ئۆپۆزسیۆن، به‌رهه‌ڵستکاره یان دژبه‌ره؟....نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید
ئۆپۆزسیۆن له‌کوردستان له دایک نه‌بووه وه‌ک خۆڕسک، به‌ڵکو دیارده‌یه‌کی پێشکه‌وتووانه‌ی شارستانیه، له بوواری هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا بونی هه‌یه، له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌دوو شێواز به‌رجه‌سته ئه‌کرێت و ئه‌بینرێت، وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی جیاوازی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تیه‌کاندایه له ده‌سه‌ڵاتدا، ئایه ڕیبازی دیموکراسیه‌ت پێڕه‌و ئه‌کات، وه‌یان دیکتاتۆرییه‌ت.
دیاره ئۆپۆزسیۆن له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری‌دا مه‌حاڵه به‌ئاشکرا بونی هه‌بێ، چونکه دیالۆگ و گوێ ڕایه‌ڵی قه‌بوڵ ناکات، بۆیه به شێوه‌ی نهێنی، هه‌ڵوێستی دژ به‌رایه‌تی هه‌ڵ ئه‌بژێرێت و ئه‌گرێته به‌ر، هه‌تا ئه‌گاته ئاستی به‌ر‌پاکردنی شۆڕشی چه‌کداری و زۆر جا.سه‌رکه‌وتن به‌ده‌س ئه‌هێێنێت و هه‌ندێ جاریش تیا چون، هه‌روه‌ک خۆمانیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌درێژایی ده‌یان ساڵه ئه‌و ڕوداوه‌مان به‌سه‌ر هاتووه!.
به‌ڵام، له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی، وه‌یان بڕوابو به‌دیموکراتیه‌ت و هه‌نگاونانی به‌ره‌و دیموکراتیزه کردنی ووڵات، ئۆپوزسیۆن، وه‌ک لایه‌نێکی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر، هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، به پێی ناو و دروشمه‌که‌ی وه‌رئه‌گرێت و وه‌ک پاڵپشتێکی چاودێری لێدیت بۆ ده‌سه‌لات، هه‌میشه به‌دووای ئه‌و خاڵه لاوازانه‌دا ئه‌گه‌ڕێت، که‌له‌کاری سیاسی و ئیداری ڕۆژانه‌دا به‌دی ئه‌کرێن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا نیه، وه‌ک گه‌نده‌ڵی و سستی و ناکارامه‌یی به‌رپرسان له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی و نایه‌کسانیه‌تی چین و توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا به‌گشتی و پاڕیزگاری کردن، له‌به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌ل و ووڵات!.
دیاره نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بکرێت، ئۆپۆزسیۆن چۆن ئه‌ومافه پیرۆزه‌ی پێدراوه، که له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، وه‌ک لایه‌نێکی به‌رپرسی نیشتمان په‌روه‌ر هه‌ڵویست وه‌ر بگرێت، له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌رپرسه له پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌ل و نیشتمان، له بوواری ماکی و میناکی و سیاسیه‌وه، به‌جۆرێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر لاواز کردن و ناشیرین کردنی گه‌ل و ده‌سه‌ڵات و ووڵات نه‌بێت، له‌به‌رانبه‌ر گه‌لان و ووڵاتانی بێگانه‌دا!.
من (15) ساڵه له سوید ئه‌ژیم، وه‌ک ئه‌ندامێکی سوسیال دیموکراتیش، به‌شداریم کردوه له(3) هه‌ڵبژاردندا، هه‌رچه‌نده(7) پارتی سیاسی به‌لیستی تایبه‌تی خۆیان دا ئه‌به‌زن، به‌ڵام ململانێکه له نیوان سوسیاله‌کان و پارتی مۆدێرات دایه، که جارێک سوسیال دیموکرات بردیه‌وه‌و، دوجاریش مۆدێرات.به‌ڵام تاکو ئێستاش هیچ کاتێ نه‌بینراوه، لایه‌نی ئۆپۆزسیون، نه‌ک دژایه‌تیه‌کی توند و تیژی، ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانێکی ئاشتیانه‌شی له‌سه‌ر شه‌قام ئه‌نجام نه‌داوه له‌ناوه‌وه‌ی سوید، له به‌رانبه‌ر مۆدێرات دا، وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، ته‌نها له ڕێگای ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه، به‌ره‌و ڕوی یه‌کتری ئه‌بنه‌وه‌و، به شێوازیکی شارستانیانه‌و به دیالۆگ، ڕه‌خنه‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی یه‌کتر ئه‌که‌ن له‌به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ردا، وه‌ک زه‌خیره‌یه‌ک بۆ سود لێوه‌رگرتن له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا، نه‌ک خۆ پیشاندان و شکاندنی جام و دار و به‌ردی ووڵاته‌که، که موڵکی گه‌له!.
