له‌کۆتایی به‌شی شه‌شه‌مدا ئاماژه‌مان به‌رودانی دوبه‌ره‌کی کرد، به‌لام هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد که نامه‌وێت له‌و‌بوواره‌وه بدوێم و خوێ به‌سه‌ر برینێکی زۆر قوڵدا بکه‌م، که له‌سایه‌ی یه‌زدانه‌وه ساڕ‌ێژ بوه، پێچه‌وانه‌ی هه‌ندی لایه‌ن و که‌سانی، که هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، خوی به‌سه‌ر برینه کۆنه‌کاندا بکه‌ن، له‌ژێر په‌رده‌ی دڵسۆزی پارتایه‌تیدا، که خۆشیان زۆر چاک ئه‌زانن، ئه‌وکار و هه‌ڵوێستانه، له‌زیان زیاتر سود به‌گه‌له‌که‌مان ناگه‌یه‌نێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنان و نه‌یارانی گه‌لی کورد و کوردستانه!.
بۆیه ته‌نها خستنه‌ڕوی چالاکیه‌کانی ئه‌ندامان و دڵسۆزانی پارتی و ڕێبازی بارزانی، به‌پێویست ئه‌زانم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک، ئه‌و ڕۆڵه کورد په‌روه‌رانه‌ی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا نه‌ژیاون و نه‌یاندیوه، پارتی به چ ڕێبازێکی سه‌ختدا گوزه‌ری کردووه‌و، دایکی هه‌مو ئه‌و ڕێکخراو و پارته سیاسیه کوردستانیه ڕاسته‌قینه دڵسۆزه‌کانه، که ئێستا له جایاتی ده‌ست خۆشی لێکردن و ڕێز لێنان، تانوتی لێ ئه‌ده‌ن و ئه‌یانه‌وێتن له‌که داری بکه‌ن، له پێناو به‌هێزکردنی پێگه‌ی حیزبه‌که‌ی خۆیاندا، دور له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌یان!.
چونکه خۆیان زۆر چاک ئه‌زانن، له ئاستی پارتیدا نین، له خزمه‌ت کردنی گه‌لی کورد‌و کوردستاندا، به‌ڵکو زۆر له‌خوار پارتیه‌وه‌ن به چه‌ندین پله، بۆیه ئه‌یانه‌وێت به پڕوپاگه‌نده کردن، ئه‌وبۆشاییانه پڕبه‌که‌نه‌وه، چونکه ئه‌زانن جه‌ماوه‌ری ئێستا، به‌تایبه‌تیش لاوه‌کانمان، هیچ ئاگاداریه‌کیان له سه‌ر ڕابوردوی تێکۆشان و به‌رخۆدانی، شۆڕشگێڕانه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان نیه، که ته‌نها شانازی کردنی، به زیاتر له‌سی دانه ساڵ ته‌مه‌نی تێکۆشان و به‌رخۆدانی شۆڕشگێڕی به‌سه، که به‌ر له دایک بونی ئه‌و پارت و ڕیکخراوانه‌ی، که ئێستا لاف و گه‌زافی به‌سه‌ردا لێ ئه‌ده‌ن، هاتۆته کایه‌وه !.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه، باهیچ پارت و لایه‌نه‌ک واتێ نه‌گه‌ن شار بێخاوه‌نه‌و، که‌س تاوانێت به‌رپه‌رچی ئه‌وان بداته‌وه‌و، ڕاستیه‌کان بدرکێنێت و جه‌ماوه‌ری دلسۆزی کوردستان، له شۆڕش و تێکۆشانی ڕابوردوی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌م گه‌له کڵۆڵ و بێ به‌خته‌مان ئاگادار بکاته‌وه، که به چه‌پڵه لێدانی لایه‌نێک، وا تێبگه‌ن شۆڕش چه‌ند ساڵێکه ڕویداوه‌و، ته‌نهاش له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وان، ئه‌و ئازادی و سه‌رکه‌وتنانه به‌ده‌ست هێنراون!!.
