وه‌ک له‌کۆتایی به‌شی چوواره‌مدا ئاماژه‌مان به‌وه کرد، له‌م به‌شه‌دا ئه‌چینه ناو کاره‌ساته نه‌ویستراو و دڵ ته‌زێنه‌کانه‌وه. گومان له‌وه‌دا نیه له‌نه‌وه‌ی پێش شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و تا‌کو نه‌وه‌ی حه‌فاتا کانیش ناوی دڕه‌نده‌یه‌کی له پێستی مرۆڤدا نه‌بیستبێت به‌ناوی( زه‌عیم سدیق) وه، که ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێ له‌گه‌ڵ سه‌گه هار(عه‌لی حه‌سه‌ن مجێد) ناسراو به‌عه‌لی( کیمیاوی) سدیق زۆر دڕه‌نده‌تر بو، کاره‌ساتی دڕه‌ندایه‌تی جگه له‌سنوری که‌رکوک و گه‌رمیان، له‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیدا(سلێمانی) گه‌یشته ئاستێک، مه‌گه‌م ته‌نها دانیشتوانی شاره‌که بڕوای پی بکه‌ن ئه‌گه‌ر بگێڕدرێته‌وه، ئه‌وه‌نده دڕندانه بووه، به‌ڵام دیاره ته‌مه‌ن کورت بو، بۆیه قه‌باره‌ی تاوانکاریه‌کانی له‌عه‌لی کیمیاوی که‌متر ئه‌بینریت و ناوی سڕایه‌وه له‌ناواندا!.
که‌قه‌ومیه ناسریه‌کان، به‌ته‌واوه‌تی کۆنترۆڵی ده‌سڵاتیان کرد، ته‌نانه‌ت به‌عسیه‌کانیشیان نه‌ک ته‌نها خسته په‌راوێزه‌وه، به‌ڵکو خسته به‌ر شاڵاوی گرتن و ڕاودونانیشه‌وه، بۆ نمونه ئه‌مینداری گشتی حیزب، که موشیل عه‌فله‌ق بو، رای‌کرد به‌ره‌و سوریا، سه‌دام حوسێن و چه‌ند ئه‌ندامێکی تری سه‌رکردایه‌تیان گیران و زیندانی کران، وه‌ک له‌پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد، ئه‌گه‌ر حیزبی شیوعی هانایان بۆ پارتی نه‌بردایه‌و، بارزانی نه‌مر بڕیاری لێبوردن و ده‌رگای داڵده‌دانی بۆ نه‌خستنایه‌ته سه‌رپشت، ڕێشه‌کێش ئه‌کران به‌ته‌واوه‌تی!.
له‌جێگه‌ی جه‌یش شه‌عبی، ئه‌مان ڕێکخراوی حه‌ره‌س قه‌ومیان داهێنا، وه‌ک هێزێکی چه‌کداری خاوه‌ن باوڕی نه‌ته‌وایه‌تی تایبه‌تی ده‌سڵات بوو له هه‌موو ڕویه‌که‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی چاودێری کردن و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوه‌ندی پارێزگاکانیان پێ سپێردرا به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه!.
له‌سه‌رده‌می حه‌ره‌س قه‌ومیدا، به‌ڕاستی خه‌ڵكی له دڵه‌ڕاوکییه‌کی زۆر مه‌ترسیداردا کاتیان به‌سه‌ر ئه‌برد، چونکه ده‌سه‌ڵات. له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا له‌سه‌ر شه‌قام بوو، حه‌ره‌س قه‌ومی چی بویستایه ئه‌یتوانی ئه‌نجامی بدا به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له ڕێنمایی یاسایی. بۆ نمونه:
له ساڵی/٩٦٣دا، به‌ر له جه‌ژنی نه‌ورۆز، سه‌رکردایه‌تی پارتی بڕیاریدا شه‌وی نه‌ورۆز، له‌کۆچه‌و کۆڵانه‌کانی ناوشاری که‌رکوک به‌تایبه‌تی، ئه‌بێت به‌ڵاوکراوه‌ی پارتی و شۆڕس به‌ڵاو بکرێته‌وه. له‌به‌رانبه‌ردا، ڕژێمیش بڕیاری ده‌رکرد، مه‌فره‌زه‌کان هه‌رکه‌سێکیان ده‌ستگیر کرد به‌به‌ڵاوکراوه(نشره) ی پارتیه‌وه، هه‌ر له‌وشوێنه‌دا گولله بارانی ئه‌که‌ن و جه‌سته مردووه‌که‌ی، ئه‌نێرن بۆ بنکه فه‌رمیه په‌یوه‌ند داره‌کان!.
