گومان له‌وه‌دا نیه که هه‌میشه، سیاسه‌ت بۆته ئامرازی گره‌و بردنه‌وه‌و گه‌یشتن به ئامانج، جا چ وه‌ک تاک، وه‌یان به‌کۆمه‌ڵ به‌کار بهێنرێت.به‌ڵام دیاره سیاسه‌تیش پرانسیپی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، زۆر جیاوازه‌و دوره له ڕێکخستنی درۆی شاخدار و هه‌ڵبه‌ستنی بۆچونی ناڕاست، که به‌هیچ جۆرێک نه‌تواندرێت بسه‌لمێندرێت و داکۆکیشی له سه‌ر بکرێت، وه‌ک ئێستا له ئێراقدا ئه‌یبینین، که له‌لایه‌ن که‌سایه‌تیه به‌ناو، سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رکرده فه‌رمانڕه‌واکانی عه‌ره‌ب، به‌کار ئه‌هێنرێت و به لێهاتوییشی ئه‌زانن، هه‌ر بۆیه‌ش له نه‌نجامدانی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان و قه‌یرانه سیاسیه‌کاندا سه‌رکه‌وتو نابن!!.
له پاش له‌ناو چونی ڕژێمی داپڵوسه‌ری به‌عس و، هاتتنه‌کایه‌ی، ئازادی سیاسی و ڕا ده‌ربڕینه‌وه، چه‌ندین که‌سایه‌تی عه‌ره‌ب له ئێراقدا، له‌سه‌ر شانۆی سیاسی ده‌رکه‌وتن و به‌جۆره‌ها بیر و باوڕی جیاوازی سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌وه، وه‌ک سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیرانی گه‌لی عه‌ره‌ب.دیاره هه‌روه‌ک باوه له‌ووڵاتانی پێشکه‌وتو و دیموکرات دا، له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیه‌وه، کاکڵه‌ی کاندید کراون هه‌ڵبژێردران و ئه‌نجومه‌نێ نیشتمانی و سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و کابینه‌ی وه‌زاری ده‌وڵه‌ت، له‌به‌غدا له‌دایک بون!.
ئاشکرایه له‌ڕێگه‌ی خودی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئێراقه‌وه، ده‌ستورێ داڕێژراو خرایه ده‌نگدانه‌وه، که٨٠%ی گه‌لی ئێراق ده‌نگی بۆداو په‌سه‌ندکرا، خۆ گومان له‌وه‌دا نیه، به‌رله‌وه‌ی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه په‌سه‌ند بکرێ، له‌لایه‌ن خودی یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌ندامانی پاڕله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و کابینه‌ی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ته‌وه په‌سه‌ند کراوه، که‌چی خولی کابینه‌ی یه‌که‌م کۆتایی نه‌هاتبو، چه‌ندین ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و ده‌سه‌ڵات دارانی کابینه‌ی وه‌زاری ده‌ستیان کرد به‌ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ده‌ستوره و، په‌راوێزخستن و پێشێلکردنی بڕگه‌کانی و کارکردن و هه‌ڵویست وه‌رگرتن، به‌پێی ئاره‌زومه‌ندی خۆیان، به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن خودی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران، له‌کابینه‌ی دوهه‌م و سێهه‌مدا، که ئێستاش زیاتر له‌هه‌موو کاتێک له‌و بوواره‌وه به‌رده‌وامه‌و، له‌هه‌ڵویست و کاره‌کانیدا، ده‌ستور هه‌ر بونی نیه‌و، له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیدا هه‌ر وه‌ک له‌به‌ر چاوه، داواکاری پابه‌ندبون به‌ده‌ستوره‌وه ئه‌کات، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێست و هه‌نگاو نانه‌کانی بێت، واده‌ر ئه‌که‌وێ، مه‌به‌ستی ده‌ستوره‌که‌ی ڕژێمه له‌ناوچووه‌که‌ی سه‌دامه، نه‌ک ده‌ستوری تازه، که‌به‌هیچ جۆرێک بووار نادات به دروستبونی ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌وی دیکتاتۆری دروست ببێته‌وه !.
دیاره ئه‌وقه‌یرانه‌ی که ئێستا ئێراقی پێدا تێ ئه‌په‌ڕێت، به‌ده‌ر له هه‌رێمی کوردستان، شیرازه‌ی ده‌ستوری و یاسایی تێدا له‌بار چووه‌و، هه‌ر لایه‌نه‌و ته‌نانه‌ت تاکه‌کانیش به‌پێێ ئاره‌زو و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌ڵوێست وه‌رئه‌گرن و ململانێی یه‌کتری ئه‌که‌ن، ئه‌وه‌ش ئاشکرایه، که‌سیش به دۆی خۆی ناڵیت تورشه!.