جاکه‌زانرا کێشه‌ی سیاسی که‌وتۆته نێوان مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رۆک مسته‌فا بارزانیه‌وه، لێژنه‌ی ناوچه‌ی که‌رکوک بڕیاریدا، تانه‌گه‌نه ئه‌وڕاستیانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدایه، لایه‌نگری هیچ لایه‌ک نه‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، بڕیاریان دا، لێژنه‌یه‌ک پێک بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ردولا بکه‌ن و لێیان تێ بگه‌ن، تاکو بڕیاری کۆتایی خۆیان بده‌ن له‌گه‌ڵ کام لادا بن، م. س، وه‌یان سه‌رۆکی پارتی، مسته‌فا بارزانی!.
لێژنه‌که پێک هات له به‌ڕێزان/ شه‌هید عومه‌ر شه‌ریف، مسته‌فا کرێکار، به‌هجه‌ت حه‌سه‌ن، که به‌داخه‌وه ئێستا هیچیان له ژیاندا نه‌ماون، یه‌که‌م جار رویان کرده لای سه‌رۆک بارزانی(١١) پرسیاریان لێ کردبو، یه‌که‌م پرسیاریان که ئێستاش له بیرمه( ئایه ڕاسته، بارزانی کوردستانی فرۆشتووه به مۆز و پڕته‌قاڵ)، چونکه یه‌که‌م هه‌واڵ، که مه‌کته‌بی سیاسی کردبویانه دروشمی به‌رنامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خۆیان ئه‌و خاڵه بو، گوایه بارزانی، کوردستانی به مۆز و پڕته‌قاڵ فرۆشتووه!.
له‌و کاته‌دا ئه‌ندامانی لێژنه‌ی که‌رتی ئیمام بریتیبون له هه‌ڤاڵان:١- فائیق قادر کافرۆشی- ٢- نه‌جمه‌دین وه‌هاب شێخ بزێنی- ٣- به‌ختیار فایق مه‌لا قادر ئیمام- ٤- ئه‌حمه‌د نه‌عیم- ٥- ته‌باره‌ک محه‌مه‌د- ٦- فائیق سادق موعه‌قب-٧- عه‌لی خوشکه‌زای فائیق کافرۆشی. به‌رپرسی یه‌که‌می لێژنه‌ی که‌رت، فائیق کافرۆشی بو به‌نده به‌رپرسی دوهه‌م بوم!.
لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و لێک تێ گه‌یشتن گه‌ڕانه‌وه له‌لای سه‌رۆک بارزانی و وه‌ڵامی هه‌ر(١١) پرسیاره‌که‌شیان گه‌یانده لێژنه‌ی ناوچه‌و، گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و مه‌کته‌بی سیاسی، تاکو ڕاو بۆچونه‌کانی ئه‌وانیش وه‌ر بگرن، ئه‌وسا لێژنه‌ی ناوچه، هه‌ڵویستی خۆیان ده‌ربڕن، به‌رانبه‌ریان. به‌ڵام لێژنه‌ی ناوچه، ڕاسته‌وخۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی له سه‌رۆک بارزانیان کردبو، له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌کانیدا، دایان گرته خوواره‌وه، به‌ڵکو جه‌ماوه‌ریش ئاگاداری ئه‌و هه‌ڵویستانه ببن، تاکو بتوانن له ئه‌نجامدا بڕیاری خۆیانی له‌سه‌ر ده‌ربڕن.
