باشوری کوردستان، له رووانگه‌ی ڕۆشنبیر و نه‌زانه‌وه!. نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی- سوید
وورد بینی و ژیریه، مرۆڤ له‌ڕاستی و ناڕاستی ئه‌پارێزیت و کار و هه‌ڵوێستی ڕه‌واو نا ڕه‌وای بۆ یه‌کلایی ئه‌کاته‌وه. هه‌ر تاکێکی کورد و کوردستانی، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له‌سه‌روی(٢٠) ساڵێکه‌وه بێت، زۆر به جووانی دیمه‌نی باشوری کوردستانی دێته‌وه به‌ردید و، چۆنیه‌تی سوتماکی ئه‌و ووڵاته پیرۆزه‌ی دێته‌وه به‌رچاو، که ته‌نانه‌ت، کانیاوه کانیشی به جۆرێک شێوینرابون، ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کانیش سودیان لی وه‌ر نه نه‌گرت، نه‌ک مرۆڤ، هه‌رچه‌نده‌ش ئاوه‌دانی تێدا نه مابو، کرابو به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه کراو( منطقه محرمه)!.
بێجگه له‌وه‌ی که چه‌ندین شارۆچکه‌ی وه‌ک: قه‌زاو ناحیه‌کان خاپور کرابون، شاره گه‌وره‌کانی کوردستتانیش وه‌ک: که‌رکوک و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک، وێرانه‌یی به‌رچاویان پێوه دیاربو، ته‌نها خاپور نه‌کرابون، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و کات و سات و بارودۆخه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مانه له به‌ر چاو بگیری، بڕواناکه‌م هیچ مرۆڤێکی نیشتمان په‌روه‌ر و دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌بێت، گازه‌نده‌و بێزاری ده‌ربڕینی هه‌بێت، به‌رانبه‌ر به‌م بار و دۆخه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مانه‌ی، حکومه‌تی باشوری کوردستانی پێدا تێپه‌ڕیوه‌و تێ ده‌په‌ڕێت!.
بێگومان ئه‌ومرۆڤانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئه‌بینرێن سێ به‌شن، به‌شێکیان زۆر گه‌شبین و ڕه‌زامه‌ندن، که لایه‌نی ڕۆناکبیر و به‌رژه‌وه‌ند دارانن، به‌شێکی تریان، ڕۆناکبیر و به‌رژه‌وه‌ند دارن، به‌ڵام گازه‌نده که‌رن، که‌لاینی به‌رهه‌ڵستکاری ڕامیارین. به‌شی سێهه‌می، گازه‌نده‌که‌ر و بێزار و نه‌زانن، که لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانن، دیاره مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا، ته‌نها مرۆڤی کورده!.
خۆ دیاره هیچ که‌س نه‌یبینیوه به‌رپرسێکی ده‌سه‌لاتدار، ته‌نانه‌ت ڕیزدار سه‌رۆکی کوردستان، کاک مه‌سعود بارزانیش، نکۆڵی له بونی گه‌نده‌ڵی بکات، هه‌میشه به‌ڕیزیان ئاماژه‌یان به بونی گه‌نده‌ڵی کردووه‌و هیوای چاره‌سه‌ر کردنی بۆ خواستووه، به‌ڵام وه‌ک پێشینان فه‌رمویانه" که‌س له‌پڕێ، نابێته کوڕێ" که‌واته ئه‌وکاره قێزه‌وه‌نه له‌به‌ر چاو گیراوه‌و، کار بۆ چاره سه‌رکردنی ئه‌کرێت، به‌ڵام گومان له‌وه‌شدا نیه، بنبڕ کردنی ئه‌و دیارده‌یه‌ش مه‌حاڵه، ئه‌بێت بڵێن هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی بدرێت، چونکه ئه‌وه بۆته دیارده‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها له‌کوردستاندا سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه، به‌ڵکو ده‌وڵه‌ته پێشکه‌وتووه‌کانیش پشکی خۆیان به‌ر که‌وتووه!.
لێره‌دا دێنه‌وه سه‌ر ڕونکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و سێ لایه‌نه، پێشه‌کی له ڕووانگه‌ی لایه‌نی یه‌که‌مه‌وه ده‌س پێ ئه‌كه‌ین، که ڕه‌زامندو گه‌ش بینن. ئه‌وه‌ش دیاره هه‌ردوپارتی فه‌رمانڕه‌وان"پارتی و یه‌کیه‌تی" گومانمان له‌وه‌دا نیه که کاری زۆر باش و به‌نرخ و خزمه‌تگوزاری زۆر زۆر باشیان ئه‌نجامداوه‌و، ئاستی په‌یوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تیان گه‌یاندۆته پله‌یه‌کی به‌رزو، سیاسه‌تێکی حه‌کیمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیان ئه‌نجامداوه، ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، که ده‌وڵه‌تێکی سه‌ر به‌خۆ نیه‌و، له‌ژێر چاودێری ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دایه به‌شێوازیکی زۆر نه‌یارانه‌ی به‌هیز، به‌ڕاستی ئه‌بێت دان به‌وه‌دا بنرێت، که‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه!.