ئێمه لێره‌دا ناتوانین، ئاماژه به‌ناوی هه‌ریه‌ک، له که‌سایه‌تیه عه‌ره‌به‌کانی پابه‌ندی نه‌ک ته‌نها ده‌ستور و یاسا نابن، به‌ڵکو سنوری داب‌و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه پیرۆزه‌کانیشیان به‌زاندوه، له‌بوواری یه‌کتر قه‌بوڵکردن و به‌ئه‌مه‌کی و ڕێزلێنانه‌وه، چونکه هێنده زۆرن له‌ووتارێکی ئه‌وهادا ناگونجێ، بۆیه ته‌نها بۆ نمونه، ئاماژه به‌چه‌ند که‌سێکیان ئه‌که‌ین، وه‌ک به‌ڵگه هێنانه‌وه، له‌سه‌ر دوواکه‌وتوی و نه‌شایسته‌ییان، بۆ ئه‌و پۆستانه!.
به‌ر له‌هه‌مو که‌سێ، پێم باشتره ئاماژه به سه‌رۆک وه‌زیران، نوری مالیکی بکه‌م، چونکه هه‌موتاکێکی گه‌لی ئێراق به کوردستانیشه‌وه، وه‌کو من ئاگاداری هه‌ڵوێست و هه‌نگاو نانه‌کانی هه‌ن، له کرداره‌کانیدا!.
ئاشکرایه مالیکی نه‌به‌کوده‌تاو نه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵکو له‌ڕیگه‌ی ڕێککه‌وتنه‌وه له نێوان هێزه سیاسیه‌کاندا ئه‌و پۆسته‌ی پێدراو، له‌ئه‌نجامی سه‌رنه‌که‌وتنی دوکتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو، که له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده‌وه به‌رهه‌ڵستی به‌رانبه‌ر کرا، له سه‌ر به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی ماده‌ی١٤٠ ی ده‌ستوری، له‌هه‌مان کاتدا لایه‌نی کوردی هۆکاری سه‌ره‌کی بو مالیکی ئه‌وپۆسته‌ی پێدرا، که به‌ڵێنیدابو، ئه‌و ماده‌یه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دیاره ئه‌نجامدانی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له‌به‌ر چاوه‌و، ئه‌وه‌نده دوباره کراوه‌ته‌وه، پێویست ناکات ئاماژه‌ی پێبکه‌م!.
مالیکی له پێشێلکردنی یاسا‌و ده‌ستور، بۆ سه‌لماندنی نکۆڵی هه‌ڵنه‌گرتنی، ته‌نها داڕشتن و چۆنیه‌تی پێک هێنانه‌وه‌ی سوپای سه‌ربازی و خۆ دزینه‌وه‌و، په‌راوێز خستنی کێشه‌ی نه‌وت و غاز و پێشمه‌رگه‌و، ڕێککه‌وتن نامه‌ی هه‌ولێر، بۆ کۆتایی هێنان به‌قه‌یرانه سیاسیه‌کانی له‌ئارادابون، که‌مه‌ترسی ئه‌م ڕۆژگاره‌ی لێ ئه‌کرا وائه‌زانم هه‌ندکیشی زیاتره له پێویست، به‌ڵام کاتێ ناوی پابه‌ند بون به‌ده‌ستور ئه‌هێنێ، ئه‌وه‌ش ئه‌توانین بڵێن وه‌ک پێشینان وتویانه( ده‌مه چێت لێ که‌مه)، دیاره ڕێگه‌ی ده‌م له‌که‌س نه‌گیراوه هه‌رچی بڵێت!.
مالیکی زۆر هه‌وڵیدا، لایه‌نی سونه ڕابکێشیته نێوان کێشه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی و هه‌ولێره‌وه، به‌ڵام بۆی ده‌رکه‌وت سه‌رکه‌وتو نابێت له کێشه‌که‌داو، ئۆپراسیۆنی دیجله، ئه‌وهێزه نیه به‌ره‌نگاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی پێ بکرێ، ئه‌مجار بۆ خۆ دزینه‌وه له‌و شه‌رمه‌زاریه‌ش، جارێکی تریش په‌لاماری لایه‌نی سونه‌ی دایه‌وه‌و، ئه‌و قه‌یرانه ترسناکه‌ی خسته‌وه، که له‌هه‌مو کاتێک زیاتر، مه‌ترسی بۆی دروست کردووه!.
