وه‌کو له‌به‌شی پێشودا ئاماژه‌مان پێ‌کرد، ده‌با لێره‌دا بزانین ئۆپۆزسیۆن کێن و چین و خزمه‌ت به‌کێ ئه‌که‌ن.ئاشکرایه له‌به‌ڕانبه‌ر هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێکدا، لایه‌ن په‌یدا ئه‌بێ به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن، وه‌یان به‌زمانه شیرینه‌که‌ی خۆمان ئه‌توانین بڵێن(به‌رهه‌ڵستکار).وه‌ک لایه‌نێکی که‌مینه‌ی دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان!.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که خۆیان له‌وبه‌ره‌یه‌دا ئه‌بیننه‌وه، ئه‌بێت به‌شێکی دیاری نیشتمانپه‌روه‌ری ناو کۆمه‌ڵگابن، که ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر بڕوایان به‌دڵسۆزی و پاکیان هه‌بێت، که‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌ل و ووڵات له‌به‌ر چاو ئه‌گرن، نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی لایه‌نی خۆیان، ته‌نها بۆبه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی ماکی، وه‌یان له‌پێناو خزمه‌ت کردن به‌لایه‌نی ده‌ره‌کی و زیان گه‌یاندن به‌ووڵات!.
دیاره ئه‌و به‌ره‌یه‌ی له‌کوردستاندا به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه دروست بووه، له‌دوو باڵی دژ به‌یه‌ک پێک هاتووه، وه‌ک به‌ره‌ی عه‌لمانی و ئیسلامی سیاسی و سه‌له‌فی.لیره‌دا هه‌ر پێکهاته‌که خۆی له‌خۆیدا پرسیارێکی زۆر هه‌ڵ ئه‌گرێت، که شرۆڤه کردن له‌سه‌ری، کات و ماوه‌یه‌کی زۆری ئه‌وێت بۆ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست، بۆیه ئێمه لێره‌دا ناچینه ناو ئه‌وشرۆڤه کردنه‌وه، چونکه ته‌نها ڕونکردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌کانی پارته ئیسلامیه سیاسیه‌کان، به‌سه بۆ سه‌لماندن ئه‌وه‌ی، که مه‌به‌ستی ئه‌وان، خزمه‌ت کردن نیه به گه‌ل و نیشتمان، چونکه ئایدیۆلۆژیه‌تی ئه‌وان، پێچه‌وانه‌ی بیری مافی نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆزه، که سه‌تان ساڵه له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیه‌وه، گه‌لی کورد له‌لایه‌ن گه‌لانی، عه‌ره‌ب و تورک و فارسه‌وه، ئه‌ومافه‌ی پێشێلکراوه، ئیتر نازانین به چ به‌ڵگه‌یه‌که‌وه، ئه‌و ڕێکخراوه ئیسلامیه سیاسیانه، قونده قوندیانه‌و، لاژه لاژی نیشتمان په‌روه‌ڕایه‌تی و بونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆزیانه؟!.
مێژوو گه‌واهی ئه‌دات، ئه‌وه‌نده‌ی گه‌لی کورد له‌وناوچه‌یه‌دا پابه‌ندی ئاینی ئیسلامی پیرۆزه‌و، خزمه‌تی ئه‌و ئاینه‌ی کردووه، به‌به‌ڵگه‌ی دیکۆمینتیه‌وه ئه‌توانێت بیسه‌لمێنێت هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیش، که خۆیان ئاینه‌که‌یان داهێناوه‌و به‌زمانی خۆیانه، به‌قه‌د کورد و زانای ئاینی کورد، له خزمه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئاینی ئیسلامدا نه‌بونه، له پاش کۆچی دووایی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌سه‌ر به‌دواوه!.
ئیتر ئایه سه‌ران و داهێنه‌رانی ئه‌و ڕێکخراونه، به چ مافێکه‌وه خۆیان له‌خه‌ڵکانی ئاسایی خودا په‌رست، به پیرۆزتر ئه‌زانن و کێ ئه‌ومافانه‌ی پێداون، خه‌لیفه‌ی زه‌مان، مه‌هدی چاوڕوان کراو نه‌هاتوه‌و، ناشییت، خۆ جوجه‌ڵه تورک په‌رسته‌کانی خه‌لافه‌تی عوسمانیش نه‌ماون.عه‌لی و عمه‌ریش هه‌ر زۆر له زووه‌وه کۆچی دوواییان کردووه.ئیتر خێره یه‌کێک ئه‌میره‌و، خودای له‌خه‌ودا بینیوه‌و، هه‌ر ئه‌وه‌نده ماوه پێغه‌مبه‌ڕایه‌تی ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ڕه‌نگبێ یه‌ک گرت‌و و گۆڕان ڕێگه‌ی پێنه‌ده‌ن، نه‌ک زۆری ده‌نگه‌کان بۆخۆی به‌رێت!.