دووا به‌دووای ئه‌وه، وه‌ک به‌ر‌پرچ دانه‌وه‌ی ئه‌وبڕیاره‌ی ڕژێم، سه‌رکردایه‌تی پارتی و شۆڕش، لقی٣ێ پارتیان ئاگادار کرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌یان ئه‌ندامی پارتی شه‌هید بکرێتن، ئه‌بێت به‌ڵاوکراوه‌که‌ی یاده‌وه‌ری نه‌ورۆز، له کوچه‌و شه‌قامه گشتیه‌کاندا به‌ڵاو بکرێته‌وه!.
دیاره بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره پیرۆزه، لقی٣ێ، داوای له لێژنه‌ی ناوچه‌ی که‌رکوک کرد، له هه‌ر گه‌ڕه‌که‌و چه‌ند که‌سێ له دۆست و لایه‌نگران په‌یدا بکه‌ن، نه‌ک ئه‌ندامان، نه‌بادا بگیرێن و نه‌توانن دان به خۆیاندا بگرن و ئیعتراف بکه‌ن، شیرازه‌ی ڕێکخستنه‌کانمان له‌ناوشار له‌ده‌ست بده‌ین. له‌وکاته‌دا شیرازه‌ی ڕێکخستن له ناوه‌ندی که‌رکوکدا بریتیبو له(٣) که‌رت: شۆڕێجه، ئیمام قاسم، ته‌په. به‌ری قۆریه دیاری کرا بۆ که‌رتی ته‌په. له جوت قاوه‌خانه‌وه به‌ره‌و موسه‌ڵاو شۆڕیجه، بۆ شۆڕیجه. به‌ره‌و ئیمام داسم و ئازادی به‌قه‌ڵاوه‌ش بۆ ئیمام قاسم، لێژنه‌ی ناوچه‌ی که‌رکوک ئاماده باشی نیشاندا‌و که‌وته خۆی!.
به‌ڵام هه‌رله‌سه‌ره‌تای مانگی سێوه ڕژێم، بڕیاری قه‌ده‌غه کردنی هاتوچۆی شه‌وانه‌ی ده‌رکرد، له‌کات ژمێری شه‌شی ئێواوره‌وه، بۆ کات ژمێر شه‌شی به‌یانی. بازنه‌کانی چاودێری و پشکنینی سه‌ر شه‌قامه‌کانیشی کرده (٨) چه‌کدار، ٢ حه‌ره‌س قه‌ومی، ٢ ئینزیبات، ٢ ئه‌من، ٢ پاسه‌وانی شه‌وانه!.
پارتی گومانی په‌یدا کرد له‌وه‌ی که‌سانی لایه‌نگر و دۆست بتوانن به‌و کاره گرینگ و مه‌ترسیداره هه‌ڵبستن، بۆیه بڕیاره‌که‌یان گۆڕی بۆ ئه‌ندام پارتی، به‌مه‌رجێکیش نابێت له پله‌ی ئه‌ندام شانه ڕێکخه‌ر به‌ره خوارتر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له%١٠٠، سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێندرێت، ئه‌گه‌ر به‌خوێن ڕشتنیش بێت.
له‌و کاته‌شدا، به‌نده ئه‌ندام که‌رتی ئیمام قاسم بوم، به‌رپرسی دوو شانه ڕێکخه‌ر بوم که بریتیبون له(٩) ئه‌ندام ڕێکخه‌ر، له‌وانه‌ی ماون له ژیاندا وه‌ک ئاگادارم، کاک به‌ختیار فایق مه‌لا قادر ئیمام و کاک شێخ عوبید شیخ له‌تیف و کاک مه‌جید کوێخا ڕه‌حیمه، کاک به‌ختیار و کاک شێخ عوبێدم بینی، له‌م سه‌ردانه‌ی مانگی چوواری ئه‌مساڵدا، که به‌چاو پێکه‌وتنیان زۆر دڵخۆش بوم.
