کێن ئه‌وانه‌ی دژی پارتین، دژایه‌تی کردنی له پێناو چێدا؟؟...نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید - ( به‌شی یه‌که‌م)
پێشه‌کی ئه‌مه‌وێت ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم، که بابه‌تێکی له‌م جۆره، ئه‌گه‌ر به تێر و ته‌سه‌لی نه‌چیته ناو شرۆڤه کردنیه‌وه، به بٶچونی من خۆتی لێنه‌ده‌ی باشتره، بیگومان هه‌ستی هه‌موو ڕۆشنبیرێک هه‌روایه، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، ئاماژه‌م به به‌شی یه‌که‌م کردوه، وه‌ک ئاگاداریه‌ک، که به‌چه‌ند به‌شێک ته‌واو ئه‌بێت و ئه‌گه‌م به‌و مه‌به‌سته‌ی که هه‌مه.هیوادارم خوێنه‌رانی به‌ڕیزیش، به دڵێکی فراوانه‌وه تیی بڕوانن.چونکه دڵنیام هیچ ووتار و بابه‌تێکی له‌م جۆره، به‌بێ ڕه‌خنه‌و بۆچونی جیاواز تێپه‌ڕ نابێت!.
دیاره بۆ چونه ناو کروکی باسێکی له‌م جۆره، پێشه‌کی ئه‌بێ ئاماژه به هۆکاری له‌دایک بونی ئه‌و پارته‌ش بکرێت، که مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا، پارتی دیموکراتی کوردستانه، تاوه‌کو مافی خۆی پێ بدرێت له ئه‌نجامدا، وه‌ک پاداشتێک، پیرۆزی له‌دایک بون و خزمه‌ت کردنه‌که‌ی له‌به‌رچاو بگیرێت، له‌پاش هه‌ڵسه‌نگاندن.
پێویست ناکات لێره‌دا من ئاماژه به بار و دۆخی ڕابوردوی سیاسی سه‌تان ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مان بکه‌م، چونکه دڵنیام هه‌مو سیاسی و ڕۆشنبیر و خوێنده‌وارانی به‌ڕیز، وه‌کو من ئاگاداری ئه‌و کاره‌سات و نه‌دامه‌تی و ماڵ وێرانیه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هاتوه، به‌تایبه‌تی له‌بواری ماف پێشێلکراوی نه‌ته‌وایه‌تیدا، که ته‌نانه‌ت زۆر کات زمانی زگماکی دایکیشی پێ ڕه‌وا نه‌بینراوه، بۆیه ڕاسته‌وخو، ئه‌چمه سه‌ر هۆکاری دروست بونی پارتی.
ئاشکرایه‌و جیگه‌ی شانازی پێوه کردنیشه، که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌باشوری کوردستاندا، له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان به جۆرێ خرۆشا، بیریان له‌شۆڕشی چه‌کدای ئه‌کرده‌وه، تاگه‌یشته ئاستێکی ئه‌وتۆ، شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی، له‌لایه‌ن ڕژێمی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی دژ به‌کورد، له ساڵی١٩١٤، له زیندانه‌کانی موسڵدا له سێداره‌درا، گیانی پاکی به‌خت کرد له‌پێناوی گه‌لی کوردستاندا، که به‌داخه‌وه تاکو ئێستاش، یادیش ناکرێته‌وه وه‌ک شه‌هیدێکی ڕێگای ئازادی خوازی نه‌ته‌وایه‌تی!!.
به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه، شه‌هید کردنی ئه‌و قاره‌مانه کورد په‌روه‌ره مه‌زنه، نه‌ک هه‌ر ملی به‌و بنه ماڵه‌یه که‌ج نه‌کرد، به‌ڵکو زیاتر جۆش و خرۆشی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان په‌ره‌ی سه‌ند، هه‌ربۆیه پاش چه‌ند ساڵێک، که نه‌مر، شێخ سه‌عیدی پێران، له‌باکوری کوردستان شۆڕشی به‌رپاکرد، نه‌مر شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی، زۆربه نهێنیه‌وه تووانی به پێشمه‌رگه یارمه‌تی بدات و به‌شداری له‌و شۆڕشه‌دا بکات، تاکو ڕژێمی به‌غدا هه‌ستی پێ‌کرد، پێشمه‌رگه‌کانی کشانده‌وه، تاکو له‌ساڵی(١٩٣١) دا، ئه‌ونه‌مره خۆی ڕاپه‌ڕینێکی چه‌کداری شۆڕشگێڕی به‌رپاکرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه هێناو، خۆی‌و سه‌رجه‌م بارزانیه‌کان، ده‌ست به‌سه‌ر کران و ڕه‌وانه‌ی کونجی زیندان و خوواروی ئێراق کران، که موسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندو، یه‌کێک بو له‌وانه!.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سرنج و تێڕوانینی، خۆ ڕاگری و قاره‌مانیه‌تی و دڵسۆزی ئه‌و بنه‌ماڵه پیرۆزه‌یه بۆکوردایه‌تی، هه‌رجاره که دوچاری نسکۆ و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌بن، جار له‌جار زیاتر، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان گڕ و تینی به‌هێزتر ئه‌بێت، وه‌ک به‌نزین به‌سه‌ر ئاگردا بکرێت وابو، بۆیه پاش چه‌ند ساڵێک، موسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندو، به‌هاوکاری بنه‌ماڵه‌ی مه‌لیکی کوردستان، شێخ مه‌حمودی نه‌مر، تووانی خۆی ڕزگار بکاتن له ده‌ست به‌سه‌ری و بگاته‌وه ناوچه‌ی بارزان و له ساڵی(١٩٤٣) ئاڵای شۆڕشی چه‌کداری ئازادی خوازی به‌رز بکاته‌وه، به‌جۆرێک ڕژێمی به‌غدا هانای برده به‌ر ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیای زلهێز، به هێزی ئاسمانی هاوکاری کرد و له‌ساڵی(١٩٤٥) شۆڕش شکستی هێناو بارزانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌و بارزانیه‌کان به گشتی، له(١١/١٠/٩٤٥، ڕویان کرده ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان، به‌هۆی گرانی خستنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران له‌لایه‌ن ئێراق و به‌ریتانیاوه حکومه‌تی ئێران له‌سه‌ر سنوره‌کانی ئێران دابه‌شیانی کرد له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کانیاندا، نه‌مر موسته‌فا بارزانی بۆ سه‌رده‌شت، شێخ بابۆ بۆ شنۆ، شێخ ئه‌حمه‌د، له موهابات، جێگیر کران له‌گه‌ڵ هۆزی بارزان به گشتی.