دیاره له‌وسه‌رده‌مه‌دا، پارتی ئامێری چاپکردنی نه‌بو، نوسراو و به‌ڵاو کراوه‌ی ناوچه به‌نوسین ده‌ستی به‌ڵاو ئه‌کرایه‌وه، نوسخه‌که‌ی که‌رتی ئیمام قاسم، کاک فائیق دای به‌من به‌وپێیه‌ی به‌رپرسی دوهه‌م بوم، تا بتوانم به‌کاربۆن نوسخه‌ی له‌سه‌ر بگرمه‌وه‌و، به‌سه‌ر شانه‌کاندا به‌ڵاوی بکه‌ینه‌وه. منیش ئه‌ندامێکی شانه ڕێکخه‌ر له‌شانه‌کانمدا هه‌بو، زۆر خه‌تی خۆشبو، یادی به‌خێر، ناشزانم له ژیاندا ماوه یان نا، ئه‌ویش عه‌بدوڵای مه‌لا عومه‌ری خانه‌قا بو، ناردم به دوایدا هاتو، شه‌و له‌لام مایه‌وه تابه‌یانی، توانیمان به‌کاربۆن (٦٠) نوسخه‌ی له‌سه‌ر بگرینه‌وه، هه‌ر بۆ ڕۆژی دووایی، کۆبونه‌وه‌ی که‌رتمان کرد و هه‌ر ئه‌ندام که‌رته‌و به‌شی خۆی برد بۆ داگرتنی ناو شانه ڕێکخه‌ره‌کانی، تاکو بگات به‌ئه‌ندامانی پارتی به‌گشتی له بار و دۆخه‌که بگه‌ن!.
هه‌فته‌ی ئاینده، شاندی لێژنه‌ی ناوچه له م. س. گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام چی، سێ لاپه‌ڕه پرسیار و وه‌ڵامیان هێنابو، هه‌ر له‌یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ناوچه‌دا، لێک ترازان دیاری داب‌و، هه‌ر به‌و پێیه‌ی پێش‌و، کاک فائیق هات بۆ ڵام و نوسخه‌ی پرسیار و وه‌ڵامه‌کانی م. س. ی داپێم، نوسخه‌یان له‌سه‌ر بگرمه‌وه بۆ به‌ڵاو کردنه‌وه، منیش پاش ئه‌وه‌ی کردیانمه‌وه‌و خۆیندیانمه‌وه، هه‌ر ڕاسته‌وخۆ بڕیارمدا، نه‌نوسخه‌ی له‌سه‌ر بگرمه‌وه‌و، نه‌ڕێگه‌ش به به‌ڵاوکردنه‌وه‌ی بده‌م، له سنوری ڕێکخستنی شانه‌کانی لای خۆمدا، که زۆرینه‌ی شانه‌کانی سنوری که‌رت بون. بۆ به‌یانی کاک فائیق جوابی بۆم نارد، پێویسته به‌په‌له جێگه‌ی کۆبونه‌وه دیاری بکه‌یت و به‌زوترین کات، کۆ ببینه‌وه!.
دیاره من زوو له مه‌به‌ستی ئه‌و تێ گه‌یشتم، که ئه‌یه‌وێت به‌ڵاوکراوه‌که‌ی م. س، دابگرین به‌ڵام نه‌مووت نا، بۆ ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی که‌رت به‌گشتی ئاگاداربن. چونکه من له‌گه‌ڕه‌کی ئازادی دا ئه‌نیشتم، هاتمه خوواره‌وه بۆ ئیمام قاسم و کاک به‌ختیار فائیقم ئاگادار کرده‌وه، که له ماڵی ئه‌وان کۆ ئه‌بینه‌وه، چونکه ئه‌و شوێنانه‌ی له مه‌رکه‌زی پۆلیس و ئه‌منه‌وه نێزیک بونایه، زۆر که‌متر له‌ژێر چاودێریدا ئه‌بون، ماڵ ئه‌وانیش به‌رانبه‌ر مزگه‌وته‌که‌ی ئیمام قاسم بو!.
