خودا به‌زه‌یی به‌گه‌له ماف پێشێلکراوه‌که‌ماندا بێته‌وه‌و، له شه‌ڕ و به‌ڵای به‌غدا بمان پارێزێت.زۆر باوبووه له‌مێژودا، که ژماه (13) به‌دومه، به‌ڵام زانراویشه، ڕێک و پێکی و ته‌بایی ناوماڵێش، هۆکاری خۆشگوزه‌رانی و سه‌رکه‌وتن و زاڵبونه، به‌سه‌ر ته‌نگه‌ژه‌و سه‌رهه‌ڵدانی گیر و گرفته‌کاندا.
ئه‌مڕۆ، واته 1-1- 2013.ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ڕاگه‌یه‌ندنێکی ڕێزدار، کاک کۆسره‌ت ڕه‌سوڵی به‌ڵاو کردۆته‌وه له‌ژێر مانشێتی (کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ: ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێکی حه‌کیمانه په‌یڕه‌و نه‌که‌ین ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌به‌ر ده‌م ئه‌گه‌ری نه‌خووازراودا ئه‌بن) لێره‌دا مه‌به‌ستی من، له‌ناوه‌ڕۆکی ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا، ته‌نها به‌کار هێنانی ڕسته‌ی (ناوچه جێناکۆکه‌کان) ه، له گه‌ڵ ڕێزی تایبه‌تیم بۆ به‌ڕیز، کاک کۆسره‌ت، له لایه‌که‌وه وه‌کو جێگری سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، ڕیزدار مام جه‌لال تاڵه‌بانیه، که هاوپه‌یمانێکی ستراتیژی پارتی دیموکراتی کوردستانن و هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاتن، له لایه‌کی تره‌وه‌ش، وه‌کو جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمه، ئیتر ئه‌بێت هۆکار چیبێت، که پابه‌ندی بڕیارێکی ئاسایی و گونجاو و دروست نه‌بێت، که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه، وه‌ک به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌یه‌کی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق نوری مالیکی، که به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌وه، ووشه‌ی (تێکه‌ڵاوی) له جیاتی (چێناکۆکه‌کان) به‌کار هێنا، وه‌ک ڕاگه‌یاندنی دژایه‌تی کردنێکی سیسیانه له‌دژی کورد، که‌سیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌و نه‌یان ووت پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره!.
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم، وه‌ک به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی یاسایی سه‌ر ئه‌ستۆی، له پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد، به بڕیارێکی سه‌رۆکایه‌تی، که ناوی ناوچه جێناکۆکه‌کانی گۆڕی بۆ (ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڕێمی کوردستان) ته‌نانه‌ت جێگره که‌یو که‌سایه‌تی لوتکه‌ی پارته هاوپه‌یمانیه ستراتیژیه‌که‌ی، به‌لایه‌وه لا سه‌نگ بێت و قه‌بوڵی نه‌کات!.
ئایه ئه‌وه له چ خانه‌یه‌کدا جێگه‌ی ئه‌کرێته‌وه؟ ترسانه له‌دوژمن و بۆ ڕازی کردنی هه‌ستی ده‌رونی ئه‌وانه، وه‌یا بڕوا نه‌بونه به ڕاستیه‌کانی مێژوویی و ڕه‌وایه‌تی، که ڕێزدار کاک کۆسره‌ت له‌درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا، خۆی دان به‌خاکی باو باپیران و داگیرکراوی له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئێراقیه‌وه ناوی ئه‌بات، ئیتر ئه‌بێ هۆکار چی بێت، له‌په‌سه‌ند نه‌کردنی ئه‌و بڕیاره گونجاو و ڕاست و دروسته؟.
خۆ ئاشکرایه دوژمنان و نه‌یارانی گه‌له‌که‌مان، هه‌میشه چاویان بڕیوه‌ته ئاستی یه‌کڕێزی و یه‌ک هه‌ڵویستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی و ئیداریمان، ئیتر بۆ ئه‌بێ له‌سه‌ر خاڵیکی زۆر بچوک، که‌له‌ڕاستیدا هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێک نه‌بێت و ته‌نها له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی تێدا به‌دی کرابێت، په‌سه‌ند نه‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر تێبینیه‌کیش هه‌بێ له‌سه‌ری، ئه‌کرێ ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر ده‌رببڕدرێت له ناو خودا، نه‌ک گوێ پێنه‌دان و جێگیر نه‌کردنی، هه‌ر بۆ نیشاندانی یه‌ک هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد!.
