ئاینده ڕاستیه‌کان دیاری ئه‌کات!!. نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید
گه‌لی کوردیش هه‌روه‌ک گه‌لانی تری له‌عه‌ره‌ب جیا، به‌شی هه‌ره‌زۆرینه‌ی، چ به‌خۆشی و چ به ناخۆشی، له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئاینی ئیسلام، باوشی بۆ کرده‌وه‌و به پیریه‌وه چوو، دیاره گومان له‌وه‌دا نیه سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ئاینه، بۆ نه‌ته‌وه لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان، موژده‌یه‌کی زۆر خۆشی پڕشنگدار بوو که‌به‌ڕاشکاوانه کۆیلایه‌تی و زوڵم و زۆر و ناڕه‌وایه‌تی بڤه کرد و به‌پێچه‌وانه‌وه، بانگه‌وازی یه‌کسانیه‌تی و برایه‌تی و هاوکاری و لێبورده‌یی و ڕه‌وایه‌تی ڕاگه‌یاند.
هه‌ر بۆیه که‌سایه‌تیه زانا‌و ڕۆشنبیری و شه‌ڕ که‌رانی ئازای کورد، هه‌موو تووانایه‌کی خۆیان خسته گڕ و به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه که‌وتنه خزمه‌ت کردن و ژێر کاریگه‌ری ئه‌و ئاینه‌وه، که‌تاکو ئه‌مڕۆش، کاردانه‌وه‌یان دیاره‌و له‌به‌رچاوه، به‌جۆرێک ئه‌وه‌نده‌ی بڕوایان به خورافیات و شتی ئه‌فسانه‌یی و دار و به‌رد په‌رستن و ووته‌ی بێ بنه‌مای به‌ناو شێخ و مه‌لاوه هه‌یه، بڕوایان به زانست و که‌س و کار و ته‌نانه‌ت فه‌رموده‌کانی یه‌زدانی مه‌زنیشه‌وه نیه، جووانترین نمونه: که‌به‌ده‌یان کردار و هه‌ڵسوکه‌وت هه‌یه، زۆر دوره له‌ناوه‌ڕۆکی قورئانی پیرۆزه‌وه‌و به‌ڕاشکاوانه ئه‌کرێت و به پیرۆز سه‌یر ئه‌کرێت!!.
ئێمه لێره‌دا ناچینه ناو وورده کاری، که‌چین ئه‌وکردارانه‌ی له‌ناوه‌ڕۆکی قورئانه‌وه دورن، چونکه مه‌به‌ستی ئێمه بابه‌تی ئاینی نییه، به‌ڵکو سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه. به‌لام له به‌ر ئه‌وه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان و به‌تایبه‌تی دوژمنانی گه‌لی کورد، به‌هۆی ئه‌وپابه‌ند بونه به‌هێزه‌ی گه‌لی کورد به ئاینی ئیسلامه‌وه، زۆر به‌بایه‌خ پێدانه‌وه کردویانه به‌خاڵی لاواز پێکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و مل پێکه‌چ کردنیان!.
خۆ ئاشکرایه که ماوه‌ی زیاتر له(١٤٣٠) ساڵه ئه‌م ئاینه ڕاگه‌یندراوه‌و گه‌شه‌ی کردووه، ماوه‌یه‌ک به‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌وه، که تووانیان ئیمپراتۆریه‌تێکی عه‌ره‌بی پێ دروست بکه‌ن، له‌ژێر دروشمی ئیسلامی‌دا، هه‌روه‌کو ئاشکرایه له‌سنوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یاندا، چه‌ندین ووڵاتیان داگیرکرد و ته‌نانه‌ت زمانی دایکیشیان له نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه‌کانیان بڤه کرد، گوایه قورئان عه‌ره‌بیه‌و ئه‌بێت زمانی عه‌ره‌بی فه‌رمی بێت و ووتاره ئاینیه‌کانیش ئه‌بێت به‌عه‌ره‌بی بێت، دیاره گومان له‌وه‌شدانیه، که‌مه‌به‌ست به‌عه‌ره‌ب کردنی نه‌ته‌وه‌کانی تربو، که‌یه‌ک له‌و نه‌ته‌وانه‌ش گه‌لی کورد بوو!!.
