ئه‌وه‌ی رۆژی 29ی مانگی رابردوو له هه‌ولێر رووی دا، به‌داخه‌وه كه‌له‌به‌رێك بوو له دیواری پته‌وی ته‌ناهیی كوردستاندا، تیرۆریسته‌یل كردیانه‌وه و لێوه‌ی ئاودیو بوون تا كژێكی مه‌ند بشێوێنن.ئه‌و جۆره كاره تیرۆرییه رۆژانه له عێراق و وڵاته‌یلی ده‌وروپشتدا روو ده‌ده‌ن و پێمان نامۆ نین.ته‌نانه‌ت له به‌هێزترین وڵاته‌یلی دنیاشدا دووباره ده‌بنه‌وه و نابێ ئێمه سه‌باره‌ت به‌و كاره و به‌و كه‌له‌به‌ره تاكانه‌یه له ته‌ناهیی كوردستاندا، متمانه‌مان به ژیانی خۆمان یان به ده‌زگایه‌لی ته‌ناهیمان بله‌قێ.وێڕای ئه‌وه‌ش نابێ وه‌ك رووداوێكی رێوینگ و تێپه‌ڕیو ته‌ماشای بكه‌ین، به‌تایبه‌تیش له‌و رووه‌وه‌ی، كه كرده‌وه‌یه‌كی (جۆری) بوو له كاتێكی هه‌سته‌وه‌ریشدا.ئه‌و جۆرایه‌تییه، بۆ هه‌موو بیرێك روونكه‌ره‌وه‌یه، كه ده‌ستی خۆماڵی تێیدا كه‌متر نه‌بووه له ده‌ستی ده‌ره‌كی.
به‌پێی دیرۆكی رووداوه‌یلی تیرۆری له ده ساڵی پێشوودا، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه تیرۆریسته‌یل، به‌هۆی ئه‌و خه‌یاڵه‌ی له‌باره‌ی ژیانی دنیایییه‌وه هه‌یانه، به لای وردبوونه‌وه و بیركردنه‌وه‌دا ناڕۆن.بۆیه كه‌م وا بووه له‌و كاره تیرۆرییانه‌ی به ئه‌نجامی ده‌گه‌ینن، پلان و نه‌خشه‌یان هه‌بێ.ته‌نیا ئه‌وه گرینگه به‌لایانه‌وه زه‌برێك بوه‌شێنن و زۆرترین ژماره له مرۆڤ بكه‌ن به قوربانی.گرینگیش نییه ئه‌و مرۆڤه‌ی ده‌یكه‌ن به قوربانی ئاخۆ بێ وه‌یه یان وه‌یدار.ئه‌وان زیاتر به‌لای زۆریی ژماره‌دا ده‌ڕۆن و زیاتریش حه‌ز ده‌كه‌ن حه‌شاماتی خه‌ڵك بكه‌ن به نیشانه.ئه‌وان خه‌یاڵیان له‌لای ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ر بڕووخێنن نه‌ك حكوومه‌ته‌یل.به‌بیرمان دێته‌وه: ئه‌وه‌ی له 11ی ئه‌یلوولی 2001 له ئه‌مه‌ریكه‌دا كردیان، هه‌رچه‌نده كرده‌وه‌یه‌كی نه‌خشه بۆكێشاوی وردیش بوو، مه‌به‌ست لێی زۆریی قوربانی بوو نه‌ك ئامانجی گرینگ و ستراتیجی.به‌ڵام له‌وه‌ی له هه‌ولێر رووی دا كارێكی پێچه‌وانه‌یه، مه‌به‌ستیان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك خستنه‌وه‌ی زۆرترین قوربانی یان رماندنی وره‌ی جه‌ماوه‌ر.ئه‌و كاره‌یان له پێش فامیلی یان ماجیدی مۆڵدا به ئه‌نجام بگه‌یاندایه، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تر ده‌كه‌وته‌وه.كه‌واته ئێمه ده‌بێ به دوای ئه‌و ئامانجه سیاسییانه‌دا بڕۆین، كه نه‌خشه‌كێشی ئه‌و كاره بیریان لێی كردووه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان له نێوان دوو هه‌ڵبژاردنی 2009 و 2013دا، له رووی جه‌ماوه‌ریه‌تییه‌وه پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه وه‌ك له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 21ی ئه‌یلوولی رابردوودا بۆمان ده‌ركه‌وت.