پیاوچاکانی خودا په‌رست و بڕوادارێکی پیرۆزی ئاینیش!.
سه‌ره‌تا بۆ خۆڵ کردنه چاوی که‌سانی ساوێلکه‌و نه‌زانه‌وه، به‌ڕیز ئه‌مینداری یه‌کگرتوی ئیسلامی، پێشه‌کی وه‌ک پیا هه‌ڵدانێک، باسی ده‌کا، سه‌رۆک کۆماری ئێراق بو، سه‌رۆکی حیزبی به‌عس بو، سه‌رۆک وه‌زیران بو، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان بو، هه‌مو شتێک بو.ئه‌مجا به‌ڕیز مامۆستا ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتو، ناخی دڵی خۆی ده‌رئه‌خات بۆ ستایش کردنی و ده‌بێژێت: سه‌دام حوسێن، له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی وه‌ک سه‌رۆک، حوکمڕانی کرد، چه‌ند هه‌ڵویستێکی تۆمار کردووه، که لێره‌دا جێگه‌ی باسکردنه!!.
له‌درێژه پێدانی ستایش کردنه‌که‌یدا (١٥) خاڵ دائه‌ڕێژێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو خوێنه‌رێکی به‌ڕیز، به فه‌لسفه‌ی مامۆستای ئه‌میندار ئاشنابن و خۆیان هه‌ڵی سه‌نگێنن، چ خزمه‌تێک به کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌تیش گه‌لی کوردستان ئه‌گه‌یه‌نێت، ئاماژه به‌ناوه‌ڕۆکی خاڵه بێ پیز و به‌ره‌که‌ته‌کانی ئه‌که‌م له‌خوواره‌وه!.
1- وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له قوتابخانه‌کان جێگیر کردووه!.
2- باج له‌هه‌رکسێ وه‌رنه‌گیراوه، مزگه‌وتی دروست کردبێت!.
3- له یادی له‌دایک بونیدا، له‌هه‌ر پارێزگایه‌ک مزگه‌وتێکی دروست کردووه!.
4- زۆرترین په‌یمانگاو کۆلیژی ئیسلامی له ووڵات کردۆته‌وه!
5- ئافره‌ت به‌بێ که‌سی نزیک نه‌یده‌توانی گه‌شت بکات!.
6- یه‌که‌م بانکی ئیسلامی کرده‌وه!
7- ناوه‌ندی پێشه‌وا بوخاری بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر کرده‌وه!.
8- شوێنی نه‌مایش کردنی ئافره‌تانی له‌به‌سرا گۆڕی بۆ مزگه‌وت!.
9- له ناو که‌ناڵه‌کانی ڕادیو و ته‌له فیزیۆن، به‌رنامه‌ی ئاینی دانا!.
10- مۆڵه‌تی زانستی شه‌رعی وه‌ک بڕوانامه‌ی بکالۆریۆس دانا!.
11- له کاتی پشوی هاوینه‌دا، خولی قورئان خوێندنی کرده‌وه!.
12- له‌شاری به‌سرا سێ پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی، نێربازیان کردبو، له‌باڵاخانه‌یه‌کی به‌رز فڕێیاندانه خوواره‌وه به بڕیاری خۆی!.
13- فه‌رمانی ده‌رکرد، که‌سێک قسه‌ێ ناشیرین به‌رانبه‌ر خودا‌و پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌کانی بکا سه‌زای بده‌ن!.
14- هه‌ر کۆمپانیایه‌ک له ئێراق، ئیشی بکردایه، مه‌رجی ئه‌وه‌بو نه‌ده‌بو له گه‌ڵ ئیسرائیل مامه‌ڵه بکات، لێره‌دا وادیاره له بیری چووه، که مامۆستا په‌روه‌رده که‌ره‌که‌ی سه‌دام، موشیل ئه‌فله‌قی جوله‌که بو!.
15- له ناوچه‌ی هیت، چه‌ند جادوگه‌رێک سوکایه‌تیان به قورئان کردبو، ئه‌ویش فه‌رمانی ده‌ست گیرکردن و دوواتر کوشتنی به‌سه‌ردادان!.
فه‌لسه‌فه ڕه‌نگین و بێسوده‌کانی مامۆستا محه‌مه‌د فه‌رج ته‌واو.به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌م هاته‌وه بیر، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) له‌سه‌ر فه‌رمویه‌تی( کلم‌الناس بقدر عقولهم) واته له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێکدا ئه‌دوێت، ئه‌بێت به پیی عه‌قڵی ئه‌و قسه بکه‌ی، ئیتر من نازانم، ج ووشه گه‌لێ بدۆزمه‌وه، دڵی خۆم ئارام کاته‌وه و، دڵی مامۆستاش زویر نه‌کات، به‌ڕاستی وه‌ڵامێکی زۆر سه‌خته، به‌ڵام چاره‌شم نیه!!.