جا دوام لێ‌کرا هه‌رجاری شانه‌یه‌کیان ئاماده بکه‌م بۆ کۆبونه‌وه‌و، ئاگاداریان بکه‌مه‌وه که‌به‌ر‌پرسی که‌ر‌تیش دێت، تا‌کو بزانین کێ ئاماده‌یه‌و له خۆی ڕا ئه‌بینێت به‌و چالاکیه ترسناکه هه‌ڵسێت، که دوو لایه‌نی ناخۆش چاوه‌ڕێیان ئه‌کات، یه‌کیان ئه‌گه‌ر گیرا، بێگومان ئه‌کوژرێ، دوهه‌م ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتو نه‌بو، پارتی به‌توندی سه‌زای ئه‌دات ئه‌گه‌ر ده‌ریش نه‌کرێت سڕ ئه‌کرێت!.
شانه‌ی یه‌که‌مم کۆ کرده‌وه، هیچ که‌سێ له خۆی ڕانه‌بینی. شانه‌ی دوهه‌مم کۆ کرده‌وه، یه‌ک له ئه‌ندامه‌کان نه‌سره‌دین مسته‌فای ئه‌مین مه‌نیج بو، خزمی خۆمیشبو، له ڕاپه‌ڕینی٩١ یه‌کیشدا، هه‌تاکو چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌ئێستاش، هه‌ر فه‌رمانده‌ی(آمرهێز) ی پێشمه‌رگه‌ی پارتی بو، به‌رله‌وه‌ی کۆچی دووایی بکات. که پرسیاری لێ‌کرا، له‌وه‌ڵاما فه‌رموی: ئه‌گه‌ر کاک نه‌جمه‌دین خۆی له‌گه‌ڵما بێت، من ئاماده‌م، منیش نایشارمه‌وه زۆریشم پێ ناخۆشبو، به‌ڵام غیره‌تیشم ڕێگه‌ی پێ نه‌دام، بڵێم ناتوانم و ئه‌ترسم، به‌ناچاری ووتم باشه!.
وه‌ک له پێشه‌وه ئاماژه‌م به‌قه‌ده‌غه کردنی هاتوچۆی شه‌وانه کرد، ئێمه‌ش کاره‌که‌مان له‌جاده‌و کۆڵانه‌کاندا ئه‌بێت ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بڕیاریاندا پسوله‌ی ماوه پێدراوی(عدم تعرض) مان بۆپه‌یدا بکه‌ن، دیاره له‌گه‌ڵ ده‌رچونی بڕیاری قه‌ده‌غه کردنی هاتوچۆدا، ئاماژه به‌وه کرابو، کڕیکارانی شه‌وانه‌ی کۆمپانیای نه‌وت و نانه‌وا خانه‌و سه‌مون خانه‌کان، بۆیان هه‌یه پسوله‌ی هاتوچۆ ده‌ربکه‌ن، بۆیه تووانرا به‌ناو شاگردی نانه‌واخانه‌وه، پسوله‌یان بۆ من و نه‌سره‌دین ده‌رکرد، گووایه شاگرد نانه‌واین له‌جوت قاوه، ئه‌بێتن کاتژمێر سێی به‌یانی بڕۆین بۆ ئه‌وێ. به‌وجۆره تووانیمان کاره‌که به‌جوانی ئه‌نجام بده‌ین و ده‌ستخۆش که‌ریمانیش بۆ هاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، که‌رتی شۆڕیجه سه‌رکه‌وتو نه‌بو. جالێره‌دا نامه‌وێ باسی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی به‌ڵاوکراوه‌کان بکه‌م، چونکه کاتێکی زۆری ئه‌وێت، به هۆی ئه‌وه‌ی له‌چایخانه حه‌سیره‌که، گیروگرفتێ هاته پێشمان، له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌که‌ی ڕژێم، به‌تایبه‌تی حه‌ره‌س قومیه‌کانیان!.