دووا به‌دووای عه‌ره‌بیش که خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌ستی فارس و تورک که‌وت، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی عه‌ره‌ب ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی جیاواز له‌خۆیان کرد، که هه‌تاکو ئێستاش ئه‌و هه‌سته قێزه‌وه‌نه به‌رده‌وامه‌و به‌تایبه‌تی پارته ئیسلامیه سیاسیه‌کان، چونکه له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌ست چێنی ڕه‌گه‌ز په‌رستانی عه‌ره‌بین، ئه‌گه‌ر بۆیان بگونجێت، ١٠٠% په‌یڕه‌وی ئه‌که‌ن!!!.
لێره‌دا ئێمه به‌دووای ناوه‌ڕۆکی ئه‌و برایه‌تی و یه‌کسانیه‌دا ئه‌گه‌ڕێن، که‌به درێژایی ئه‌و مێژوه زۆره کوردی دڵ پاک و ساوێلکه‌ی پێ خه‌ڵه‌تێنراوه‌و، ئێستاش په‌یتا په‌یتا حزبی به‌ناو ئیسلامیمان بۆ دروست ئه‌که‌ن و به‌یت و بالۆری ئه‌فسوناویمان بۆدروست ئه‌که‌ن و هه‌وڵی چاوبه‌ست کردنمان ئه‌ده‌ن له‌ئاست زانست‌دا!!.
جێگه‌ی پرسیاره لێره‌دا، ئایه کورد گێله‌و تێناگات، وه‌یان عه‌ره‌ب و تورک و فارس؟ دیاره وه‌ڵامه‌که‌ی تف سه‌ربه‌ره‌و ژوره، هه‌ر کورد ئه‌گرێته‌وه، چونکه تاوانکاری و خوێن مژینی کورد له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروسته بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی، که‌ئه‌وان نه‌ک به‌برا، به‌ڵکو به‌دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆیان سه‌یری گه‌لی کورد ئه‌که‌ن و هه‌مو ناڕه‌وایه‌تیه‌کیش به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی کورد، به‌ڕه‌وا ئه‌زانن، ته‌نها کۆمه‌ڵ کوژی ده‌رسیم و ئه‌نفاله به‌دناوه‌که‌ی به‌عس و زۆڵه له‌ناو چوه‌که‌ی عوجه، به‌سه بۆ گه‌واهی دانێکی سه‌لمێنه‌ر!!.
ئیتر کاتی درکاندنی ڕاستیه‌کان هاتووه‌و شاردنه‌وه هیچ سودێکی نیه، کورد و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، ڕه‌گه‌ز و خوێنیانیش له‌یه‌ک جیایه‌و قه‌ت و قه‌ت به‌برا نابن، به‌ڵام ئه‌توانن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆبن، ببن به دۆست و هاوکاری یه‌کتر و دراوسێی به‌ئه‌مه‌ک بن!.
لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ڕاستیه‌ک بوروژێنم، وه‌ک له‌به‌ر چاوه جم‌و جوڵ‌ی نابه‌جێی به‌غدا، واته لایه‌نی عه‌ره‌بی، گه‌یشتۆته ئاستێک، که هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ڕێکی یه‌کلایی کردنه‌وه ئه‌کات. ئه‌وه‌ش پێش بینیه‌که‌ی که‌سایه‌تی خوداناس" عێلبه‌گی جاف" ئه‌هێنێته‌وه بیرمان، که‌نزیکه‌ی(٦٠٠) ساڵ به‌ر له‌ئێستا فه‌رمویه‌تی (سه‌رده‌مێک دێت، شه‌ڕێکی گه‌وره له‌نێوانی کورد و عه‌ره‌بدا له‌سنوری جه‌به‌ل حه‌مرین ڕوو ئه‌دات، ژماره‌ی کوژراو ئه‌گاته نزیکه‌ی(٤٠٠) هه‌زار، به‌ڵام له‌شه‌ره‌که‌دا کورد سه‌ر ئه‌که‌وێت و ئاواته‌کانی من به‌دی دێت)!.
