وه‌ک له‌به‌شی حه‌وته‌م ئاماژه‌م پێ‌کرد، دۆبه‌ره‌کی سه‌ری هه‌ڵدا به‌جۆرێک، له‌جیاتی ووشه‌ی پیرۆزی پارتی، ووشه‌ی، مه‌لایی و جه‌لالی هاته کایه‌وه وه‌ک پێناسه‌ی یه‌کتری، چونکه هه‌ردولا هه‌وڵی کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و نازناوه پیرۆزه‌یان ئه‌دا(پارتی) چونکه سه‌نگی تایبه‌تی خۆی هه‌بو له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و ده‌ره‌وه!.
دیاره ڕژێمێش هه‌ردولامانی به‌چاوێک سه‌یر ئه‌کرد و ناوی ئه‌بردین به. . . ڕه‌ش و سپی، چۆن مه‌لا‌ییه‌کانیان ڕاپێچی زیندانه‌کان ئه‌کرد، به‌هه‌مان شێو‌ش په‌لاماری جه‌لالیشیان ئه‌داو ڕاپێچی زیندان ئه‌کران، بۆنمونه که‌من گیرام و زیندانی کرام، ٢٧ که‌س به‌ناوی پارتیه‌وه له‌سجنی پۆلیس بوین، پێنج که‌س له‌وانمان له‌گه‌لدا هه‌بو به‌م ناوانه: ڕئوف عارف، مه‌لا ئه‌حمه‌د شاره‌زوری عه‌ریزه نوس، مه‌لا خدر ناوێك، مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین، ناسراو به‌مه‌لا قوین سور، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌وسه‌رده‌مه‌دا جگه‌ره‌ی ڕۆسمه‌نی ئه‌کێشا، هیچ جگه‌ره‌یه‌کی تری فیلته‌ردار نه‌بو، ئه‌وناوه‌ی به‌سه‌دا دابڕابو، هه‌روه‌ها، فائیق قادر کافرۆشی، که له‌پێش من ئه‌وان ده‌ستگیر کرابون، هه‌تا درامه مه‌حکه‌مه‌ی ئه‌من الدوله‌و حوکم درام، پێکه‌وه بوین، دوایی من ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی گه‌وره کرام بۆ لای حوکم به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌کان و ئاگام له‌وان نه‌ما!.
به‌داخه‌وه ئه‌و بارودۆخه درێژه‌ی کێشاو، پارتی به‌سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا بارزانی که‌وته نێوانی، دوو کێشه‌ی مه‌ترسیداره‌وه، له‌لایه‌ک ڕژێم ئه‌یویست سود له‌و دوبه‌ره‌کیه وه‌رگرێت و زاڵ‌بێت به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌داو هه‌ره‌س به شۆڕش بهێنێت. له لایه‌کی تریشه‌وه، باڵی م. س. که ناوزه‌ند کرابو به‌جه‌لالی، پشتیان له ڕژێم کرد و هه‌موو تووانایه‌کیان خستبوه گڕ، له دژی بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه، ناوچه‌ی ماوتیان به ته‌واوه‌تی کۆنترڵ کردبو، که کاری گه‌ری خه‌راپی خستبوه سه‌ر، سنوری که‌رکوک- گه‌رمیان بۆ شۆڕش!.
له‌وکات و ساته ناسکه‌دا به‌رانبه‌ر به ڕێکخسته‌نه‌کانی لایه‌نی مه‌لایی، که هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ر له گه‌ڵیدا مایه‌وه‌و، کادیر و ڕێکخه‌ره چالاکه‌کان، به‌زۆری که‌وتنه به‌ره‌ی جه‌لالیه‌وه، لێژنه‌ی ناوچه لێژنه‌یه‌کی پێک هێنا به‌ناوی لێژنه‌ی پیشه‌یی، به‌نده کرا به‌ئه‌ندامێکی ئه‌و لیژنه‌یه‌و، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه، یه‌ک دوو مانگ دووای ئه‌وه، بڕیار ده‌ستگیر کردنم بۆده‌رچو له لایه‌ن ڕژێمه‌وه، ناچار به‌هۆی ئه‌ندامێکی پارتیمان به‌ناوی عه‌زه‌دین له گه‌ڕه‌کی ئازادی، گه‌ڵابه‌ی هه‌بو به‌رده‌وام چه‌وو زیخی له‌ناو خاسه بار ئه‌کرد، ڕه‌بایه‌و سه‌یته‌ره‌که‌ی ڕێگای یاروه‌لی و سوره‌دێ، ئه‌یانناسی رایان ناگرت، به‌یانیه‌کی زوو، جلی کرێکاریم له به‌ر کرد و له گه‌ڵ کرێکاره‌کاندا سوار بوم و خاکه نازێکم له باوشدا گرت، هه‌تا لای سوردی بردمی و له‌وی دابه‌زیم و به‌ره‌و لقی٣ێ که‌وتمه‌ڕێ.
