ناویان له‌م سه‌رده‌مه ناوه سه‌رده‌می زانیاری. مه‌به‌ست له‌م ناوه ئه‌وه‌یه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه و له‌م سه‌رده‌مه به‌دواوه، ئاگه‌داری هه‌ر چتێك ده‌بێ، كه پێوه‌ندیی به ژیانی وییه‌وه هه‌یه جا رووداوی سیاسه‌ت، ئابووری، دروستی، ژیگه یان هه‌ر چییه‌كی تر بێ. ئه‌م سه‌رده‌می زانیارییه، له دوای شه‌ڕی دووه‌می دنیاوه سه‌ری هه‌ڵدا، كه ئه‌و مافه‌ی وه‌ك "به‌ند"ێك برده ناو جاڕی گشتیی مافه‌یلی مرۆڤه‌وه له 1948. به‌ڵام ئه‌و ده‌م نه‌ده‌شیا، به ته‌واوی ده‌سته‌به‌ر ببێ له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆیه‌لی گه‌یاندن له رووی ته‌كنیكه‌وه لاواز بوون. هه‌روه‌ها سیسته‌مه‌یلی سیاسیی دیكتاتۆر، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر گه‌لاندا ده‌ڕۆیی. گۆڕان، له ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی دواییدا هات، كه له لایه‌كه‌وه شۆڕشی ته‌كنیكی، له لایه‌كی تریشه‌وه وه‌رگه‌ڕانی سیسته‌می سیاسی، زۆر روویان دا. راسته هێشته سیسته‌می گوێ به مافی زانین نه‌ده‌ر زۆرن، به‌ڵام سیسته‌مێك مابێ و بیه‌وێ كڵاوڕۆچنه‌ی زانیاری له هاووڵاتییه‌لی خۆی به په‌ڕۆ پڕ بكاته‌وه، چی تر بۆی ناچێته سه‌ر. پێشكه‌وتنی ته‌كنیك و به‌رده‌ستبوونی بۆ هه‌موو كه‌سێك، ئه‌و به‌ڕه‌ی له ژێر پێ هێناوه‌ته ده‌ر. رۆژانه ده‌بینین، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی لێڵ، لێره و له هه‌ر كوێ، چیی ده‌یشارنه‌وه، له شوێنێكی تره‌وه دزه ده‌كا و ده‌گاته‌وه به خه‌ڵكی پێوه‌ندیدار.
مافی زانین گرینگتره له مافی ده‌ربڕین، كه مافی ده‌ربڕین ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه‌شی له پێناودا دێته كردن. مافی ده‌ربڕین زایه‌ی مافی زانینه. مافی زانین نه‌بوایه مافی ده‌ربڕین نه‌ده‌بوو. ئه‌وه منم پێویستم به زانیارییه بۆیه تۆ پێویسته مافت هه‌بێ بیری خۆتم بۆ ده‌ربڕی. تۆ شه‌ڕ بۆ مافی زانینی خۆت ده‌كه‌ی، كه داوا ده‌كه‌ی من مافی ده‌ربڕینم هه‌بێ و چییه‌كی ده‌یزانم پێتی رابگه‌ینم. هه‌زاران چت له‌م ده‌وروپشته‌دا روو ده‌ده‌ن، كه مه‌ترسییان به‌سه‌ر ژیانی تۆ و منداڵی تۆ و دروستیتان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌لی ئابووریتانه‌وه هه‌یه. نه‌ناسینی ئه‌و مه‌ترسییه‌له، وا ده‌كا هه‌ڕه‌شه بگاته به‌ر ده‌رگای ماڵ و مرۆڤ له توێی بێجامه‌دا نووستبێ. ساده‌ترین نموونه بۆ گرینگیی مافی زانین ئه‌و زانیارییه‌یه، كه به‌ڵاوۆكی كژ و هه‌وا رۆژانه پێمانی ده‌ده‌ن. له‌وێوه ده‌زانین ئاخۆ: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی و دووسبه‌ی، كژی هه‌وا چۆنه؟ بارانه، هه‌تاوه یان نیوه‌مژه؟ تۆ ده‌ته‌وێ ئه‌و زانیارییه‌ت له‌لابێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگه به‌یانی، رێی دوورت له‌به‌ردا بێ، بچی بۆ سه‌یران یان كارێك. زانیاریت نه‌بێ له‌وه‌یه لێت بقه‌ومێ.