یه‌کێ سه‌رۆکه‌و، ئه‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕابگه‌یه‌نێت! به‌هۆی کلکه له‌قێی کردنی ده‌ره‌کیه‌وه، تووانای داریی زۆر باشی به‌ده‌ست هێناوه‌و، به‌هه‌زاران ڕۆڵه‌ی خودا په‌رستی ڕاسته قینه‌یان له‌خشته بردوه، به بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له خودا بکه‌ن و بیر له‌دووا ڕۆژی شه‌رمه‌زای مێژوو و ئه‌و دونیا بکه‌نه‌وه!.
ئه‌وه‌ش سه‌یره، باسی یه‌کسانیه‌تی و ڕه‌وایه‌تی و دژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵی و، خزمه‌ت کردن به‌دۆزی ڕه‌وای گه‌لی کورد ئه‌که‌ن.ئێمه لێره‌دا ئه‌پرسین، مه‌به‌ستیان کام یه‌کسانیه‌تیه، له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینیدا؟ ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاته کۆماریه ئیسلامیه به‌ناوبانگه‌که‌ی ئاخونده‌کانی ئێران‌دا، که تا ئێستا خوندن به‌زمانی دایک به‌ڕه‌وا نابینێت، بۆ زیاتر له‌١٥ ملیۆن به‌ڕچه‌ڵه‌ک کورد، که له‌سه‌ر خاکی ئه‌ژداد ئه‌ژدادیاندا ئه‌ژێن؟!.
وه‌یان یه‌کسانیه‌تی، پاشماوه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی(٥٠٠) ساڵه‌ی خه‌لیفه‌کانی ئیسلامی تورکی، وه‌ک پارتی عه‌داله‌و ته‌نمییه‌ی براگه‌وره‌ی سه‌رچاوه‌ی ماکی و میناکیان، دیاره به‌پێویستی نازانم خۆم باسی ناپاکی و دڕه‌ندایه‌تی و تاوانکارییان بکه‌م، چونکه فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یان له‌به‌ر چاوه‌و، هه‌موو ڕۆڵه‌یه‌کی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان، وه‌کو من و بگره له‌منیش چاکتر ئاگادارن، ته‌نانه‌ت چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن تێکه‌ڵاوی کۆنسه‌ی ئه‌وروپی بن، به‌ڵام پاڕله‌مانی ئه‌وروپا، به‌هۆی تاوانکاری و ماف پێشێلکراوی کورده‌وه، ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن، بێته ناوبازاری ئه‌وروپای هاوبه‌شه‌وه، ئیتر ئه‌وه به‌سه بۆ پێناسه کردنیان له پیسیدا!.
یان مه‌به‌ستیان تێڕووانین و هه‌ڵوێستی برا ئیسلامیه ئێراقیه‌کانه، که‌چه‌ندین ساڵبو پێکه‌وه له‌دژی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام حوسێن، له‌پاش ئه‌وه‌ی چاریان نه‌ماو ڕویان کرده کوردستان و له‌پاڵ شوڕشدا حه‌سانه‌وه‌و، ڕێزی زۆریان لێ‌گیراو، وه‌ک هاوپه‌یمانی مانه‌وه، که‌چی دووای ڕوخانی ڕژێم و نه‌مانی سه‌دام حوسێن، وه‌ک دوپشکه، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و، ئه‌وه‌ی سه‌دام و به‌عس ئه‌یتوانی ئه‌نجامی بده‌ن، له به‌عه‌ره‌ب کردنی کوردستان، به‌تایبه‌تیش شاری که‌رکوک، ئه‌مان ئه‌نجامی بده‌ن، وه‌ک پارتی ده‌عوه‌و، فه‌ضیله‌و ئیسلامی تاریق هاشمی تیرۆریست و هه‌مولایه‌نه ئیسلامیه‌کان، که تاکو ئێستاش به‌رگری له جێبه‌جێ کردنی ناوه‌ڕۆکی ماده‌ی(١٤٠) ئه‌که‌ن و هه‌مو ئه‌و تاوانکاریانه‌ی به‌عس و سه‌دام ئه‌نجامیاندا، به‌دروست و ڕه‌وای ئه‌زانن!.