بۆیه مافی خۆیانه که شانازی به‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یاندا بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که خاوه‌نی پشکی شێرن، له‌هه‌مو بووارێکی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، که‌واته وه‌ک پێویست، ئه‌وان که‌م و کوڕییه‌کان ئه‌بینن به‌ڵام به‌هه‌ندی وه‌رناگرن، به به‌گراوندی پێشکه‌وتن و خزمه‌تگوزاریه جووانه‌کانیانه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش به‌س نیه بۆ خزمه‌ت کردن، به گه‌لی سته‌مدیده‌ی کوردستان، به‌ڵکو شایسته‌ی زۆر زۆر له‌وه زیاترن!.
د‌ه‌ر‌باره‌ی لایه‌نی دوهه‌م، که لایه‌نی به‌رهه‌ڵستکاری ڕامیارین. ڕاسته ئه‌م لایه‌نه زۆر پیرۆزن، خۆ دیاره خۆڕسک له کوردستاندا په‌یدا نه‌بونه، به‌ڵکو له هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا بونیان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه، هه‌ندێ کات و سات هه‌یه، هه‌ڵوێستیان له‌شێوازی دیاری کراوی شارستانیه‌ت دا نیه‌و وه‌ک پێویست کاریگه‌ری شیاو و دروستیان نیه، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه، وه‌کو دژ به‌رایه‌تی هه‌ڵوێست وه‌ر ئه‌گرن، که ناگونجێ نه‌له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیدا، وه‌نه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی شارستانیانه‌ی(ئۆپۆزسیۆن) له ئاستی ڕیبازی دیموکراسیه‌ت دا!.
بۆ نمونه: له هیچ ووڵاتێکی پێشکه‌وت و دیموکراسیه‌ت خووازدا، نه‌بینراوه‌و به‌دی ناکرێت، ئۆپۆزسیۆن، بڕیار به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بسه‌پێنی، به‌ڵکو کار و هه‌ڵویستی ئه‌وان نیشاندانی ڕه‌خنه‌ی دروستکه‌ر و پێشنیار کردنی سود به‌خشه‌و داکۆکی کردنه له‌به‌رژه‌وه‌نده نه‌ته‌وایه‌تیه پیرۆزه‌کان و دیاری کردنی خاڵی لاوازی ده‌سه‌ڵاته بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده، که وه‌کو کارتێک به‌کاری بهێنن بۆ سه‌رکه‌وتنی خۆیان، له هه‌ڵبژرادنی داهاتودا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌کوردستاندا ئه‌و هه‌ڵوێستانه به‌دی ناکرێت، به‌ڵکو ته‌نها گه‌ڕانه به‌دووای که‌م و کوڕی و بێزاری که‌سانی نه‌زان و بێ ده‌سه‌ڵاتی دووا که‌وتو، ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی ده‌ستگا ڕاگه‌یاندنه کانیانه‌وه، زۆر به‌گه‌رمی و به په‌راوێزێکی جۆشدراوه‌وه به‌ڵاوی ئه‌که‌نه‌وه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ناشیرین بکه‌ن له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌ردا، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستێکی نه‌شیاو و ناڕاسته، چونکه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له دونیادا نه‌یتوانیوه، ئامانجی هه‌مو تاکێکی گه‌له‌که‌ی بهێنێته دی، دیاره جووانترین به‌ڵگه بونی ئۆپۆزسیۆنه له‌هه‌مو ووڵاتێکدا!.
که‌واته مه‌به‌ستی ئه‌وان ته‌نها شێواندنه، ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌کی قێزه‌وه‌نه بۆ داهاتوش، کاردانه‌وه‌ی خه‌راپی ئه‌بێت! سبه‌ی ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا، هه‌مان هه‌ڵوێستی ئێستای ئه‌وان به‌کار ئه‌هێنێ، بگره خه‌راپتریش، چونکه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ییش له‌ده‌ست بده‌ن، به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م ئه‌بێت، که‌واته له‌پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات، به‌رژه‌وه‌نده نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان و ڕێبازی شارستانیه‌تتی ڕاسته قینه‌ش له‌ده‌ست ئه‌درێت و له گێژاوی دوواکه‌وتوییدا ئه‌مێنینه‌وه‌و، له‌ووڵاتانی دوواکه‌توی ناوچه‌که‌دا، پێشکه‌وتوتر نابین، ئه‌وه‌ش خواستی هیچ مرۆڤێکی نیشتمان په‌روه‌ر و دڵسۆز نیه!.