مافی زانین وه‌نه‌بێ پێوه‌ندیی سه‌تی سه‌تی به دیموكراسییه‌وه هه‌بێ. بێ‌و ئه‌و پیوه‌ندییه‌ی هه‌بێ من باسی ناكه‌م و داواشی ناكه‌م. له‌مێژه و له‌سه‌ر ئه‌م لاپه‌ڕه‌یدا نووسیم: خه‌ونی دیموكراسی له‌لای ئێمه به‌تاڵ ده‌رچوو و جارێكی بۆی ناگه‌ڕێمه‌وه. دیموكراسی له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌زار كۆسپی له‌ڕێدایه. ئاین كۆسپه، داونه‌ریتی خێڵه‌كایه‌تی كۆسپه، جیاوازیی مه‌زه‌و، جیاوازیی زوان، ته‌نانه‌ت جیاوازیی دیاله‌كتیش كۆسپن له پێش چه‌كه‌ره‌كردنی دیموكراسیدا. تا ئه‌و هه‌موو كۆسپه‌یله ته‌خت ده‌بن، من نه‌ماوم، نه‌وه‌شم نه‌ماون. به‌لای منه‌وه خه‌ونی دیموكراسی "زینده‌خه‌و"ه و كاتی خۆتی پێوه به فیڕۆ مه‌ده. به‌ڵام بۆ مافی زانین، دامناوه ده‌ستی لێ به‌رنه‌ده‌م ئه‌گه‌ر بمكێشنه پای سێداره‌ش.
خۆشی و تاڵیی ژیان، به‌ندن به مافی زانینه‌وه، وا نه‌بوایه نه‌ده‌بووه به‌ندێك له جاڕی گشتیی مافه‌یلی مرۆڤ. بۆ نموونه: پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدادا چۆنه؟ كه‌س نایزانێ. ئاخۆ ئێمه پێوه‌ندیمان به به‌رهه‌ڵستیی سووریه‌وه هه‌یه یان به لایه‌نه‌كه‌ی تر؟ كه‌س نایزانێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكه له چیداین؟ كه‌س نایزانێ. له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كگرتوودا چ باسه؟ كه‌س نایزانێ. ده‌بێته‌وه به‌شه‌ڕ یان به‌ره‌و خۆشی ده‌چین؟ كه‌س نایزانێ. شه‌نده‌یه‌ك ده‌چێ بۆ شوێنێك ده‌ڵێن زۆر گرینگه، منی مه‌نده لێره چاوه‌ڕێم بزانم چی ده‌هێننه‌وه؟ دێنه‌وه و هیچ ناڵێن. وه‌خته ژیان كوێر ببێته‌وه له نه‌بوونی زانیاری‌دا. له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌بوونی زانیاری، له رووی ئابوورییه‌وه ده‌بێ به مایه‌ی قفڵدانی په‌ره‌سه‌ندن، له رووی ده‌روونییه‌وه ده‌بێ به مایه‌ی دڵه‌ڕاوكه و جێ به‌خۆنه‌گرتن، له رووی سیاسییه‌وه ده‌بێ به مایه‌ی په‌نگدانه‌وه‌ی رك و كینه، كه رۆژێك دێ ئه‌و رك و كینه‌یه وه‌ك مه‌نجه‌ڵی هه‌ڵم، تۆ بڵێ وه‌ك چه‌كی ناوكه‌یی بته‌قێته‌وه. باشه ئه‌وانه‌ی زانیاری ناده‌ن، ئێمه به چی ده‌زانن؟ به مه‌ڕ؟ مرۆڤ مه‌ڕ نییه. مرۆڤ مێشكی هه‌یه و له‌و مێشكه‌ی خۆیدا بۆ هه‌ر چتێك، كه زانیایی له‌باره‌وه نییه و ده‌شزانێ ئه‌و چته پێوه‌ندیداری ژیانی وییه، خراپترین وێنه ده‌كێشێ. وێنه‌یه‌ك، كه تێیدا: دنیا وه‌ك دێوێك خۆی ده‌نوێنێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