تاکو ئێره ده‌رباره‌ی ڕه‌وایه‌تی و یه‌کسانیه‌تی بو له‌دیدی پارته ئیسلامیه‌کاندا، که بێشه‌رمانه باسی لێوه ئه‌که‌ن.ده‌با بزانین تێڕووانینیان بۆ گه‌نده‌ڵی چیه:
بۆ ئه‌وه‌ی ووتاره‌که‌مان زۆر درێژا نه‌کێشێت، ته‌نها پرسیاری له مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌که‌ین و هیوادارین وه‌لامێکی دروستمان به‌ده‌ست بکه‌ویت، هه‌رچه‌نده دڵنیاشین به‌ده‌ستی ناهێنین له‌درۆ هه‌ڵبه‌ستن زیاتر، چونکه پرسیاره‌که هێنده قوڵه، ناتوانێت به‌جوانی ئه‌زمی بکات، پریسیار:
پێشه‌کی مامۆستا کورته باسێکمان بۆ بکا، له‌باره‌ی توواناداری ئابوری و دارایی خۆی، به‌رله‌ڕاپه‌ڕین، دوای ڕاپه‌ڕینیش مۆچه حه‌ڵاله‌که‌ی، هه‌رچه‌نده له‌سه‌رچاوه‌ی دارایی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بووه، له‌لایه‌ن هه‌ندێ زانایانی ئاینیه‌وه پاک نیه‌و حه‌رامه، به‌ڵام قه‌یناکات، موحتاجی حه‌رام حه‌ڵاڵ ئه‌کات، به‌س پێمان بڵێت چه‌ند بووه، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشی ده‌ری نه‌خات، ئه‌وه به‌پێی یاسا مۆچه‌ی فه‌رمانبه‌ر دیاریه!.
ئه‌مجار به مامۆستا ئه‌ڵێن، ته‌نها ئه‌وخانووه‌ی، به‌به‌ڕێز نه‌وشیراون مسته‌فای فرۆشتوه، به بڕی(٦٠) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی، چۆن دروستت کردووه‌و، سه‌رچاوه‌ی دارایه‌که‌ی له‌کوێوه هاتووه‌و چی تێدا کراوه گه‌یشتووه به‌و نرخه خه‌یاڵیه، که‌تێچوی دروستکردنی گه‌ڕه‌کێکه!.
دیاره پرسیار کردن له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه هه‌ڵناگرێت، ئاشکرایه ئه‌گه‌ر به‌وه نه‌وترێت له‌ڕێگه‌ی گه‌نده‌لیه‌وه هاتووه، که‌واته گه‌نده‌ڵی هه‌ربونی نیه! به‌ڵام گه‌نده‌ڵیه‌که سه‌لمێندراوه، ئه‌ی ئه‌بێ یه‌کسانیه‌که‌ی مامۆستا سیاسیه ئاینیه‌که له‌کوێدا بێ، ئه‌ترسم بڵێت خودا فه‌رمویه‌تی( هل یستوی‌الذین یعلمون والذین لایه‌علمون) واته ئایه زانا‌و نه‌زانه‌کان، یه‌کسان ئه‌بن، جا خۆ ئه‌گه‌ر به‌وپێیه‌ش بێت، ئه‌و ته‌نها پێشنوێژی مزگه‌وتێکی به‌ر ئه‌که‌وێت، له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیردا، چونکه مزگه‌وته بنکه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئاین خووازی و په‌روه‌ڕده‌ی ئاینی، نه‌ک بنکه‌و باره‌گای حیزبایه‌تی سیاسی، که له ژێر په‌رده‌ی ئاینیشدا، شین و شه‌پۆڕ بۆ حیزبێکی ڕه‌گه‌ز په‌رستی ئه‌وتۆدا بگێڕێت، که له‌ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده ماڵوێرانی و تاڵان کردن و وێران کردنی زیاتر له‌هه‌زار مزگه‌وت، که لاپه‌ڕه پیرۆزه‌کانی قورئان به‌ده‌می شۆڤڵه‌وه ئه‌بیندرا، جگه له تاوانی ئه‌نفال، بۆ قڕ کردنی گه‌لی کوردی بێ‌تاوان، به زینده به‌چاڵ کردن، که‌چی نه‌ک ته‌نها نقه‌شیان لێوه نه‌هات، به‌ڵکو پشتگیری و به‌شانازیه‌وه ده‌ست خۆشکه‌ریشیان له‌ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی ئه‌کرد!.