ئه‌و کاته باره‌گای لق، له گوندی قیڕچه له پشتی سه‌نگاوه‌وه بو، که گه‌یشتمه باره‌گای لق، ته‌نها به‌رپرسی لق، شه‌هید کاکه عومه‌ر شه‌ریف و سه‌بری بۆتانی لێ بو، کاتێک کاکه عومه‌ر بینیمی، یه‌کسه‌ر بانگی کرد، ئه‌وه چیه‌که‌ی لێره‌و بۆ هاتوی، کاتێ وه‌ڵامم دایه‌وه بڕیاری گرتنم بۆ ده‌رچوه‌و ناچار بوم، ووتی وه‌ڵا ئه‌بێت هه‌رئێستا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوشار، ئێمه جه‌ماوه‌رمان زۆر زۆره‌و رێکخه‌ر‌مان که‌مه، زۆر خانوی وه‌کرمان هه‌یه تۆ خه‌ڵکی شاره‌که‌یت وئه‌توانی به نهێنی بمێنیته‌وه‌و خه‌ریکی ڕێکخستن بێت !.
ناچار به‌و دێهاتانه‌دا گه‌ڕامه‌وه به‌ره‌و که‌رکوک، تاگه‌یشتمه گوندی چیمه‌نی خوارو، براده‌رێکی زۆر خۆشه ویستم له‌وی هه‌بو به‌ناوی( سه‌عدوڵا بکر) هیوادارم هه‌ر له‌ژیاندا مابێت، له پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی پێکه‌وه بۆین، چومه ماڵی ئه‌وان و خۆشبه‌ختانه خٶشی له‌وێ بو، دووای نان خواردنی ئێواره دوو به‌دوو دانیشتین و باسه‌که‌م بۆی کرد و ووتم ئه‌توانی یارمه‌تیم بده‌ی به‌س له سه‌یته‌ره‌که ڕه‌ت بم، ده‌ستی کرده پێکه‌نین وتی زۆر ئاسانه، ووتم چۆن، ووتی هه‌مو ڕۆژێک به‌ره‌به‌یان کاروانێک که‌ر و بار‌مان هه‌یه پشقل ئه‌به‌ن، سه‌یتره گوێیان له‌زه‌نگوڵی مل گوێ درێژه‌کان ئه‌بێت، ئه‌زانن ئه‌وانن، ڕایان ناگرن و پرسیاریان لێ ناکه‌ن، برایه‌ک منیش له‌گه‌ڵیاندایه، بارێکت بۆ ڕێک ئه‌خه‌م و سواربه له بانیه‌وه هیچ مه‌ترسه.
به‌هه‌مان شێوه، ئیستاش له بیرمه گوێ درێژێکی سپی بو، له‌بان باره پشقله‌وه سوار بوم، هه‌تا گه‌یشتمه لای ته‌نکی ئاوه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی ئیسکان، دونیا روناک بوبوه‌وه، دابه‌زیم و خۆم کرد به‌ناو گه‌ڕه‌که‌که‌داو، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ئاگادری لێپرسراوی لێژنه‌ی ناوچه، به‌هجه‌ت حه‌سن زێباریم کرده‌وه‌و، په‌یوه‌ندیشم کرده‌وه به‌و شانه ڕێکخه‌رانه‌ی پارتی و مۆری لیژنه‌ی ناوچه‌ی یه‌کیه‌تی لاوانی کوردستانیشم وه‌رگرته‌وه!.