دیاره ئه‌وه هه‌رمن نیم له‌سوید ئه‌ژیم ئاگاداری ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌بم، به‌ڵکو به‌هه‌زاران کورد له‌سویدین زۆریش له‌برا دڵسۆزه به‌ڕیزه‌کانی گۆڕانیش، به‌هه‌مان شێوه ئاگادری ئه‌و بارودۆخه سیاسیه شارستانیه‌ن، که‌نه‌ک ته‌نها له‌سوید پێڕه‌و ئه‌کڕیت، به‌ڵکو له‌هه‌مو ئه‌وروپادا به‌و جۆره‌یه‌و، هیچ پارتیكی ئۆپۆزسیونی ئه‌و ووڵاتانه، سنوری چالاکی خۆیان له‌دژی پارتی فه‌رمان ڕه‌وا نه‌گوواستۆته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌که‌یان، دیاره گواستنه‌وه‌ی چالاکی ئۆپۆزسیون بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، گۆڕینی شێوازی به‌ر هه‌ڵستکاریه، بۆ دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵات، وه‌ک هه‌وڵدان بۆ ڕوخاندنی، نه‌ک بۆ به‌رگری و ڕاستکردنه‌وه‌ی که‌موکوڕییه‌کانی ده‌وڵه‌ت!.
لێره‌دا دێمه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی مه‌به‌سته‌که‌م، ئایه ئه‌و هه‌ڵویست وه‌رگرتنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆیان، له‌کام بوواردایه؟ واته دژایه‌تی وه‌یان به‌رهه‌ڵستکاری، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری که‌سایه‌تیه به‌ڕیزه‌کانیان بکه‌ین، به‌تایبه‌ت خودی به‌ڕیز، نه‌وشیروان موسته‌فا، ئه‌وکه‌سایه‌تیه نیه، گومان له دڵسۆزی و توواناداریی، ڕامیاری و ڕۆشنبیریدا هه‌بێ، ڕابوردویه‌کی دور و درێژی پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕشگێڕی پیرۆزی هه‌یه، که‌واته وه‌ک به‌رپرسی یه‌که‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بێگومان هه‌ڵویستی دژبه‌رایه‌تی وه‌ر ئا‌گرێتن، چونکه به‌ڕێزی و زۆریش له‌ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی گۆڕان، پشکیان له‌و ماندوبونه‌دا هه‌یه که‌ئه‌و ئازادییه‌ی هێناوه‌ته کایه‌وه له باشوری کوردستاندا، بۆیه جیاوازیه‌که، له‌ئه‌نجامدانی کارکردنه‌کاندایه!.
به‌ڵام پرسیار له به‌ڕیزی ئه‌که‌ین، ده‌رکردنه ده‌ره‌وه‌ی چالاکی سیاسی، وه‌ک ئۆپۆزسیۆن بۆ ووڵاتانی بێگانه، ئه‌چێته خانه‌ی دژ به‌رییه‌وه، وه‌یان به‌رهه‌ڵستکاری؟ بیگومان ئه‌وه هه‌ڵوێستی دژبه‌رایه‌تیه!.
وه‌ک له‌پێشه‌وه ئاماژه‌م پێکردوه، به‌رهه‌ڵستکاری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی زۆر زۆر پیرۆز و پێویستیشه بۆ ووڵات، به‌ڵام چالاکیه‌ک ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا بخاته خانه‌یه‌که‌وه، بێگانه نه‌فره‌تی لێ بکات، ئه‌وه دژایه‌تیه، نه‌ک به‌رهه‌ڵستی کردنی ده‌سه‌ڵات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، خۆ پیشاندان، له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، که له‌کاتێکدا بۆته جێگای سه‌رسوڕمانی گه‌لانی جیهان له بوواری پێشکه‌وتن و ئارامی و ئابوریه‌وه، ئه‌بێت چ جۆره خزمه‌تی به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی بگه‌یه‌نێت، له ناشیرین کردنی ڕوی ووڵاته‌که زیاتر؟!.