هه‌ر له‌وساڵه‌دا، له‌سنوری شارۆچکه‌ی کفری، په‌لێکی پشێمه‌رگه نه‌به‌زه‌کانی پارتی، که بریتیبون له( ٢٩) ڕۆڵه‌ی دوژمن به‌زین، که یه‌کیکیان له‌ڕێکخستنی شانه‌کانی خۆمدابو، ماوه‌ی پێج مانگێک بو بڕیاری گرتنی بۆ ده‌رچو، خۆی گه‌یانده ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه دلێره‌کانی پارتی و بارزانی، به‌داخه‌وه به‌ده‌ست ڕێژی گوله‌ی چه‌که‌کانی حه‌ره‌س قه‌ومیه به‌دفه‌ڕه‌کانی عه‌ره‌ب، که ڕه‌شاس غه‌داره‌ی ئیسرائیلی بو، ته‌نها یه‌کیکیان لێ ڕزگاربو، ئه‌وه‌ش به‌مردوویی که هێنابویانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی که‌یوان، دوکتۆره‌کانیش زانیبویان که زیندوه، چاره‌سه‌ریان بۆ کردبو، پاش سێ مانگ له‌نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌رکردنی پزیشکیدا، درایه دادگا‌و سه‌زا درا به ئیعدام کردن، له‌ساڵی/ ٦٥دا، که‌خۆم به به‌ڵاوکراوه‌ی پارتی و شۆڕشه‌وه گیرام و حوکم درام، له به‌ندیخانه‌دا چاوم پێی که‌وتو باس‌و خوواسی ڕوداوه‌که‌ی بۆم گێڕایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، دیاره ئه‌وه‌ش زۆر دور و درێژه باسه‌که‌ی، ناگونجێت بیخه‌مه ناوه‌خنه‌وه لێره‌دا!!.
هه‌ر له‌٦٣ێدا. نه‌به‌ردیه‌کی دوو پێشمه‌رگه‌ی دلێر و هه‌ڤاڵیکی هێزی به‌رگری پارتی، له گوندی قه‌ره‌سالمی شێخ بزێنیدا ڕویدا، داستانێکه ئه‌گه‌ر بکرێت به به‌درامایه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی، ڕه‌نگبێت که‌سانێک باوڕی پێ نه‌که‌ن که‌ڕوداوێکی ڕاستیه، ئه‌وه‌نده ترسناک و سه‌رسوڕهێنه‌ره، وه‌کو:
پ. م، کاکه عه‌لی قادر و کاکه حه‌مه، که به‌داخه‌وه ناوی باوکیم له بیر نه‌ماوه، شه‌و له گوندی قه‌ره‌سالم ئه‌بن، به‌یانی هه‌واڵیان پێ ئه‌گات، سوپای سه‌ربازی ڕژێم، به‌ره‌و ئه‌و دێهاتانه دێن، بۆ پشکین و گه‌ڕان به دووای پێشمه‌رگه‌دا، وا هه‌واڵیان پێ دراوه، به‌تالیۆنی خاڵخاڵان، هاتۆتنه خوواره‌وه بۆ شێخ بزێنی خووارو، هه‌ردو پێشمه‌رگه‌که‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی پارتی هێزی به‌رگری، له‌ناو ئاوایی ده‌ر ئه‌چن، ڕوو ئه‌که‌نه خوار ئاواییه‌که، ئه‌چنه ژێر گه‌وه‌ڕه شاخێک خۆیان ئه‌شار نه‌وه.
سوپاکه به‌ده‌بابه‌و زرێ پۆشه‌وه ئه‌گه‌نه ناو دێیه‌که‌و ده‌ست ئه‌که‌ن به پشکنین و هیچیان ده‌ست ناکه‌وێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌کرێ گیراوه نهێنیه‌کانیانه‌وه، ئاگادار ئه‌کرێنه‌وه له‌و پێشمه‌رگانه، بۆیه هه‌ر چوار ده‌وری ناوچه‌که ئه‌گرن و جێگه‌که‌یان ئه‌دۆزنه‌وه‌و، له‌سه‌ر شاخه‌که‌ی بان سه‌ریانه‌وه، بانگیان ئه‌که‌ن و داوای خۆ به‌ده‌سته‌وه دانیان لێ ئه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هیچ وه‌ڵامێکیان ناده‌نه‌وه‌و، یه‌کیان ڕوو له‌لای ڕاست و یه‌کێکی تریان ڕوو له‌لای چه‌پ و ئه‌وی تریان، ڕوو له‌ناوه‌ڕاستی دۆڵه‌که، جێگه‌ی خۆیان قایم ئه‌که‌ن، سوپاکه ناچار ئه‌بێت به شێوه‌ی گروپ سه‌رباز بنێرێته خوواره‌وه بۆ ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه، به‌ڵام شێرانه لێیان دێنه ده‌ست و سه‌ری هه‌ر سه‌ربازێکیان لێ ده‌ر ئه‌که‌وێت، کت‌وپڕ ئه‌ی پێکن، شه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بێت به‌و جۆره، تا‌کو نزیکی عه‌سر، آمر فه‌وجه‌که بۆئه‌وه‌ی شه‌و بمێننه‌وه‌و ڕێگه‌ی ده‌رباز بونیان نه‌ده‌ن، بروسکه ئه‌کا بۆسه‌رکردایه‌تی، ئه‌ڵێت به‌تالیۆنی خاڵخاڵانمان گه‌مارۆداوه‌و، تکایه به‌په‌له هێزی زیاترمان بۆ بنێرن!.