به‌رده‌وام له‌سه‌ر چالاکی نوواندن، به‌ڕۆژ خۆم ئه‌شارده‌وه‌و، به‌شه‌و بمویستایه ده‌رئه‌چوم، بۆ ماوه‌ی ٩مانگ به‌وجۆره به‌رده‌وام بوم، دیاره له‌وماوه‌یه‌دا چه‌ند جارێک له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه ئه‌منیه گه‌ڕۆکه‌کانی شه‌وانه‌وه ڕا ئه‌گیرام، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م: هه‌ر به‌ناوی مه‌لاوه ناسراو بوم له‌لایه‌ن ئه‌منه‌وه. دوهه‌میش، برای به‌ڕێزم کاکه به‌ختیار فائیق مه‌لا قادری ئیمام، ژماره‌ی(١٢) مۆری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی دزراوی لابو، هه‌رچی شه‌وێک ڕابگیرامایه، بۆ به‌یانیه‌که‌ی، هه‌ویه‌که‌ی بۆم ئه‌گوڕی، بۆیه ده‌رباز ئه‌بوم!.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ کاک به‌ختیاردا، چالاکیه‌کمان پێکه‌وه ئه‌نجامدا، له سایه‌ی خوداوه خۆشی ئێستا له ژیاندایه‌و له که‌رکۆکه‌و، هیوادارم بیخوێنێته‌وه، ئه‌وه بوو، لقی٣ی به‌ڕیز، داوای تابیعه‌یه‌ک و رۆنیۆیه‌کیان کردبو، که به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، ئه‌بێت په‌یدا بکرێت و بنێردرێت بۆیان، لیژنه‌ی ناوچه‌ش ئاگاداری هه‌مو که‌رته‌کانی ڕێکخستنی کرده‌وه، به‌هه‌رچی جۆرێک بێت ئه‌بێت به‌ده‌ست بهێندرێ، چونکه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، تابیعه به‌هیچ که‌سێک نادرا، هه‌تاکو جێگه‌و کاره‌که‌ی دیاری نه‌کردایه‌و، به‌ڵێننامه‌ی پڕنه‌کردایه‌ته‌وه، که له‌وکاره تایبه‌تیه‌ی خۆی زیاتری پێ نه‌کرێت و نه‌گوازرێته‌وه بۆشوێنی تری له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جێگایه، به‌بێ ئاگادار کردنه‌وه‌ی ده‌زگای ئه‌منی ئه‌و شاره!.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاگاداری کاک به‌ختیارم کرده‌وه. هه‌ر له دوای ئه‌وه کاک به‌ختیار په‌یوه‌ندی پێوه کردم و فه‌رموی، گونه‌و فوئاده خڕه هه‌یه له ئیمام قاسم، تفه‌نگێ بڕنه‌وی شێخێکی عه‌ره‌بیان دزیوه، ئاشکرا بونه‌و به‌دوایاندا ئه‌گه‌ڕێن، داوای لێم کردووه، ته‌نها پسوله‌ی چونه ده‌ره‌وه‌ی بۆ بکه‌ین، که‌شۆڕش نه‌یگرێت، هه‌ر چیمان بوێت بۆ مان بکات. ووتم ئه‌وه شتێکی زۆر باشه، ئاگاداری بکه‌وه، ئایه ئه‌توانێت تابیعه‌یه‌کمان بۆ بدزێت، وه‌ڵامی دابوه‌وه، به‌س جێگاکه‌ی دیاری بکه‌ن ئاماده‌م. ئێمه‌ش به په‌له ئاگاداری ڕێکخستنه‌کانمان کرده‌وه، هه‌وڵبدن له‌ناو دائیره حکومیه‌کاندا له چ ژورێک دایه، تاکو ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی ئه‌و ژوره بده‌ن!.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا، ئاگادر کراینه‌وه له دائیره‌ی( گومرگ و دارالعجزه‌و قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ئیمام قاسم)، بۆیه هه‌رئه‌و ڕۆژه به‌کاک به‌ختیارم ووت، شه‌و له‌جێگایه‌ک تاریک‌دا ڕایان بگرێت و پێیان بڵێت، کاک عه‌لی دێت ئه‌تان بینێت و جێگاکانتان بۆ دیاری ئه‌کا، خۆشم ئه‌وکاته دوو پێشمه‌رگه‌ی چاو نه‌ترسی دلێر، به‌ناوی قادر مسته‌فا گوێ ڕه‌ش و سه‌فه‌ر خورشید، که زۆر به‌داخه‌وه هیچیان له‌ژیاندا نه‌ماون، له شانه‌کانمدا بون، په‌یوه‌ندیم پێوه کردن و ئاگاداریانم کرده‌وه له کاره‌که، تاکو بۆشه‌و خۆیان ئاماده بکه‌ن!.