له هه‌مان کاتا، چ کاریگه‌ریه‌ک له‌سه‌ر لاواز کردنی ئه‌وده‌سه‌ڵاته دروست ئه‌کات، کاتێک ڕۆژانه به‌هه‌زاران دۆست و نه‌یار و بگره دوژمنیش، سه‌ردانی ئه‌کات، که به‌چاوی خۆیان ڕاستیه‌کانی بوواری ژیان و ئازادی و پێشکه‌وتنی به‌ر‌چاو، له‌بوواره‌کانی بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌بینن، جگه له‌وه گومان له‌بونی هه‌وڵگری ووڵاتانی وه‌ک به‌ریتانیاو زۆر ووڵاتی تری بێگانه له‌ناوه‌وی کوردستان هه‌یه، که‌واته ئه‌و هه‌ڵویست وه‌رگرتنانه، نه له‌به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی گٶڕان خۆیدایه، وه نه‌له به‌ڕژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیدایه، نه هیچ کاریگه‌ریش له‌سه‌ر هه‌رێم دروست ئه‌کا، به‌ڵکو ته‌نها بشێوی و ئاڵۆزی له‌ناو یه‌کڕێزی گه‌له‌که‌ماندا ئه‌هێنێته کایه‌وه، ئه‌وه‌ش بڕواناکه‌م سه‌رکرده به‌ڕیزه‌کانی گۆڕان به‌وه دڵخۆشبن!.
سه‌یر له‌وه‌دایه، جاری واهه‌یه که‌سانی به‌ڕیز، له هه‌ڵسوڕاوانی دڵسۆزانی گۆڕان، پۆزش بۆ به‌ڵگه هێناوه‌ی که‌م و کوڕیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ووڵاتی سویدا ئه‌هێنێته‌وه، چونکه له‌به‌ر چاویه‌تی، به‌ڵام بیر له‌وه ناکاته‌وه، هێشتا حکومه‌تی کوردستان له ئاستی ناوخۆیی دایه، سه‌ربه‌خۆش نیه، بیجگه له تازه دروست بون و که‌م ئه‌زمونی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی.له‌هه‌مان کاتدا، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆری ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌که‌دا، که سه‌تان ساڵه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆن، له هیچ بووارێکی خۆشگوزه‌رانی و بگره شارستانیه‌تدا، له‌پێش هه‌رێمی کوردستانه‌وه نین، بگره دوواکه‌وتوتریشن، کۆمه‌ڵگایه‌ک، ڕێژه‌ی دانیشتووانی له خووار پێنج ملیۆن مرۆڤه‌وه بێت و، ڕێژه‌ی زیاتر له(١٤٠٠٠٠٠) مۆچه خۆری له‌خۆ گرتبێت، له‌کام ووڵاتی ناوچه‌که‌دا به‌دی ئه‌کرێت؟ گومانم له‌وه‌دانیه، له سویدیشدا که نزیکه‌ی ٩ ملیۆنه، ئه‌و ڕێژه‌یه موچه خۆری ده‌وڵه‌تی تێدا نیه!.
له کۆتاییدا ئه‌ڵێم هیوادارین، که‌چالاکوانانی به‌ڕیزی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، زیاتر بیر له یه‌کڕێزی و ته‌بایی و یه‌ک هه‌ڵوێستی شه‌قامی سیاسی ناوخۆمان بکه‌نه‌وه‌و، به‌شێوازێکی شارستانیانه، به دور له ڕق و کینه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و په‌ره به‌کاره پیرۆزه‌کانیان بده‌ن، پاراستنی یه‌کڕیزی و یه‌کتر قه‌بوڵکردن، چاکترین و جووانترین خزمه‌ت کردنه به‌گه‌ل و نیشتان.ئه‌وه، به‌رهه‌ڵستکاری و دژ به‌ری لێک جیا ئه‌کاته‌وه!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