دوابه‌دووای ئه‌وه، له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا، یه‌ک لیوا سه‌رباز، به‌خۆیان و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی لێواکه‌وه ئه‌گه‌نه گوندی قه‌ره‌سالم و هه‌تاکو نزیکی گوندی توڵکیش به‌ڵاوه ئه‌که‌ن و خێمه‌ی مانه‌وه دا ئه‌مه‌زرێنن، له هه‌مان کاتدا، داوای کۆپته‌ر ئه‌که‌ن، به‌ڵام کۆپته‌ره‌کان به‌هۆی نزمی شاخه‌که‌و چاڵی دۆڵه‌كه‌وه، ناتوانن گولله بۆناو گه‌وه‌ڕه‌که ئاراسته بکه‌ن، ناچار کۆڵ ئه‌ده‌ن!.
جا بیر ئه‌که‌نه‌وه، که‌سه‌رباز به شریت شۆڕ بکه‌نه خواره‌وه به ڕومانه‌و نارنجۆکه‌وه، هێرش بکه‌نه سه‌ریان، به‌ڵام له کاتی شۆڕکردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کاندا، وورده به‌رده و زیخ دێته‌خواره‌وه، یه‌کسه‌ر به فێڵه‌که ئه‌زانن، هه‌رسێکیان خۆیان ئاماده ئه‌که‌ن، کاتێ ده‌ستی سه‌ربازه‌کان ده‌رئه‌که‌ون، یه‌کسه‌ر له‌ده‌ستیان ئه‌ده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه، دانه‌یه‌ک ڕومانه له‌به‌رده‌می خۆیان ئه‌که‌وێ، ئه‌بێت به‌هۆی شه‌هید بونی به‌رگریه‌که‌و، بریندار بونی کاکه حه‌مه‌و پایه‌کی ئه‌پێکی!.
کاکه عه‌لی خێرا به‌پشتێنه‌که‌ی ڕانی ئه‌پێچێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی لێ نه‌ڕوات، له‌سه‌ر به‌رگری کردنی خۆیان به‌رده‌وام ئه‌بن، فیشه‌کی خۆی پێ نامێنێ، فیشه‌كدانی به‌رگریه‌که ئه‌کاته‌وه‌و به‌کاری ئه‌هێنێت، تا‌کو کاتی خۆر ئاوا، ئه‌مجار بانگ ئه‌کات ئه‌مانه‌وێت خۆمان بده‌ێنه ده‌سته‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی، آمره‌که‌تان خۆی بێت بۆلامان و به‌ڵێنمان پێ بدات نه‌مان کوژن، له‌گه‌ڵ خۆی بمانبات، چونکه ئێمه بڕوامان به‌سه‌رباز نیه، ئه‌زانین بمان بینن ئه‌مان کوژن!.