بۆ ئێواره‌که‌ی، لێژنه‌ی که‌رت به‌گشتی کۆبوه‌وه، کۆبونه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، کاک فائیق داوای به‌ڵاوکراوه‌که‌ی کرد، منیش نوسخه‌کانی هێنابوی دامه‌وه ده‌ستی، ووتی ئه‌مه چییه، ئه‌ی کووا نوسخه‌ی تری، ئیتر وه‌ڵامم دایه‌وه‌و، پێم ووت، من به‌هیچ جۆری بڕوام به‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌و خاڵانه نیه که ڕاستن، دوهه‌میش، ئه‌ندامانی دڵسۆزی پارتی به وه‌حش نازانم، دوێنێ شتێکم بۆی به‌ڵاو کردۆته‌وه‌و، ئه‌مڕۆش شتێک تر، که له‌سه‌تاسه‌ت پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی دوینێ بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت بائه‌وه بخوێندریته‌وه، ئه‌مجار ئه‌مه داگرین!.
دیاره زۆر به‌توڕه‌یی وه‌لامی دامه‌وه‌و ووتی: من به‌رپرسی یه‌که‌مم، هه‌رچی بڵێم ئه‌بێ وابێت، زوو په‌لاماری ده‌مانچه‌که‌یدا، دیاره ئه‌و چووارده خۆرێکی حزبی لابو، منیش ده‌مانچه‌یه‌کی سعودیم لابو، هه‌ر هی حزب، وه‌ڵامم دایه‌وه ووتم: ئیره شوێنی ته‌قه کردن نیه، هه‌م لێژنه‌که به‌گشتی و ماڵه‌که‌شی تێدا ئه‌چێت، ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌که‌یت، ئه‌وه قه‌برسانه‌که‌ی شێمحیدین له پشته‌وه‌یه‌و شه‌ویشه، من و تۆ له‌وی به‌ره‌نگاری یه‌کتری ئه‌بینه‌وه، هه‌ر له ئێستاشه‌وه، من په‌یوه‌ندیشم له‌گه‌ڵ تۆدا نابێت، هه‌ڵسام و ڕوم کرده ئه‌ندامان، ووتم کێ له‌گه‌ڵ مندا ئه‌بێت با هه‌ڵسێت، من په‌یوه‌ندی به لێژنه‌ی ناوچه‌ی تازه‌وه ئه‌که‌م، دیاره هه‌مویان به‌ڕاستی له فائیق زۆر تۆڕه‌بون، به‌ڵام، ته‌نها کاک به‌ختیار فائیق مه‌لا قدری ئیمام، هه‌ڵسایه پاوه، ووتی من له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌بم. کاک ئه‌حمه‌د نه‌عیمیش، چونکه له خێزانێکی زۆر هه‌ژار بو قوتابیش بو ئه‌یخوێند، حیزب مانگی (٥) دینار یارمه‌تی ئه‌داپێی، ڕاسته‌وخۆ ووتی: کاکه نه‌جمه‌دین، ئه‌گه‌ر بتوانن یارمه‌تیه‌که‌م بده‌نێ وه‌ڵاهی منیش له‌گه‌ل تۆدا ئه‌بم، دیاره به‌ڵێنم پێ نه‌دا، چونکه نه‌م ئه‌زانی ئه‌نجام به چی ئه‌گات، بۆیه، به ته‌نها کاک به‌ختیار له‌گه‌ڵمدا مایه‌وه له‌و لێژنه‌یه‌دا!.