جا لێره‌دا سه‌یر له‌وه‌دایه، دوژمن بیه‌وێت به‌زۆری زۆرداری خاکت داگیر بکات و زۆر به بێشه‌رمانه داکۆکی له داگیرکاری و دابڕاندنی خاکێک بکات، به بێ بونی هیچ جۆره سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژوویی و دیکیۆمێنتیه‌وه که تاڕاده‌یه‌ک پاڵپشتی له داواکاریه‌که‌ی بکات، نه‌ترسێت و به‌ناڕه‌وایانه هه‌ڵسوکه‌وت بکات، به‌ڵام خاوه‌ن خاکی ڕاسته‌قینه، که سور بڕوای به داگیرکراوی خاکه‌که‌ی هه‌بیت، به‌ڕه‌وای نه‌زانێت به‌ڕاشکاوانه‌و بێ‌ترس ناوی بهێنرێت و یه‌ک هه‌ڵوێستبن به‌رانبه‌ر داگیرکا‌ر!!.
به‌ڕیز کاک کۆسره‌ت که‌سایه‌تیه‌کی نه‌ناسراو نیه، پێویستی به پێناسه کردن هه‌بێ، هه‌مو کوردێکی دڵسۆز ئاگاداری ئه‌وه هه‌یه، که شۆڕشگێڕێکی بوێر و دڵسۆزه‌و، ڕابوردویه‌کی نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی پیرۆزی هه‌یه، بۆیه ئێمه‌ش له‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕیزی سه‌رمان سوڕماوه‌و نیگه‌رانین، چونکه له پایه‌و پله‌ی که‌سایه‌تیه‌کی ئاسایی و ساده‌دا نیه، به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی ئه‌وتۆی له ئه‌ستۆدایه، که حیساب بۆ ووته‌و هه‌ڵوێستی ئه‌کرێت، بۆچونه‌کانی به‌هه‌ند وه‌ر ئه‌گیرێت!.
ئه‌وه‌ی زیاتر خاڵی سه‌ر‌نج ڕاکێشه‌ره، هه‌ر وه‌کو له‌ده‌قی نوسراوه‌که‌دا هاتووه‌و، به‌ڕێزیان ئه‌ڵێت (پێویست ده‌کات هه‌وڵه‌کانیان له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر چڕتر بکه‌نه‌وه، ئه‌ویش پێداگیری ته‌واو له‌سه‌ر مافه ڕه‌واکانی گه‌ل، له سه‌لماندنی کوردستانی بونی هه‌مو ئه‌و‌ناوچه جێناکۆکانه، که خاکی باو و باپیران بون و ڕژێمه داگیر کاره‌کانی پێشوی ئێراق، له کوردیان زه‌وتکردووه‌و خه‌لکه ڕه‌سه‌نه‌که‌یان به زۆری چه‌ک و چه‌کمه‌ی پۆستاڵی داگیرکه‌ران ته‌رحیل و ته‌هجیر کردووه) دیاره ئه‌وه‌ی له نێوان دوکه‌وانه‌که‌دایه، ده‌قی نوسینه‌که‌یه، هه‌ر وه‌ک خۆی، که چۆن نوسراوه‌ته‌وه، من ده‌سکاریم نه‌کردووه.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌وشێوازه دووانه‌ی به‌ڕێز کاک کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌یر بکه‌ین، ده‌رئه‌که‌وێت ووشه‌ی زۆر له‌وه هه‌ستیار تری هێناوه‌ته کایه‌وه، که‌سه‌رۆکی هه‌رێم، ڕیزدار کاک مه‌سعود بارزانی وروژاندویه‌تی!.
وه‌کو ئاشکرایه، ناوی ئه‌و ناوچانه له ده‌ستوردا، ئاماژه‌ی پێکراوه به (ناوچه‌ی جێ ناکۆکه‌کان) به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق، به‌ڕیز نوری مالیکی ووشه‌ی (ناوچه تێکه‌ڵاوه‌کان) ی به‌کار هێنا بۆ مه‌رامی سیاسی، سه‌رۆک بارزانی هاته سه‌ر خه‌ت و ڕسته‌ی (ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) ی به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند، که 100% ڕاسته‌و له جێگه‌ی خۆیه‌تی و هیچ گومانێکی تێدا نیه.
به‌ڵام، به‌ڕیز کاک کۆسره‌ت، زۆر به‌ڕاشکاوانه، هه‌ر وه‌کو داکۆکی له‌سه‌ر کوردستانی بون کردووه، ئاماژه‌ی به ووشه‌ی (داگیرکراویش کردووه.که‌چی بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌خاته په‌راوێزه‌وه، ڕسته کۆنه‌که‌ی به‌کار هێناوه‌ته‌وه، بۆیه له کۆتاییدا ئه‌پرسم: ئایه ئه‌گه‌ر به‌ڕیزی له‌جیاتی به کارهینانی ڕسته‌ی (ناوچه جێناکۆکه‌کان) ئه‌ی بۆچی ڕسته‌ی (ناوچه داگیرکراوه‌کان) نه‌بێت، که‌وه‌ک بۆچونێک ئه‌بینرا!!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