له‌کات و ساتی دیاری کراودا کاک به‌ختیار هاتو فه‌رموی ئه‌وه له‌به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی ئیمام قاسم له‌کۆڵانێک تاریک‌دا به‌رانبه‌ر به‌خانی ئه‌دیبه خان، چاوه‌ڕوانی ئێمه ئه‌که‌ن، ده‌م و چاوی خۆم هه‌ڵبه‌ست و ڕۆیشتین بۆ لایان، که‌وتینه گوفتوگۆ و، نه‌خشه‌ی جێگاکانم دا پێیان، گونه ووتی ئه‌بێت یارمه‌تی ده‌رمان هه‌بێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و سه‌رنه‌که‌وتین، حکومه‌ت ئاگادر ئه‌بێته‌وه له‌کاره‌که‌و ئیتر ناتوانین ئه‌نجامی بده‌ین، ئه‌گه‌ر له‌جێگه‌یه‌کیش به‌ده‌ستی نه‌هێنین، ئێمه ناوێرین به‌پا بڕۆین بۆ جێگایه‌کی تری. ووتم ڕاسته به‌ڵام ئێمه‌ش پێشمه‌رگه‌ی داخیلیتان له‌گه‌ڵدا ئه‌نێرین، به‌تاکسی ئه‌تان به‌نه به‌رده‌م جێگاکه‌و، خۆیان له نزیکی ئێوه‌دا وه‌ک که‌مین، چاو دێریتان ئه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر که‌وتنه مه‌ترسیه‌وه به‌رگری ئه‌که‌ن و ڕزگارتان ئه‌که‌ن !.
دیاره پێش ئه‌وان پێشمه‌رگه‌کانم ئاگادار کردبوه‌وه، له دوره‌وه چاودێریان ئه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێنا، زوو فریایان بکه‌ون و بییان هێنن بٶ لامان، ئه‌گه‌ر دوچاری گرفتیش هاتن له‌گه‌ڵ پۆلیسدا، ئه‌وه نابێت به‌رگری بکه‌ن، چونکه ئه‌وان ئه‌ندامی پارتی نین و وه‌ک که‌سانی رێک وپێکیش سه‌یر ناکرێن!.
ئه‌وانمان به‌ڕێکرد به‌ره‌و (دارالعجزه) خانوی به‌ته‌مه‌ن، به‌و به‌ری خاسه‌وه بو، به‌رانبه‌ر ماڵ کاکه‌ی حاجی مه‌حمود، خۆم و به‌ختیاریش، له‌ده‌م خاسه‌وه به‌رانبه‌ر به‌وان، خۆمان مات کردبو، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌که‌مان ئه‌کرد. دیاره زۆری نه‌برد له‌وبه‌ره‌وه، ده‌نگی شوته‌ی سه‌یاره‌ی نه‌جده هات و ته‌قه‌یه‌کیش کرا، ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چو قادر و سه‌فه‌ر، گه‌یشتنه لامان و ووتیان نه‌جده گه‌یشته سه‌ریان و سه‌رکه‌وتو نه‌بون. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌گه‌ر گیرابێتن، بکه‌وینه خۆمان و ئه‌و ناوه به‌جێ بهێڵین و بیر له‌خۆمان بکه‌ینه‌وه، قادرمان نارد بۆ ده‌وروبه‌ری خه‌سته‌خانه‌و مه‌رکه‌زه‌کان، ووتمان ئه‌گه‌ر بشێوی هه‌بێت گیراون، کاک قادر ڕۆیی و هاته‌وه ده‌رکه‌وت بۆمان نه‌گیراون، له‌وکاته‌دا دیمان بۆراییه‌ک له‌ناو خاسه‌وه ده‌رکه‌وت به‌ره‌و ئێمه، کاتێک بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌وه فوئاده، خۆمان بۆی ئاشکرا کرد و هاته لامان و باسه‌که‌ی به‌م جۆره گێڕایه‌وه بۆمان:
هه‌ر که‌چوینه حه‌وشه‌که‌وه زانیمان له ده‌رگاوه هیچمان پێناکرێت، گونه که خه‌ریک بو شێشی په‌نجه‌ره‌که بپچڕێنی، زۆر قایم جیڕه‌ی ئه‌هات، پاسه‌وانه‌که ئاگادار بووه‌و ڕوو به‌ڕومان هات و هاواری کرد، ئێمه‌ش زۆر به توڕه‌یی پێمان ووت بڕۆ ژورێکه‌وه‌و ده‌نگ نه‌که‌یت، ئه‌گینا بێنه ژوره‌وه ئه‌تکوژین، ئه‌ویش ڕای کرد چووه ژورێکه‌وه، وامانزانی خۆی شارده‌وه، نه‌مانزانی ته‌له‌فونی تێدایه‌و ئاگاداری پۆلیسی کردۆته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چو ده‌نگی سه‌یاره‌ی نه‌جده هات، گونه خێرا ڕای‌کرد، منیش زانیم به‌ڕا‌کردن ده‌رناچم، به داره‌که‌ی به‌ر قاپیدا هه‌ڵگژام و چومه سه‌رده‌ره‌که، بۆ خۆم سه‌یریانم ئه‌کرد، هه‌تا ڕۆشتن(دارێکی قه‌ڵه‌م تۆزی به‌رز له‌به‌ر ده‌رگاکه هه‌بو) ئیتر دابه‌زیم و ڕوم کرده ئێره، ناشمزانی ئێوه لێره‌ن، نازانم گونه‌ش بۆ کوێ چوو!.