به‌ڵام دوای ئه‌وه، له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا، له سنوری ئه‌وکه‌ر‌ته‌دا، ته‌نها سێ شانه‌ی ئه‌ندامانمان به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌وه هێشته‌وه، هیچ چاریان نه‌ما ده‌ستیان کرد به‌ناردنی هه‌شه کردنی کوشتن له‌من، ئه‌گه‌ر شانه‌کان ڕه‌ت نه‌که‌ینه‌وه، تاکو ڕۆژێک به‌ڕه‌حمه‌ت بێت، محه‌مه‌د شه‌فیق باخه‌وان، جووابی بۆم نارد، کاک فائیق و عه‌لی خوشکه زایو، کاک فائیق سادق، له چایخانه‌ی عاشور وه‌ستاون چاوڕێیانه بێته خوواره‌وه لێت بده‌ن، ئه‌وه منیش لای قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌که‌ی ئیمام قاسم وه‌ستاوم چاوه‌ڕیت ئه‌که‌م، وه‌ره خوواره‌وه، ئه‌مجار کێ به‌خۆی ئه‌ڵێت پیاو، باده‌ستت بۆ بێنێت. دیاره منیش به‌بێ وه‌ستان چوم بۆ لایان، هه‌روه‌ک خۆی ووتی دیم کاک محه‌مه‌د له‌وشوێنه ڕاوه‌ستاوه، که گه‌یشتم پێی، یه‌کسه‌ر ووتی ئه‌وه هه‌رسێکیان له‌چایخانه‌که‌ن، وادیاره چاوه‌ڕوانی تۆ ئه‌که‌ن، به‌ڵام تۆ هه‌قت نه‌بێت و مه‌یی پێشه‌وه، له دوره‌وه بوه‌سته، من پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان په‌لامارمان بده‌ن، په‌لاماریان ئه‌ده‌م و چاکیشیان لێ ئه‌ده‌م. یه‌کسه‌ر کاک محه‌مه‌دم هێور کرده‌وه‌و، ووتم نا کاکه گیان واتێمه‌گه ئه‌وان په‌لامارم ئه‌ده‌ن، چونکه ئێمه زۆر باش یه‌کتری ئه‌ناسین و ئێستا خۆم ئه‌چم بۆلایان، به‌ڵام تۆ مه‌یی، نه‌ک واهه‌ست بکه‌ن نیازمان خه‌راپه.
ئیتر که‌دیانم، یه‌کسه‌ر چۆم بۆلایان و له‌پال کاک فائیقه‌وه دانیشتم، به دزیه‌وه‌و له‌سه‌رخۆ، پرسیارم لێکرد ئه‌وه چیه، بۆچی هه‌ڕه‌شه‌ت کردووه، ووتی ئه‌ی تۆ بۆچی شانه‌کانت به‌لای خۆتا ڕاکێشاوه، له‌وه‌ڵامدا ووتم براکه‌م، شانه مرۆڤن و ئه‌ندامی پارتین، نه‌موڵکی منن، نه هێ تۆن، چۆن من شانه ڕێکخه‌رکان ئه‌ناسم، تۆش وه‌کو من ئه‌یان ناسی، فه‌رمو بڕۆ په‌یوه‌ندیان پێوه بکه‌و، قه‌ناعه‌تیان پێبێنه‌و ڕایان بکێشنه‌وه لای خۆتان، ئیتر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه چیه، من په‌یوه‌ندیم به به‌هجه‌ت حه‌سه‌نه‌وه کردووه‌و، ئێستا مه‌لاییم، تۆش جه‌لالیت و ڕێبازی خۆت جییایه، ئیتر ئه‌وه دووا جاری په‌یوه‌ندیم بو له‌گه‌ڵی، تا ئێستاش نه‌م دیته‌وه!.
له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌شدا، هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تره، که هه‌میشه زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی کوردایه‌تی، له‌گه‌ڵ ڕێبازی بارزانی و پارتیدا ماوه‌ته‌وه‌و، هه‌ر به‌و جۆره‌ش ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌نده ڕێباز و به‌ر‌خۆدانێکی مێژویی دور و درێژ و، پڕ له‌داستانی پاک و خاوین و کۆڵنه‌دانی هه‌یه! ئیتر هیوادارم چاوه‌ڕوانی به‌شی هه‌شه‌ته‌م بکه‌ن، که قه‌ومیه‌کان ئه‌که‌ونه‌وه په‌راوێز و به‌عسیه‌کان زیندو ئه‌بنه‌وه!!.
٥- ٥- ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