ئێمه به‌هیچ جۆرێک ئاواته خووازی ئه‌وه‌نین که‌ئه‌و شه‌ڕه ڕوو بدات، به‌ڵام لاساری و سه‌ره ڕۆیی عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر به‌وئاقاره‌دا به‌رده‌وام بێت و ناڕه‌وایه‌تی به‌لایانه‌وه ڕه‌وابێ، ئه‌وه پێشینانی کورد فه‌رمویانه: ڕیش که بوو به توشه‌وه، ئه‌بێت شانه‌ی بۆ هه‌ڵگرێ، ئه‌وان له‌گه‌ل ئه‌و هه‌مو په‌رته‌وازه‌یی و لاوازییه‌دا که توشی بونه‌و، به‌رده‌وام هانا بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌هێنن له ته‌نگه‌ژه ناوخۆییه‌کانی خۆیان ڕزگاریان بکات، که‌چی هه‌ڵوێست و بۆچونه قێزه‌وه‌نه‌کانیان له‌کاتی شێنه‌ییدا ئه‌بینین چۆنه‌و چۆن ڕه‌فتار ئه‌که‌ن. دیاره هه‌ڵویسته‌کانی تاریق هاشمی واله‌به‌ر چاون، چ له‌تورکیاو چ له‌ناوه‌وه‌ی ئێراق به‌رانبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه کوردستانیه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ئێستاش واله‌به‌ر چاوه، چۆن ڕای‌کرد و متمانه‌ی خۆی بۆ کوردستان ئه‌خاته ڕوو، ئیتر چۆن بڕوا به‌و لایه‌نانه بکرێت، که‌پێکه‌وه ژیانی برایانه ئه‌زم ئه‌که‌ن؟. دیاره ئه‌وه بۆچونی منه، وه‌ک تاکێکی کورد، ئه‌وه‌ش مافێکی ئاسایی هه‌موو مرۆڤێکه.
جا له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێن، ئه‌مڕۆ بێت یاخۆ سبه‌ینێ، گوریسی ئه‌م برایه‌تی کورد و عه‌ره‌به هه‌ر ئه‌پسێت، چونکه له بنه‌ڕه‌تدا خۆ ڕسک نیه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه، له‌ناخیشدا، عه‌ره‌ب پیس و بێ به‌ڵێنن، په‌روه‌رده‌ی داگیرکاری و فه‌رهود کردن و خۆ به گه‌وره زانن، ئه‌و ڕه‌وشتانه‌ش لای ڕه‌گه‌زی کورد، مایه‌پوچه‌و پوڵێکی قه‌لب ناهێنێ، بۆیه، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانیان هۆشیار و ژیربن، هه‌ر له ڕێگه‌ی ئاشتیخوازانه‌وه، وه‌کو باشوری سودان، بڕوا به‌مافه‌ڕه‌واکانی کورد ئه‌هێنن و دان به‌مافی سه‌ربه‌خۆییدا ئه‌نێن، وه‌کو دوو دۆست و دراوسێی ڕێک و پێک له‌پاڵ یه‌که‌وه ئه‌ژین و هاوکاری یه‌کتر ئه‌بین. ئه‌گینا جیابونه‌وه له‌ده‌رگای داوه، چ به ئاشتی و چ به‌خوێن دیته ژوره‌وه‌و، سه‌رکه‌وتنیش بۆ خاوه‌ن مافی ڕاسته قینه ئه‌بێت. ئاینده ڕاستیه‌کان دیاری ئه‌کات!!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