آمره‌که‌یان وه‌ڵامیان ئه‌داته‌وه له‌سه‌ر شه‌ره‌ف ناتان کوژین و سویندم بۆ بخۆن ڕاسته‌که‌ن و فێڵمان لێناکه‌ن ئێستا خۆم دێم بۆ لاتان، کاکه عه‌لیش به‌ڵێنی پێ ئه‌دات و خۆیان ئاماده ئه‌که‌ن، ئیتر نازاندرێت ئایه آمر ئه‌فسه‌رێ به پله‌ێ نه‌قیب ئه‌نێرێت، کاتێ دینه خواره‌وه له‌لای ڕاستی گه‌وه‌ڕه‌که‌وه، ئه‌فسه‌ره‌که بانگ ئه‌کا ئه‌ڵێت ئه‌وه منم خۆم ده‌رئه‌خه‌م ته‌قه‌م لێ نه‌كه‌ن، عه‌لی ئه‌ڵێت مه‌ترسه، له‌گه‌ل ئه‌فسه‌ره‌که سه‌ری هه‌ڵ ئه‌بڕیت، یه‌که‌م گوله له‌ناوچه‌وانی ئه‌دات، ئیتر ئه‌بێت به ئاگر باران به‌سه‌ریاندا بۆ ماوه‌یه‌ک زۆر، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌چنه بن بنه‌وه‌ی گه‌وه‌ڕه‌که، به‌هیچ جۆرێ گوله نایان گرێته‌وه، ئیلا له‌به‌رانبه‌ردا نه‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌ربازه‌کان مه‌حاڵ ئه‌بێت!.
ئه‌مجا عه‌لی ئه‌ڵێت، شه‌وداهات و دونیا تاریک بوو، بیرم له‌ده‌ربازبون کرده‌وه، خۆم شاره‌زای ناوچه‌که بوم ئه‌مزانی ته‌نها ئه‌بێ شۆڕبمه‌وه به‌ره‌و ده‌م شه‌ته‌که(زێ) به‌ڵام ئه‌مزانی که‌مینیان له‌زۆر جێگا داناوه‌و زۆر به‌وردی چاودێری ده‌رچونمان ئه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ ده‌رچم، ته‌نها ده‌نگی خزینی به‌رد و زیخی ژێر پێم ببیستن، ده‌ست ڕێژی کوێرانه ئه‌که‌ن ڕوو له‌ناو دۆڵه‌که، له‌وه‌یه بپێکرێن، بۆیه ده‌سم کرده به‌رد غل کردنه خوواره‌وه، هه‌ربه‌ردێکم غل ئه‌کرده‌وه، وه‌ک باران گولله‌یان ده‌باراند به‌ره‌و ناو دۆڵه‌که، تاوای لێهات وه‌ک زانیبێتیان ئه‌وه فێڵه، هێوربونه‌وه به‌جۆرێ، چه‌ند به‌ردم فڕێ ئه‌داو غلم ئه‌کرده‌وه، یه‌ک ته‌قه‌یان ئاکرد!. ئیتر گیرفانه‌كانی شه‌هیده‌که گه‌ڕام، هه‌ویه‌و هه‌رچی پێ هه‌بوو، له‌قه‌راغی گه‌وه‌ڕه‌که‌وه خستمه چاڵێکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زانن کێیه‌و که‌س و کاره‌که‌ی ده‌ستگیر نه‌که‌ن له گونده‌که‌دا!.
ئه‌مجار جه‌مه‌دانیه‌کانی خۆم و حه‌مه‌م یه‌کواڵا کرده‌وه‌و دیوه ڕه‌شه‌که‌م خسته ده‌ره‌وه‌و دام به‌سه‌ر خۆمانا، چومه ژێر باڵی حه‌مه‌وه‌و، له‌سه‌ر خۆ به ئاسپایی دابه‌زینه خوواره‌وه به‌ره‌و ده‌م زێ. له‌پێشه‌وه کۆنده‌ره‌که ئه‌بو به‌دولا، ڕوم له‌لایه‌ک کرد، که‌مێ ڕۆیشتم هه‌ستم به‌ده‌نگی قسه کردن کرد، حه‌مه‌م دانا‌و خۆم ته‌نها چوم بۆ پارێزیان، سه‌یرم کرد که‌میننن، گه‌ڕامه دوواوه، حه‌مه‌م هه‌ڵگرته‌وه‌و، ڕوم کرده لایه‌که‌ی تری له ناکاودا دوو سوسکه هه‌ڵفڕین، ئیتر دڵم خۆشبو، زانیم بونی ئه‌و ته‌یرانه، به‌واتای ئه‌وه‌یه که‌مینی تێدا نیه، هاتین هه‌تاکو گه‌یشتینه ده‌م زێیه‌که، ئیتر تێر ئاومان خوارده‌وه‌و، دڵنیا بوم ڕزگار بوینه، چونکه له‌و لێوار ئاوه، که‌مین نابێت، جابه‌ره‌و ژور بوینه‌وه هه‌تاگه‌یشتینه ڕاست ئاوایی توڵکی، حه‌مه‌م دانا له‌ده‌م ئاوه‌که‌و خۆم ڕۆیشتم بۆ ناو دێی، به‌ڵکو هه‌ندێ نان بهێنم، هیچمان نه‌خوواردووه ئه‌و ڕۆژه، ته‌نانه‌ت ئاویشمان لانه‌بو، به‌ڵام له‌به‌ر ئالۆزی بارودۆخه‌که، ئاگامان له خوواردنیش نه‌مابوو!!.