دیاره به‌ده‌یان جۆره به‌ڵگه، ناڕه‌سه‌نایه‌تی کوردستانیه‌تی ئه‌وڕێکخراوه به‌ناو ئیسلامیانه ئه‌سه‌لمێندرێت، که ئه‌جیندای سیاسیان له‌پشته‌وه‌یه‌و، له دژی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆز و مافی ڕه‌وای چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی کوردستاندا دروست بونه‌و، هه‌روه‌ک نه‌خۆشی شیرپه‌نجه کارئگه‌ری، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ڕۆڵه‌کانی کورد دروست ئه‌که‌ن، له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی پیرۆز دوریان بخه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت، ناوی پیرۆز و شیرینی کوردیش، به‌ڕه‌وا نابینن بۆ زارۆکه پیرۆزه‌کانیان، هانیان ئه‌ده‌ن ناوی عه‌ره‌بیان لیبنێن گووایه پیرۆزه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌نه‌وه، که ئه‌وناوانه به‌ر له‌داهاتنی ئیسلامدا هاتونه، له‌کاتێکدا که بوت په‌رست بونه، که‌واته پێچه‌وانه‌که‌ی زۆر زۆر پیرۆزتره، چونکه خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان ئه‌سه‌لمێنێت!.
لێره‌دا به‌پێویستی نازانم زیاتر له‌سه‌ر شرۆڤه کردنی باڵی ڕێکخراوه ئیسلامیه سیاسیه‌کان بڕۆم، هه‌رچه‌ند زۆر له‌وه‌ش زیاتر هه‌ڵ ئه‌گرێت، چونکه دژایه‌تی کردنی ئه‌وان، جێگه‌ی نیگه‌رانی نیه، ئه‌وه ئایدیۆلۆژیکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه‌و، بۆشیان نیه ده‌ستبه‌رداری بن، چونکه له‌سه‌روی خۆیانه‌وه داڕێژراوه!!.
دیاره هه‌ڵویستی ئه‌ولایه‌نه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی و گازه‌نده لێکردنه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، به‌تایبه‌تیش خودی به‌ڕیز، کاک نه‌وشیروان موسته‌فا.چونکه ئه‌وان له‌ڕاستیدا لایه‌نێکی عه‌لمانی پێشکه‌وتن خوواز و تێکۆشه‌ری دێرینی شۆڕشه پیرۆزه‌کانی ڕابردون، به‌شێکن له‌دڵسۆزان و خه‌باتگێڕانی دژ به‌دواکه‌وتوی و ژێرده‌سته‌یی، بۆیه جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه له گه‌ڵ لایه‌نه سه‌له‌فیه‌کاندا نزیک ئه‌که‌ونه‌وه‌و، پشت له‌به‌ره ڕاسته‌قینه که‌ی خۆیاندا ئه‌که‌ن، ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌نیدی تایبه‌تیدا، که بێگومان له‌ئه‌نجامدا به‌زیانیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه!.
کاک نه‌وشیروان ئه‌بو چاک له‌وه ئاگادار بووایه، به‌سه‌تان دڵسۆزانی کوردایه‌تی، له‌و پۆلانه‌ی جیبانه‌وه له ڕێکخستنه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی و هاتنه پاڵ ئه‌و، له پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمه پیرۆزدا بوو، که بریتیبو له گٶڕانکاری چاکسازی کردن، له دام و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتدا، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کورد و کوردستاندا، نه‌ک بۆتێکدانی باری ئارامی و یه‌کڕێزی و دژایه‌تی کردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی، ئه‌وانیش به‌شێ له‌ژیانی خۆشگوزه‌رانی خۆیان و خانه‌واده‌كانیان، خستبوه تاڵی و سوێری و نه‌هامه‌تیه‌وه له‌پێناویدا!.
نه‌ک له پێناوی پاراستنی که‌سایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و زاوا‌و که‌س و کاری و، که‌سانی وه‌ک خالیدی خوله سوری خائین و خۆ فروش، که له‌ناویشیان برد، له‌شه‌رمه‌زاریدا پشتی لێکرد و خۆی نه‌کرده خاوه‌نی، وه‌ک له‌کاتی زیندویه‌تیدا، خۆی بۆ کردبو به‌سپێر!!.
لێره‌دا کۆتایی به‌م به‌شه‌ش ئه‌هێنین، جا هیوادارین چاوه‌ڕوانی به‌شی ئاینده‌بن، که به‌تایبه‌تی ئه‌بێت له سه‌ر هه‌ڵویست و بۆ چونه‌کانی به‌ڕیز، کاک نه‌وشیروان موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
