هه‌روه‌ک له‌کۆتایی به‌شی ڕابردودا ئاماژه‌مان پێ‌کرد، دینه سه‌ر شرۆڤه کردن له‌سه‌ر مه‌زنی شۆڕشی ئه‌یلول، لێره‌دا وه‌ک براورد کردنێک، له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌کانی تری کوردستاندا، به‌پێوستمزانی که‌مێ تیشک بخه‌مه سه‌ر پیرۆزی و مه‌زنی ئه‌و شۆڕشه، که له‌ڕاستیدا جێگه‌ی خۆیه‌تی ناوی به‌رین به‌شۆڕشی گه‌وره‌ی کوردستان!.
ئاشکرایه زۆر ووشه هه‌یه که ئه‌کرێت به دروشمی پیرۆز، به‌واتای ئه‌وه‌نیه له‌هه‌مو بوارێک‌دا، له‌یه‌ک به‌رگدا بێت و یه‌ک ڕه‌نگ و سه‌نگی هه‌بێت، وه‌ک ووشه‌ی" ئاین" ووشه‌ی" دیموکراسی" شۆڕش" ڕه‌وا" به‌ده‌یانی تری ووشه‌ی له‌و شێوانه هه‌یه، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆک و کرداردا، زۆر زۆر جیاوازییان هه‌یه‌و، پێویسته مرۆڤی ڕوناکبیر لێکیان جیا بکاته‌وه له‌کاتی هه‌ڵسه‌نگاندندا، پیرۆزیه‌کانیان به‌پێی سه‌نگی خۆیان له‌به‌ر چاو بگیرێت!.
دیاره لێره‌دا ئێمه شۆڕشه‌کانی به‌ر له‌شۆڕش ئه‌یلول تێکه‌ڵاو ئه‌م باسه ناکه‌ین، هه‌روه‌ک له‌خوا به‌زیاد بێت کورد، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ستی که‌سایه‌تی و هۆزایه‌تی و ناوچه‌گه‌ری به‌هێزه، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وه‌نده به‌هێز نیه، ڕیز له‌و ڕوداوه پیرۆزانه‌ی ڕابوردو بنێت، به‌تایبه‌تیش که هه‌ست به‌وه بکا، له ئاستی هه‌ڵویست و ئه‌و کردارانه‌ی خۆیاندا به‌رزتره، هه‌ر وه‌ک ئێستا زۆر به‌ڕونی له‌به‌ر چاوه!.
مه‌به‌ستی من به‌هیچ جۆرێ ئه‌وه نیه، له‌سه‌نگ و پیرۆزی شۆڕشی نوێی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان که‌م به‌که‌مه‌وه، به‌ڵکو ته‌نها بۆ به‌راوردێکه له‌به‌رانبه‌ردا، که به‌داخه‌وه له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کیه‌تیدا، به‌جۆرێ ده‌ست نیشان ئه‌کررێت، هیچ شۆڕشێک له‌ئاستی ئه‌ودا نیه‌و، ئه‌وه‌ی کراوه‌و به‌ده‌ست هێنراوه، ته‌نهاله‌ڕێگه‌ی شۆڕشی نوێوه هاتۆته‌کایه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بنه‌ماو چۆنیه‌تی و ئه‌نجامه‌کان له‌به‌ر چاو بگیریت!.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، ئه‌گه‌ر بڕوانینه بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌کان. ئه‌بینین شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن له‌سه‌رده‌مێکدا هه‌ڵگیرسا، جه‌ماوه‌ری کورد، به‌تایبه‌تیش چێن و توێژه‌کانی، کرێکاران و کاسبکاران و پیشه‌سازان و جوتیارانی کوردستان، سه‌ره‌تای ڕاچه‌ڵه‌کینی هه‌ستی سیاسی و بیری نه‌ته‌وایه‌تیان بو، تاکه پارتی سیاسی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر له هه‌رێمی کوردستاندا، حیزبی شیوعی ئێراقی بو، ئه‌ویش له دژی هه‌ستی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی بو، وه‌ک پارتێکی ئومه‌می! پارتیش ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م بو، گه‌شه‌ی سه‌ندبو، تووانیبوی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست بکات و جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی ئازادی و دیموکراسی کوردیان، لێ دور بخاته‌وه‌و، بیان گێڕێته‌وه سه‌ر ڕێبازی، هه‌ستی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و کوردایه‌تی!.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ڕژێمی به‌غدا له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌کردندابو، بلۆکی کۆمۆنیستی، به‌تایبه‌ت یه‌کیه‌تی سۆفیه‌ت له‌و سه‌رده‌مدا، به‌هه‌مو جۆرێک له بوواری ماکی و میناکیه‌وه(مادی و معنوی) پشتگیری لێ ئه‌کرد! جه‌ماوه‌ر هۆشیار نه‌کربوه‌وه له هه‌ڵویست و ئامانجی شۆڕش به‌رپا کردن بۆ ڕاپه‌ڕین، بۆیه به هیچ جۆێک زه‌مینه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له‌بار نه‌بو، دیاره وه‌ک ناچاریه‌کی ناچاری بڕیاری هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول درا!.