بێگومان هه‌ر خاڵێک له‌و بۆچون و لێدوانانه‌ی به‌ڕیز، کاک محه‌مه‌د فه‌رج، چه‌ندین تووانجی ئازارده‌ر هه‌ڵ ئه‌گرێت، به‌ڵام لێره‌دا من هه‌وڵه‌ده‌م خۆم له‌تووانج لێدان بپارێزم، بۆ ئه‌وه‌ی نه ووتاره‌که زۆر درێژ بێته‌وه نه دڵی که‌سانێکیش زۆر بریندار بێت!.
زۆر به‌داخه‌وه، له‌کاتێکدا ئێمه‌ش له‌سه‌ده‌ی٢١ یه‌کدا ئه‌ژین و، زانایانی گه‌لانی تری، ساڵانه‌و بگره ڕۆژانه، له بوواره‌کانی زانستی ی ته‌کنیکیدا، ئامێری خزمه‌ت گوزاری و زانستی سه‌رسوڕهێنه‌ر دا ئه‌هێنن و رویان کردۆته بۆشایی گه‌ردون و به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌کاندا ئه‌سوڕێنه‌وه، زانایانی ئاینی ئێمه‌ش، له پاش تێپه‌ڕبونی( ١٤٣٥ ساڵ، به‌سه‌ر ئه‌وپه‌رتۆکه پیرۆزه‌دا، که پێی ئه‌وترێ(قورئان) له ناوه‌ڕۆکیدا خودا ئاماژه‌ی به‌وه کردوه ئه‌ی عاله‌می جنۆکه‌و مرۆڤ، ئه‌گه‌ر تووانیتان، بگه‌نه هه‌موو پارچه‌کانی زه‌وی و ئاسمانه‌کان، بڕۆن، به‌ڵام ناتوانن به‌بێ تووانای زانستی(یامعشرالجن والإنس، إن‌استطعتم أن تنفدو من أقطارالسماوات والأرض فأنفذو لا تنفذونهاإلابالسلطان)، که‌چی زاناکانی ئێمه هه‌تا په‌نجاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌میش ئه‌یان ووت مانگ نوره‌و هه‌رکه‌سی بڕاوی به‌وه هه‌بێت ئه‌چنه سه‌ری، کافر ئه‌بێت!!.
ئێستاش ئه‌وا، یه‌کێ له‌زانا ڕابه‌ره ئاینیه‌کانی، ڕێنمایی په‌روه‌رده‌یی و زانستیمان ئه‌کا، وه‌ک ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوی ئیسلامی، بۆ ڕازی کردنی مه‌رجه‌عیه نهێنیه‌که‌ی، ئه‌یه‌وێت مرۆڤێکی شه‌رمه‌زار کراو و ڕو ڕه‌ش و دڕنده، بکات به مرۆڤێکی پیرۆزی ئاین په‌وه‌ر و خزمه‌ت گوزار و پیرۆز له مێژوودا!.
من به‌ڵێنمدا تووانج نه‌ده‌م، بۆیه ئه‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی تری ڕۆشنبیر نه‌ی بینن، هه‌تا زووه، ئه‌و خاڵانه بسڕێته‌وه، چونکه ته‌نها بۆ گاڵته جاڕی و تووانج لێدان نه‌بیت، به‌که‌ڵکی هیچی تر نایه‌ت، ته‌نها بۆ یاری کردن به‌عه‌قڵی که‌سانی لاواز، ئه‌وکارانه‌ی ئه‌کرد، به‌تایبه‌تیش له‌و کاتانه‌دا، که شه‌ڕی ئێران له‌ئارادابو، ئه‌گینا نه‌سه‌دام و نه حیزبه‌که‌ی، که داهێنه‌ره‌که‌ی موشیل ئه‌فله‌قی جوله‌که بو، هه‌ر بڕوایان به ئیسلام نه‌بووه، دینیان ته‌نها بۆ سیاسه‌ت کردووه به‌دروشم، وه‌ک پارته ئیسلامیه سیاسیه‌کانی ئێستا!.
تاوانی دڕه‌ندایه‌تی و به‌د ڕه‌وشتی سه‌دام ئه‌وه‌نده زۆرن، به ووتارێک و چه‌ند ووتارێک ته‌واو نابێتن، بۆیه ته‌نهاڕاکه‌یاندنی ووشه‌ی ئه‌نفال به‌سه‌ر گه‌لی موسوڵمانی کوردا، گاڵته کردن نیه به‌و ئاینه‌و خودا ناسین، ئایه ئه‌میندار، ئه‌وه چۆن هه‌ڵ ئه‌سه‌نگێنێت، که‌سێ بڕاوی به‌خوداو دووا ڕۆژ هه‌بێ، کاری له‌وجۆره ئه‌نجام ئه‌دات، ئه‌گه‌ر مامۆستا بڕوای به‌و بۆچونه نیه، که‌واته جه‌نابیشی له‌گه‌ڵ دروستی ئه‌و تاوانه بێوێنه‌دایه‌و ناویری به ئاشکرا ده‌ری ببڕیت، چونکه ئه‌و ئایه‌ته تایبه‌ت به کافران دابه‌زیوه!!.
ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان، کاک محه‌مه‌د فه‌رج، ئه‌و هه‌مو تاوانکاریه قێزه‌وه‌نانه‌ی، وه‌ک وێران کردن و تاڵان‌کردنی ده‌وڵه‌تی کوێت، که ئێستا ئێراق ساڵانه به‌ملیارات دۆلار، خه‌ساره ئه‌ژمێری! .شه‌ڕی ئێرانیشی به‌رپاکرد له پاش ٨ ساڵ ماڵویرانی و کوشتن و بریندار کردنی، زیاتر له دوو ملیۆن مرۆڤی بێتاوانی لێکه‌وته‌وه، ته‌نها له‌پێناو فراوان کردنی ده‌سڵاته‌که‌ی خۆی! به‌درێژایی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆی، له دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد نه‌که‌وت و، لغاوه‌ی سور بوبو به‌خوێنی ڕۆله‌کانی گه‌لی کوردستان، هێشتا دڵی دانه‌که‌وت، بڕیاری پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی ده‌رکرد، له ژێر دروشمی ئه‌نفالدا، که به‌واتای کافر بونی گه‌لی کورد دێت! خۆ ئاسه‌واری ئه‌و تاوانه، وه‌کو ئێسک‌و پروسکی ئه‌نفال کراوه‌کان، هه‌ر ئه‌مێنێت و نادۆزرێته‌وه به‌گشتی هه‌تا هه‌تایه‌و تاوانێکی ده‌گمه‌نه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا!
که‌چی ئه‌میندار ئه‌یه‌وێت، کێوێک به‌باڵی مێشێک دابپۆشێت و بزری بکات، باس له ئارایشگایه‌ک ئه‌کات له به‌سره کردویه به‌مزگه‌وت، به‌ڵام تیاترۆخانه‌کانی شه‌وانه‌ی به‌غدای له‌به‌ر چاو وون کردووه، وا دیاره له‌به‌ر زۆری بۆی نه‌ژمێردراوه، بێجگه له ڕابواردنی بێوێنه‌ی شه‌وانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ کچانی ١٤ ساڵاندا!.
هه‌ر١٥ خاڵه‌که‌ی ئاماژه‌ی پێکردووه، له‌بوواری میناکیه‌وه(معنوی) پوڵێکی قه‌ڵب ناهێنێت، به‌ڵام له هه‌موی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی کرداره‌کانی سه‌دام حوسێنه‌وه ئه‌ڕوانێته کردار و هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم ڕیزدار کاک مه‌سعود باریزانی و ده‌سه‌ڵاته پیرۆزه‌که‌ی هه‌رێم.لێره‌دا ئه‌و هه‌مو پێشکه‌وتنه پیرۆز و شارستانیه‌ته له‌هه‌مو بوواره‌کانی ژیاندا، ته‌نانه‌ت دروست کردنه‌وه‌ی هه‌زاران مزگه‌وت، که ڕژێمه پیسه بۆگه‌نه‌که‌ی سه‌دام وێرانی کردبو، هه‌موی بزر ئه‌که‌ن و شه‌و و ڕۆژیان ئه‌خه‌نه سه‌ریه‌ک، به کامیراوه، زۆر به‌وردی به‌سه‌ر درزی شه‌قامه‌کان و به‌نزین خانه‌و، سوواڵکه‌ره‌کانی بێگانه‌و، کاره‌با بڕانه‌وه ئه‌گه‌ڕێن و ئه‌یکه‌ن به هات و هاوار، فرمێسکی تیمساحمان بۆ هه‌ڵ ئه‌ڕێژن!!.
ئه‌م بابه‌ته جێگه‌ی ئه‌وه‌یه، به زنجیره ووتار له‌سه‌ری بڕۆیت، چونکه هه‌ڵویست و بۆچونێکی هێنده لاوازی وروژاندووه مامۆستا، مرۆڤ توشی شۆک ئه‌کات و ناتوانرێت له ووتارێکدا وه‌ک پێویست، به تێر و ته‌سه‌لی شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر بکه‌یته‌وه، بۆیه منیش، له کۆتاییدا هه‌رئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم، ئه‌مه‌یه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی پارته به‌ناو ئیسلامیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، له سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مدا، سه‌ده‌ی زانست و پێشکه‌وتنی گه‌لان و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌ستێره‌کاندا له بۆشایی گه‌ردون، گه‌ڕانی ئه‌وانیش به پێچه‌وانه‌وه، به‌دوای ئارایشتگاداو، بزرکردنی کاره جووان و پێرۆزه‌کان و شاردنه‌وه‌ی کاره قێزه‌وه‌ن و تاوانکارییه‌کان!!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