لایه‌نی سێهه‌م: چینی نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان و بێ ده‌سه‌ڵات، که له‌ناو ڕێکخستنه ڕامیاریه‌کانیشدا بونیان زۆر زۆره، چونکه له‌گه‌ڵ ڕیزمدا بۆیان، به‌هۆی نه‌زانی و نه‌شاره‌زایی له بواری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، وه‌کو قوڕی یاری پێکردنی منداڵان وان، به‌ده‌ستی سیاسیه‌کانه‌وه، چۆنی بیانه‌وێت یاریان پێ ئه‌که‌ن، ڕه‌شیان پێ ئه‌سه‌لمێنن به سپی و سپی به‌ڕه‌ش، له‌وه‌ش زیاتر نازانن که پێیان ئه‌وترێت، ئیتر شڵه‌قاندنی شه‌قام، ئاسانترین شته بۆ دژایه‌تی کردنی لایه‌نه‌کان به‌رانبه‌ر یه‌کتر، به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵات، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا، که پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نه‌ته‌وایه‌تیه!!.
بۆ نمونه: هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان به‌وێرانه‌یی کوردستان کرد به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین، وه‌کو ئاشکراشه که ئێستا بۆته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و سرنجدانی ووڵاتانی پێشکه‌وتوی جیهان، له بوواری به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پێشکه‌وتنه سیاسی و ئابوری و ئازادی و دیموکراسی و شارستانیه‌ته به‌رچاوه‌ی هاتۆته دی و نکۆڵی لێکردن هه‌لناگرێت، به‌ڵام له دیدی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، نه سه‌تان شه‌قامی پان و به‌رین و، نه‌هه‌زاران کۆشک و ته‌لار و، نه‌هه‌زاران قوتابخانه‌و، نه سه‌تان نه‌خۆشخانه‌و، نه ده‌یان زانکۆ و، نه فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشکه‌وت و نه‌سه‌تان پارک و باخچه‌ی ساوان و، نه خزمه‌ت گوزاری ئاو و کاره‌باو، نه جمه‌ی ترومبێلی مۆدێل تازه‌ی نێو شه‌قام و کۆڵان و ڕیگاو بانه‌کان و، نه‌موچه خۆری زیاتر له یه‌ک ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار مرۆڤ نابینرێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌دی ئه‌که‌ن، تاکه تاکه‌ی که‌سانی بێ ده‌سه‌ڵات، وه‌یان نه‌خۆشێک، که ئه‌چنه په‌نا گوێیه‌وهچۆنی بیانه‌وێت بۆی ئه‌خوینن، ئه‌مجار چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن، وه‌یا باس له مۆچه‌ی خه‌یاڵی ئه‌که‌ن که مه‌حاڵه به‌و بودجه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه بێته دی، ناشتوانرێت جه‌ماوه‌رێکی نه‌زان، له ڕاستیه‌کان هۆشیار بکرێته‌وه به‌ئاسانی، چونکه بڕوایان پێ هێنراوه!.
لێره‌دا بۆ زیاتر ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕاستیانه، نمونه‌ی ململانێکان له‌شاری که‌رکوکدا ئه‌خه‌مه ڕوو. دیاره کار و هه‌ڵویستی سه‌یر و سه‌مه‌ره زۆر زۆرن، به‌ڵام ناچمه ناو خاڵێکه‌وه که زۆر ڕون و ئاشکرا نه‌بێت!.
پێشه‌کی ململانێی هه‌ردو پارتی پیرۆزی هاوپه‌یمان(پارتی و یه‌کیه‌تی) خۆ ئاشکرایه تاکو ئێستاش، به‌غدا ناوێرێ مل که‌چ کات به‌رانبه‌ر به‌ناوه‌ڕۆکی ده‌ستور، سه‌رژمێری و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات، چونکه دڵنیایه کورد زۆرینه‌یه، به‌پیی سه‌رژمێری(١٩٥٧) که ڕژێم خۆی ئه‌نجامی داوه‌و کورد هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی تێدا نه‌بوه، ڕێژه‌ی کورد(١٧٨) هه‌زار مرۆڤ بووه به‌رانبه‌ر به(١٠٦) هه‌زاری هه‌مو نه‌ته‌وه‌کانی تری، که‌چی، ٣٢ و به‌٣٢ و کرا به‌پێوه‌ر، له بوواری دامه‌زراندنی فه‌رمان به‌ر و پۆلیس و سه‌ربازیشه‌وه کاری پێ نه‌کرا!.