به‌ڵام، به‌دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له(٢٢/١/ ١٩٤٦، له‌یادی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا بارزانی نه‌مریان بانگ هێشت کرد بۆ مهابات، له‌وێ داوای لێ‌کرا بارزانیه‌کان به‌چه‌کی تازه چه‌کدار بکرێنه‌وه( ١٥٠٠) پێشمه‌رگه، چه‌کدار کران و ڕێکخران به سێ فه‌وج سه‌ربازی مۆدێرن(٧٠٠) بارزانی تریش چه‌کدارکران بۆ کاتی پێویست دیاره سه‌رۆک بارزانی نه‌مریش وه‌ک هه‌موکه‌س ئاگاداره، کرا به سوپاسالاری هێزی سه‌ربازی کۆمار.لێره‌دا پێویست ناکازیاتر له‌سه‌ر ئه‌وبارودۆخه بڕۆم، چونکه مه‌به‌ستی من گه‌یشتنه به‌سه‌ره‌تای هۆکار دروستبونی پارتی دیموکراتی کوردستان.
من وا ئه‌زانم که‌سێک هه‌ر خه‌ساره‌یه‌ک بکات، ته‌نانه‌ت هه‌رچه‌نده بچوکیش بێت، دووای رودانه‌که‌ی بیرێک له‌هۆکاری ڕودانه‌که‌ی ئه‌کاته‌وه، تاکو بتوانێ به‌رگری بکات له دوباره بونه‌وه‌ی.هه‌ربۆیه بارزانی نه‌مریش، که بیری له‌و هه‌مو تێشکان و سه‌رنه‌که‌وتنانه‌ی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانی ڕابردو ئه‌که‌رده‌وه، بۆی ده‌ر که‌وتبو که هۆکاری سه‌ره‌کی، نه‌بونی ڕێکخراوێکی سیاسی سه‌رده‌میانه‌یه، که بتوانێت جه‌ماوه‌ر جۆش بدا به بیر و باوڕێکی نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆز و هۆشیاریان بکاته‌وه له ژێر ده‌سته‌ی و ماف پێشێلکراوی ناڕه‌وای گه‌له‌که‌مان.
هه‌رچه‌نده له‌و سه‌رده‌مه‌دا، چه‌ند ڕێکخستنێکی سیاسی نهێنی هه‌بون له باشوری کوردستاندا، به‌تایبه‌تی وه‌ک حزبی هیوا، که له هه‌مویان به هێزتر بو، له هه‌مان کاتیش‌دا، لقێکی حزبی دیموکراتیش ڕێکخستنی هه‌بو، به‌ڵام وه‌ک پێویست له ئاستێکی ئه‌وهادا نه‌بون، کاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری دڵسۆزانی کورد دروست بکه‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌و‌کاتانه‌دا، بونی ده‌ستی دیموکرات له‌باشوردا، مه‌ترسی له‌سه‌ر کۆمار دروست ئه‌کرد، له‌لایه‌ن هێزه ده‌رکیه‌کانه‌وه، به تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تی ئێران، بۆیه بارزانی نه‌مر، به پێویستی زانی، بیر له دروست کردنی پارتێکی شۆڕشگێڕ، خاوه‌ن ئایدیۆ لۆژیه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆز و پرۆگرامێکی گونجاو، که بتوانێت هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان، به‌تایبه‌تیش کورده‌واری له خۆ بگرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر زوو که‌وته خۆی‌و، بڕیاری پێکهێنانیدا.لێره‌دا، کۆتایی به‌م به‌شه ئه‌هێنین، چاوه‌ڕوانی به‌شی دوهه‌م بن، که له‌دایک بونی پارتی دیموکراتی کوردستانه!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