له‌و ماوه باسكراوه‌دا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه له سه‌رتاسه‌ری دنیای عه‌ره‌ب و ئیسلامدا، تاكه ده‌سه‌ڵاتێكی لادین و سێكیولاره به‌ره‌وپێش چووبێ و به‌ره‌ودوا نه‌گه‌ڕابێته‌وه.ده‌سه‌ڵاتێكه: له ناوه‌خۆدا كه‌مترین ته‌نگژه‌ی سیاسیی هه‌یه، نه‌ترسانه هه‌ڵبژاردنه‌یلی گشتیی به ئه‌نجام گه‌یاندووه، باری ئابووریی رۆژ به‌ڕۆژ باشتر كردووه، پێوه‌ندییه‌لی ناوچه‌یی و ناوده‌وڵه‌تیی خۆی به شێوه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه رێك خستووه، خۆی پاراستووه له شه‌ڕ و هه‌رای سیاسیی ناو عێراق و وڵاته‌یلی ده‌وروپشت.به كورتی: تاكه هه‌رێمێكه هاووڵاتی تێیدا بێ خه‌م ژیان به‌سه‌ر ده‌با.ئه‌و بیره‌ی له پشت كاره تیرۆرییه‌كه‌ی رۆژی 29ی مانگی هه‌ولێره‌وه وه‌ستاوه، ده‌سكه‌وته‌یلی پێشه‌وه‌ی كردووه به ئامانج له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاوهه‌وای به‌دیهاتنی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌یله رێگره له پێش خه‌ونه‌یلی ئه‌ودا.
چتێكی تریش ده‌بێ باش له‌سه‌ری بوه‌ستین: بۆچی ئه‌و كاره تیرۆرییه له‌گه‌ڵ روونبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌یلی هه‌ڵبژاردندا رووی دا و پێشتر رووی نه‌دا؟ ئه‌وه پێوه‌ندیی هه‌یه به مه‌ندی (ركود) ی گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌یلی توندڕۆ له كوردستاندا، كه هه‌ڵبژاردن ده‌ری خست هیچ زیادیان نه‌كردووه به پێچه‌وانه‌ی هاوشێوه‌یلی خۆیان له دنیای عاره‌ب و ئیسلامدا، كه ماوه‌ی ده ساڵێكه وه‌كو ئاگری به پووشه‌وه نووساو به‌به‌ره‌وه ده‌چن و ده‌ته‌ننه‌وه.ئه‌و سڕی و مه‌ندییه‌ی له گه‌شه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یله‌دا دێته دیتن، جا چ بناوانڕۆ بن چ سه‌ره‌ڕۆ، به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌ناهی و (ئاسایش) و بژێوی له هه‌ر شوێنێكدا هه‌بن، ئه‌و شوێنه ئاو و گڵێكی گونجاو نییه بۆ ئه‌وان.
به‌ڵگه‌ی زۆری ناوێ تا ئیسپاتی بكه‌ین ئه‌وانه‌ی به كاره تیرۆرییه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر رابوون، خه‌ڵكی خۆماڵین و شاره‌زای كون و كه‌له‌به‌ری شار و وڵاتن.نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، بگره ئه‌و كرده‌وه جۆرییه (كینه‌یه‌كی) سیاسیی خۆماڵیشی ده‌وێ بۆ بیركردنه‌وه و نه‌خشه‌كێشان.له‌به‌رئه‌وه، ده‌بێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كرده‌وه‌كه‌دا به‌شدارن، چ نه‌خشه‌كێش و چ جێبه‌جێكه‌ر به راده‌ی دڕنده، داخ له دڵی كرانه‌وه و گه‌شه‌ی كوردستان بن، كه ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ش ته‌نیا له‌لای ئیسلامی سیاسیی خۆماڵیدا ده‌ست ده‌كه‌وێ.ئه‌و ئیسلامه سیاسییه خۆماڵییه، ئه‌گه‌ر وێرایی و جورئه‌ت وه‌كو به‌رنامه‌ش له خۆیدا به‌دی نه‌كا بۆ كاری وا، باشترین كه‌ره‌سته‌ی له‌لا هه‌یه هه‌ر كێیه‌ك هه‌ر كاتێك بیه‌وێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