به‌هه‌ر حال خۆم گه‌یانده ناو ئاوایی به‌دزیه‌وه‌و نزیکی به‌ره‌به‌یانبو، له‌ماڵێکدا ئه‌مزانی کێیه چرا ئه‌سوتا، له‌بان دیواره‌وه خۆم کرد به‌دیوی حه‌وشه‌داو له‌ده‌رگای ماڵه‌وه گوێم ڕاگرت، ده‌نگی گریان ئه‌هات، له‌ده‌رگام دا‌و، ووتم من عه‌لیم ده‌رگام لێ بکه‌نه‌وه، کاتێ ده‌رگایان کرده‌وه‌و چاویان پێم که‌وت، له خۆشیا توشی شۆک بون، چونکه دڵنییا بوبون نه‌ماوین، ووتم بۆ ئه‌گرین، به‌داخه‌وه ناوه‌که‌یم له‌بیر نه‌ماوه، که خاوه‌ن ماڵه‌که ئه‌ختیارێک بوو، له دستڕیژ کردنێکی کویرانه‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌کی سه‌ربازی که‌چوبونه ناو ئاوایی، به‌ر گولله که‌وتبو گیانی له‌ده‌ست داب‌و، ئیتر باسی خۆمانم بۆ کردن نوشتێ نان و هه‌ندێ خورمام هێناو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای حه‌مه‌و، به‌په‌له هه‌ندێ نانمان خووارد، ڕوو له ده‌رماناو ڕۆیشتین، له‌وێ که‌ڵه‌ک هه‌بو، په‌ڕینه‌وه به‌ری ئه‌وبه‌ر چوینه ئاوماڵ، ئیتر پێشمه‌رگه فریامان که‌وتن و ڕزگارمان بو!.
ئه‌لێره‌دا ئه‌ڵێم به‌داخه‌وه، نه‌ک ده‌یان، بگره به‌سه‌تان داستانی له‌م شێوانه، پشمه‌رگه دلێره‌کانی پارتی و بارزانی له شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن و گوڵاندا تۆماریان کردووه، به‌ڵام پارتی، وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌نده له جه‌ماوه‌ری دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌ک، زۆر لاواز و هه‌ژاره، له بوواری کادیری نوسه‌ر و چالاک و دڵسۆز و بوێره‌وه، بۆیه ناتواننن توواناو ئاستی دڵێری و بوێری و داستانه ئافسانه ئاساییه‌کانی، پێشمه‌رگه‌و تێکۆشه‌رانی پارتی و بارزانی وه‌کو پێویست بخه‌نه ڕوو، له به‌رانبه‌ر پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری، سه‌ڕ گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌مڕۆ، بۆ جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌ک و دڵسوزی کوردایه‌تی بسه‌لمێنن، که پارتی هه‌ر پێشڕه‌و بووه‌و پێشڕه‌وه!!.
لێره‌دا کۆتایی به‌م به‌شه‌ش ئه‌هێنم، هوادارم چاوه‌روانی به‌شی شه‌شه‌م بکه‌ن، که هه‌ر له‌سه‌ر ڕوداوه‌کان ئه‌ڕۆین، تا ئه‌گه‌ینه کۆتای و ئه‌مجار ئاماژه به تێبینیه‌کان ئه‌که‌ین، به‌به‌راورد کردن، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری گۆڕه‌پانی شانۆی ڕامیاری له‌ناو جه‌رگه‌ی کوردستاندا به‌گشتی!!.
٢٧/ ٥/ ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