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بوواره ناهه‌موارانه‌و، به‌بێ بونی هیچ پشتیوانیه‌کی ده‌رکیێ و نه‌بونی که‌ره‌سته‌ی شه‌ر، وه‌ک ته‌قه‌مه‌نی! شۆڕش توانی نه‌ک ته‌نها به‌ره‌نگاری سوپای سه‌ربازی ئێراق ببێته‌وه، به‌ڵکو ئاشکرایه‌و، هیچ که‌سێ ناتوانێ نکۆڵی لێ بکا، که‌سوپای سوری و میسریش به‌شداری سه‌ربازیان له‌شه‌ڕدا کرد، له‌دژی شۆڕش، ئه‌وجاکه‌ش دوژمن نه‌یتوانی زاڵ بیت و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ، ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌نێوان یه‌کدو ساڵێکدا، تووانای شه‌ڕی سه‌ربازی له‌ده‌ست ئه‌داو، ملی که‌چ ئه‌کرد بۆ وتووێژ، هه‌ر به‌نیاز ئه‌وه‌ی جارێکی تری، خۆی ساز وئاماده بکاته‌وه، وه‌ک وتووێژه‌کانی ساڵانی: ٦٤- ٦٦- ٧٠- بو، که‌بۆ یه‌که‌مجار بو له‌مێژودا، دوژمن دان بنێت به‌مافی ئیدرای ئۆتۆنۆمی سیاسی، بۆ گه‌لی کورد له باشوری کوردستاندا!.
به‌ڵام له‌هه‌مو ئه‌وانه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌بو، سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، به‌تایبه‌ت به بڕیاری خودی سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندو، بۆ تاکه جارێکیش ڕێگه‌ی نه‌دا به پێشمه‌رگه، له‌ناو دێهات و شارۆجکه‌کاندا، شه‌ر هه‌ڵگیرسێنێ و به‌ره‌نگاری هێزی سه‌ربازی دوژمن ببێته‌وه، له پێناو پاراستنی ژیانی دانیشتوانه‌که‌ی و ماڵ وێران نه‌بونیاندا، هه‌میشه خه‌می گه‌وره‌یان، پاراستنی سه‌ر و ماڵی دانیشتوانی به‌ئه‌مه‌ک بو!.
شۆڕش له ماوه‌یکی که‌مدا، تووانی باره‌گاو بنکه به‌رگریه‌کانی ئاشکرا بکات و بیان پارێزێت، به جۆرێک تا گه‌یشته ئاستێ، نزیکه‌ی سێ یه‌کی خاکی باشوری کوردستانیشی ڕزگار کرد، له‌چنگی دوژمن و، داموده‌زگای ئیداری و دادوه‌ری و خزمه‌ت گوزاری، تێدا ڕێکخسته‌وه به‌پێی تووانا، به‌تایبه‌تیش له بوواری ته‌ندروستی و کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و بایه‌خدان به کردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌وه!.
شۆڕشی ئه‌یلول، ئه‌وه‌نده‌ی پشتی به‌شه‌ڕی به‌رانبه‌ری و ده‌سته‌ویه‌خه‌دا ئه‌به‌ست، ئه‌وه‌نده بایه‌خی به‌شه‌ڕی پارتیزانی نه‌ئه‌دا، دیاره ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڕوابون به‌خۆ و به‌هێزی جه‌ماوه‌ری دلسۆزی کوردستانه‌وه بو، به‌ڵام خۆ ئاشکرایه شه‌ری پارتیزانی به‌چه‌ند گروپێکی ڕاهێنراو و شاره‌زاوه ئه‌کرێ، ئیتر چۆن به‌ڕه‌وا ئه‌بینرێت، پایه‌و پله‌ی شۆڕشێک، که‌پشت به‌شه‌ڕی پارتیزانیه‌وه ببه‌ستی، به پیرۆزتر و مه‌زنتر له‌به‌رچاو بگیرێت !.
دیاره نه‌ک من، گومانی تێدا نیه هه‌مو دڵسۆزێکی کوردایه‌تی، ڕێزێکی تایبه‌تی بێپایانی بۆ شۆڕشی گوڵان و شۆڕشی نوێ هه‌یه، هه‌رچه‌نده له‌ڕاستیدا، تێك هه‌ڵکێشراوی ته‌نها شۆڕشێکن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ستی ده‌مار گیری که‌سایه‌تی و پارتایه‌تی وای لێکوردون، که به‌دو ناوی جیاواز ناوببرێن، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر به ئویژدانه‌وه له‌مه‌حه‌ک بدرێن، به‌هه‌ردوکیشیانه‌وه هێشتا سه‌نگ و کێشی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زنیان نابێت. بۆ نمونه:
1- به‌هه‌ردولایه‌نی یه‌کیه‌تی و پارتی، وه‌یان به‌شێوه‌یه‌کی تری بلێن: شۆڕشی گوڵان و نوێ، تاکو سه‌رهه‌ڵدان نه‌یانتوانی ناوچه‌یه‌کی بچوکیش ڕزگار بکه‌ن له‌چنگی دوژمن، که بنکه‌و باره‌گای دیاری کراوی خۆیانی تێدا بکه‌نه‌وه‌و، که‌مێکیش ئه‌رک، له‌سه‌ر دانیشتووانی نه‌داراو ماندوو بوو که‌م بکه‌نه‌وه!.
2- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، که‌جێ پێگه‌ی خۆیان پێنه‌کرابوه‌وه، که‌چی نه‌شیانتوانی وه‌ک پێویست به‌رده‌وامی بده‌ن به‌شه‌ڕی پارتیزانی و تاڕاده‌یه‌ک به‌رگری له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بکه‌ن، به‌ڵکو خۆیان زوتر له‌پێش دانیشتوانه‌وه ناوچه‌که‌یان چۆڵ ئه‌کرد و ئه‌ڕٶیشتن!.
3- ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی ڕویدا‌و، ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی به‌ده‌ست هێنرا، که ئێستا یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، زۆر به‌ڕاشکاوانه له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانیدا، وای نیشان ئه‌دا، ته‌نها چالاکی و نه‌به‌ردی و قاره‌مانیه‌تی ئه‌وان بووه‌و، ته‌نها موڵکی ئه‌وانه‌و، هۆکاری سه‌رکه‌وتن و ڕوداوه‌کان به‌س ئه‌وان بونه، هه‌رچه‌نده زۆر له‌ڕاستیه‌وه دوره، چونکه ڕودان و گۆڕانی ئه‌و بار‌و دۆخه سیاسیه‌ی، پاشی شه‌ڕی که‌نداو هاته ئاراوه، که ئه‌وانیش و لایه‌نه سیاسیه‌کانی له‌و‌شۆڕشه له‌گه‌لیاندا بون، به‌هۆی سه‌رکه‌وتنی ڕژێم له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌دناودا، هه‌مویان چوبونه ده‌ره‌وه له‌سنوری هه‌رێمی پاشوری کوردستاندا، دیاره له‌و کات و ساتانه‌شدا، به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له‌دایک بوبو، که بریتیبو له‌چه‌ند لایه‌نێک، به یه‌کیه‌تی و پارتیشه‌وه، که ڕاپه‌ڕین ڕویدا، هاتنه خوواره‌وه‌و، تێکه‌ڵاوی جه‌ماوه‌ر بون، وه‌ك به‌ره‌ی کوردستانی، سه‌رپه‌رشتی ئه‌وڕاپه‌ڕێنه مه‌زنه پیرۆزه‌یان گرته ئه‌ستۆ و ئه‌م ڕۆژگاره پیرۆزه‌ی لێکه‌وته‌وه!.
که‌واته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ناوه ناوه، له‌كاتی یاده‌وه‌ریه‌کاندا، یه‌کیه‌تی خۆی به‌خاوه‌نی هه‌مو سه‌روه‌ری و سه‌رکه‌وتنه پیرۆزه‌کان دائه‌نێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکاته‌وه، که‌خۆیان لایه‌نێکی به‌ره‌ی کوردستانی بون به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین و دووای ڕاپه‌ڕینیش، که‌واته ئه‌وهه‌ڵویست و بۆچون و ڕاگه‌یاندنانه له‌جێگه‌ی خۆی نیه‌و، نا ڕه‌وایه‌تی تێدایه، ئه‌وه‌ش ڕق و کینه‌ی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه، چونکه ئه‌بیته هۆکاری بچوک کردنه‌وه‌ی لایه‌نێکی هاوتای خۆیان، ئه‌وه‌ش دیاره له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تیدا نابێت!.
ئه‌و خاڵانه‌ی که خستمانه ڕوو، بێ گومان هه‌موی گه‌واهی ئه‌وه ئه‌ده‌ن، که شۆڕشی ئه‌یلول، به‌سه‌رۆکایه‌تی خودی مسته‌فا بارزانی نه‌مر و پێشڕه‌وایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان، تاکه شۆڕشی سیاسی و چه‌کداری بووه له‌سه‌ر ئاستی کوردستاندا، له‌وه‌ته‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی له‌کوردستاندا له‌دایک بووه، له‌بوواری میناکی و هێزی چه‌کدارییه‌وه!.
لێره‌دا کۆتایی به‌م به‌شه‌ش ئه‌هێنین، به‌ڵام بۆئاگاداری خوێنه‌رانی به‌ڕیز، به‌شی ئاینده‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بوواره به‌رده‌وام ئه‌بین، به‌ڵام زیاتر ڕوو ئه‌که‌ینه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن، به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی به‌ڕێزی گۆڕان و هه‌ڵویستی به‌ڕیز، کاک نه‌وشیروان مسته‌فا!!.
٤- ٧- ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