ژماره‌ی کورسیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا(٤١) کورسیه(٢٦) ی هی کورده، سازش له‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌ن کرا، بۆ به‌ره‌ی تورکمانی، سه‌ر به‌ده‌زگای میتی تورکی و دژی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کوردن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه داوایان کرد، که‌رکوک فیدرالیه‌کی سه‌ر به‌خۆ بێت، خۆ دیاره مه‌به‌ستیان دابڕاندنیه‌تی له کوردستان!.
هه‌تاکو به‌ڕیز، کاک عه‌بدوڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری که‌رکوک بو، له هه‌موو کۆچه‌و کۆڵانه‌کاندا، به‌ڕیزانییه‌کیه‌تی ده‌هۆڵیان بۆ لێ ئه‌دا‌و، ناویان ئه‌برد به( عه‌دوڕحمان ڕوکن) گووایه هه‌رچی گۆشه‌ی پارچه زه‌وی هه‌یه له‌سه‌ر خۆی تابۆی کردووه، بێجگه له قسه‌و قسه‌ڵۆکی تری ناڕاست!.
ئێستاش به‌ڕیز، کاک دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاره، سه‌د خۆزگه به کاک عه‌بدوڕه‌حمان، به‌ڕیز دوکتۆر نه‌جمه‌دین، بێجگه له زه‌وی وزار، ناوئه‌برێ به ملیاردێر، نه‌ک ملیۆنێر، گووایه چووار به‌ڵێنده‌ری هێناوه‌ته پاڵ خۆی، ته‌نده‌ره‌کانی ده‌ر ئه‌چن، خۆی به‌سه‌ریاندا دابه‌شی ئه‌کات، پشکێکی بۆ خۆیه‌تی!.
لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن: دیاره هاتنه‌کایه‌ی ئه‌م بارودۆخه له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه پیرۆزه ده‌سه‌ڵاتداره، گومان هه‌ڵناگرێت دوشه‌شه بۆ ئه‌وان، به هه‌موو تووانایه‌که‌وه له‌سه‌ری کار ئه‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها هه‌رئه‌وانن دڵسۆز و پاک و بێگه‌ردن، نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ئه‌که‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌پارێزن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌و گورز وه‌شاندنه بکه‌نه‌وه، که‌له هه‌ڵبژاردنی ڕابوردودا له پشتی کوردیانداو، ئێستاش کاریگه‌ری له‌به‌ر چاوه. که‌واته له کۆتاییدا ئه‌بیت بڵێن کێ سود به‌خش و براوه‌یه له نێوان لایه‌نه کوردیه‌کاندا، وه‌ڵامه‌که‌ی ئاشکرایه، هیچ لایه‌نێک! ئه‌ی له‌به‌ژه‌وه‌ندی کێدایه ململانێکه، ته‌نها نه‌یار و دوژمنانی کورد، به‌تایبه‌تیش گه‌لی عه‌ره‌ب، هۆکاره‌که‌شی ته‌نها له ڕووانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تیه‌وه‌یه، نه‌ک کوردایه‌تی!.
بۆیه له کۆتاییدا ئه‌ڵێن، ئه‌گه‌ر له دیدێکی ڕۆشنبیریه‌وه، بڕوانینه حکومه‌تی کوردی له باشوری کوردستان، به‌ڕاستی ئه‌بێت سه‌ره‌ڕای که‌م وکوڕیه‌کان و بونی گه‌نده‌ڵی ولاوازی هه‌ندێ دام و ده‌زگای فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، پڕبه‌دڵ، ده‌ست خۆشی له‌وده‌سه‌ڵاته پیرۆزه‌و، سه‌رکردایه‌تی سیاسی بکه‌ین به‌گشتی، به‌تایبه‌تیش سه‌رۆکی هێژامان کاکه مه‌سعود بارزانی، بۆ ئه‌وسیاسه‌ته حکیمانه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی جێگه‌ی دیارییه، هه‌روه‌هاش، سه‌رۆک و کارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایش، بۆدابین کردنی ئه‌و ئارامی و ئاسایشه‌ی بۆته جێگه‌ی سه‌ربه‌رزی دڵسۆزانی کورد و سه‌رسوڕمانی دوژمنان و نه‌یارانی کورد و کوردستان!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