ئه‌وێمان جێ هێشت و شوێنێکمان دانابۆ بۆ یه‌کتر گرتنه‌وه، چوینه‌وه بۆ ئه‌وێ، دیمان گونه‌ش په‌یدابو، ئیتر ناردیانمان بۆ دائیره‌ی گومرگ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وێش سه‌رنه‌که‌وتن، چونکه شوێنی تابیعه‌که‌یان به هه‌ڵه دیاری کردبو، له‌کاتی ده‌رگا شکاندنی تردا، پاسه‌وانه‌که‌ی ئه‌ویش به‌خه‌به‌ر هاتبو، ناچار ڕایان کردبو!.
ئه‌وشه‌وه هیچمان پێنه‌کرا، شه‌وی ئاینده بڕیاری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ئیمام قاسم ماندا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌که‌ی کورد بو ئه‌ندامی پارتیش بو، ناچاربوین ئاگاداری بکه‌ینه‌وه له چۆنیه‌تی پێویستیه‌که، بۆیه بڕیارماندا په‌نجه‌ره‌یه‌ک بشکێنن و دوو گوله‌ش به ئه‌رزه‌که‌وه بنێن، که گووایه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان کردوه‌و پاسه‌وانه‌که‌ی ده‌ست و پێی ببه‌ستن و تابیعه‌که بهێنن، دیاره له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوبوین، هه‌رچه‌نده پاسه‌وانه به‌ڕیزه‌که‌یان که‌مێک ئازار داب‌و، به‌ڵام چونکه ئه‌ندامی پارتی بو، شانازی پێوه ئه‌کرد، ئابه‌و جۆره توانیمان داواکاریه‌که‌ی لقی٣ێ به‌ڕیز بهێنینه دی!.
جارێکی تریش ئاماژه‌ی پێ ئه‌که‌مه‌وه، ئه‌م چالاکیانه، نمونه‌ی خه‌روارێکن له هه‌زاران چالاکی جۆراو جۆری کوردایه‌تی، که پارتی ئه‌نجامی داوه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، وه‌ک پێی شه‌رم بێت چاو له‌یه‌کیه‌تی نیشتمانی بکات، که هه‌ر جاره‌و ئه‌ندامێکی به‌ڕیزیان ئه‌هێننه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له فیزیۆنه‌کان و، ته‌نها باسی زیندانی و چالاکیه‌کانیان نیشانی جه‌ماوه‌ر ئه‌ده‌ن، که به‌ڕاستی کارێکی پیرۆزیشه، هه‌م خزمه‌تی ئه‌وبه‌ڕیزه له‌به‌ر چاو ئه‌گیرێ، هه‌م نه‌وه‌ی تازه که ئاگاداری ئه‌وڕۆژگاره سه‌ختانه نین و نه‌ێان بینوه، وا ئه‌زانن ئه‌م ده‌ست که‌وتانه‌ی ئێستا ته‌نها به ڕاپه‌ڕین و چه‌پڵه لێدانی خۆڕسکی جه‌ماوه‌ر هاتۆته کایه‌وه، ئاگادر ئه‌کرێنه‌وه!.
له‌به‌شی ئاینده‌دا، چۆنیه‌تی ده‌ست گیرکردنی به‌نده‌و به‌رپرس و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوچه‌و ئه‌ندامێکی کار گێڕی لقی٣ێ، ئه‌خه‌ینه به‌ر شرۆڤه کردن، هیوادارین خوێنه‌رانی به‌ڕێز و نیشتمان په‌روه‌ر چاوه‌ڕوان بن!.
٩- ٦- ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