مالیکی له‌لایه‌ک له‌دژی ماده‌ی(٤) تیرۆر ئه‌وه‌ستێته‌وه، که زیاتر له‌دژی به‌عسیه‌کانه، له‌ولاوه‌ش به‌هه‌زاران ئه‌فه‌سه‌ری پله‌داری به‌عس ئه‌گێڕێته‌وه بۆ ڕیزی سوپا، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکاته‌وه، مه‌ترسیدارترین که‌س له‌ناو به‌عسدا، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ن، ئه‌وانه‌ن که بتوانن، به کوده‌تایه‌ک، نوری و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌ناو به‌رن و ئاواتی گه‌وره‌ی به‌عسی له‌ناوچو، زیندو بکه‌نه‌وه، هه‌رئه‌وانه‌ن ده‌ستیان سوره به‌خوێنی ڕٶڵه بێتاوانه‌کانی گه‌لی ئێراق و چه‌کوشه خوێناویه‌که‌ی سه‌دام، نه‌ک که‌سانی سڤیل، باپله‌داریشبن!.
کاتێ کێشه‌ی که‌رکوک دێته ئاراوه، که‌سایه‌تی و سه‌رکرده ناسراوه‌کانی عه‌ره‌بی ئێراق، زۆر به‌بێشه‌رمانه‌و ڕاشکاوانه نکۆڵی له‌کوردستانی بونی ئه‌و پارێزگایه ئه‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی ڕاست و دروست، وه‌یان دیکۆمێنتێکی ته‌نانه‌ت دروستراوی ناڕه‌واشیان به‌ده‌سته‌وه بێت، ته‌نها باس له ئێراقی بونی ئه‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه وابێت پاریزگاکانی تری کوردستان به ئێراقی نه‌زانن، که له کاتێکیشدا ناوی جیا بونه‌وه بهێنرێت ئاگر له‌که‌وڵیان به‌ر ئه‌بێت و بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه، جیاوازی چیه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و سلێمانیدا!.
سه‌رۆک عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به ناڕه‌سه‌نه‌کانی حه‌ویجه، که ئێستا له‌که‌رکوک مه‌جلیسی عه‌ره‌بیان پێکهێناوه گووایه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌رب ئه‌که‌ن، له هه‌مان کاتا که عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌کان، نه خۆیان به‌به‌شێک له‌وان ئه‌زانن و نه‌له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانیاندان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌نه‌وه، که هێشتا مێژوی ته‌مه‌نێک زۆر که‌متریش، به‌سه‌ر هاتنی هۆزه‌کانیانه‌وه، له‌ودیوی حه‌رینه‌وه بۆ ناوچه‌ی حه‌ویجه تێ نه‌په‌ڕیوه، که‌چی یه‌کێک له‌وانه به‌ناوی( مونظر العاصی) یه‌وه، که ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌به له که‌رکوک، له‌م ڕۆژانه، له‌کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌کدا ڕایگه‌یاندووه" له‌دووای(2003) وه، کورد ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر پارێزگای که‌رکوکدا، پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب و پێکهاته‌کانی دیکه‌یان فه‌رامۆش کردووه‌و، له هه‌وڵدان له شاره‌که بمانکه‌نه ده‌ره‌وه" دیاره وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و شۆڤێنیه ڕه‌گه‌ز په‌رسته، شرۆڤه کردنی زۆر هه‌ڵ ئه‌گرێت، به‌ڵام هه‌روه‌ک له‌به‌ر چاوه، له‌م ووتاره‌دا ماوه‌ی ئه‌وه نه‌ماوه به‌تێر و ته‌سه‌لی باس له‌و بابه‌ته بکه‌ین، بۆیه لێره‌دا چه‌ند پرسیاری ئاراسته‌ی، مونزیر و هاوکار و هاوراکانی ئه‌که‌ین، هیوادارین ڕاست گۆیانه وه‌ڵام بده‌نه‌وه!.
- به‌ر له٨٩ ساڵ، که ناکاته ته‌مه‌نێک، نه‌ک ته‌نها خۆی، به‌ڵکو هۆزه‌که‌ی(عشیرة) به‌گشتی له کوی ئه‌ژیان و له‌کوێ نیشته جێبون، ئایه هه‌مو له‌ودیو حه‌مرین و پارێزگای موسڵه‌وه نه‌هێران، حه‌ویجه ژیانی تیدابو؟!.
- کاتێک ده‌وڵه‌تی ئێراق دامه‌زرێندراو، هه‌رێمی کوردستان به‌ناوی ویلایه‌تی موسڵه‌وه‌ی پێوه لکێندرا، ئایه پارێزگای که‌رکوک بریتیبو له‌چه‌ند ناوه‌ندی ئیداری وه‌کو قه‌زا(قضاء)، ئایه له ناوه‌ند و کفری و چه‌مچه‌ماڵ، قه‌زایه‌کی تری بونی هه‌بو؟!.
- خۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌سایه‌ی خوواوه ئێستاش بونی عه‌ره‌بی لێ به‌دی ناکرێ، ئه‌گه‌ر به مێوانی نه‌بێ، کفریش گومانی تێدا نیه زۆریێنه‌ی هه‌ره زۆری ئێستاش هه‌ر کورده.ناوه‌ندی که‌رکوکیش، ئه‌وه ده‌قی سه‌ر ژمێری ساڵی: ١٩٥٧ ته، که‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی به‌غداوه ئه‌نجام دراوه‌و به‌هیچ جۆرێ کورد ئاگای له ورده‌کاری ئه‌نجامدانیدا به‌بووه‌و، ده‌قی ئه‌نجامه‌که‌شی مه شێوه‌یه‌ی خوواره‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه:
ڕێژه‌ی کۆی دانیشتوانی نه‌ته‌وه‌کان، ته‌نها به ژماره‌ی: هه‌زار، دیاری کرواه بۆ ئاگاداری:
نه‌ته‌وه‌ی کورد: ١٧٨ هه‌زار که‌س.
نه‌ته‌وه‌ی تورکمان: ٤٨ هه‌زار که‌س.
نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب: ٤٧ هه‌زار که‌س.
کلدانی و سریانی: ١ هه‌زار که‌س.
کۆی گشتی دانیشتوانی ناوه‌ندی که‌رکوک، له‌سه‌رژمێری گشتی ئێراقدا له ساڵی: ١٩٥٧، بریتیبووه له(٢٧٤) هه‌زار مرۆڤ، له‌و ڕێژه‌یه‌ش، ١٧٨ هه‌زاری ته‌نها کورد بووه، نه‌ته‌وه‌کانیتریش به‌گشتیانه‌وه:٩٦ هه‌زار بونه، ئیتر نازانین کوڕه‌که‌ی عاسی عه‌ره‌ب( منظر) ئه‌ڵێ چی؟به‌ڵام ئێمه ئه‌ڵێن زۆر سه‌یره، له‌جیاتی خاوه‌ن ماڵ (دز) بگرێتن( دز) ئه‌یه‌وێت خاوه‌ن ماڵ بگرێت!!.
دووا پرسیار له منظرالعاصی، ئایه تاکو شۆڕشی کورد نه‌هاته‌کایه‌وه‌و، کورد ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست نه‌هێنا، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ئێراقدا به‌گه‌لی کوردیشه‌وه، مافی ئه‌وه‌ی هه‌بو به‌زمانی دایک بخوێنێ.ئه‌یه ئه‌وێران ناوی ئازادی بهێنن و داب و نه‌ریته کولتوریه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانیان وه‌ک پێویست ئه‌نجامده‌ن؟!.
له‌ڕێککه‌وتن نامه‌ی١١ ی ئازاری١٩٧٠، که‌له که‌رکۆکدا، خوێندن به زمانی دایک سه‌ری هه‌ڵداو، شان به‌شانی کورد، برا توکمانه‌کانیش به‌و هۆیه‌وه قوتابخانه‌ی خۆیان بۆ کرایه‌وه، به‌ڵام دووای هه‌ره‌س هێنانی شۆڕشی کورد، ئایه قوتابخانه‌کان تورکمانه‌کان و کورده‌کانی به‌زمانی دایک ئه‌یان خوێند، چیان به‌سه‌ر هات؟!.
ئیتر چۆن شه‌رم ناکه‌ن ئاماژه به‌ماف پێشێلکاری ئه‌که‌ن له‌لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه، وادیاره ته‌نها په‌روه‌رده‌ی چه‌واشه‌کاری کراون و به سیاسه‌تمه‌داری ئه‌زانن، ئه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچه‌و دێهاته عه‌ره‌ب نشینانه‌تان له‌به‌ر چاونیه، له سنوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، له چ ئازادی وئارامی وخۆشگوزه‌رانیه‌کدا ئه‌ژین و چه‌ند سه‌ربه‌ست و ئازادن، به‌ڵام وا دیاره، ئه‌وانه‌ی هه‌ست به‌چه‌په‌ڵێ و تاوانباری خۆیان ئه‌که‌ن له‌سه‌رده‌می به‌عسدا، بڕوایان به هیچ ڕاستی و ڕه‌وایه‌تیه‌ک نه‌ماوه‌و، له‌چه‌واشه‌کاری زیاتر نازانن، بۆیه ئێمه‌ش، که سرنج ئه‌ده‌ینه ووته‌و بۆچونه‌کانیان، هه‌مویان زیاتر به‌خه‌واڵۆ و مه‌ست ئه‌چن!!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
