كرده‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان له 21ی ئه‌یلوول، وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شبینی بوو بۆ باری سیاسیی هه‌رێمه‌كه.رووداوی هه‌ڵبژاردنه‌كه و ئه‌و ئه‌نجامه‌یله‌ی لێی به‌دی هاتن، ئه‌گه‌ر باش بێنه به‌كارهێنان، ده‌شێ گوڕێكی تازه به‌ره‌و هه‌وراز بده‌نه‌وه به هه‌رێمه‌كه.چاكیش نه‌یه‌نه به‌كارهێنان، لێژتری ده‌كه‌نه‌وه.ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر راده‌ی دڵسۆزی بۆ پاشه‌ڕۆژ و وه‌لانانی چاوچنۆكی له لای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌په‌تی گه‌مه‌ی سیاسی‌یان به ده‌سته‌وه‌یه.
چه‌ند ساڵێكه باری سیاسیی هه‌رێمی كوردستان رووی له كرێتییه.له لایه‌كه‌وه رووداوه‌یلی به‌هاری عه‌ره‌بی له سه‌ره‌تای 2009ه‌وه به وێنه‌یه‌كی رك شكاونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمه‌كه، كه له‌وێوه، دڕدۆنگیی به‌رهه‌ڵست و ده‌سه‌ڵات زیادی كردووه و پێوه‌ندیی نێوانیان، له پێوه‌ندییه‌كی هاوكارانه و یه‌كتر ته‌واوكه‌رانه‌وه گۆڕاوه بۆ پێوه‌ندییه‌كی دوژمنانه.له لایه‌كی تره‌وه، ته‌نگژه‌ی سووریه، كه بووه به هۆی گرژكه‌ری باری ناوچه‌كه له هه‌موو رووێكه‌وه، جۆرێك له دڵه‌ڕاوكه‌ی له شه‌قامی كوردستاندا روواندووه.چتی تریش هه‌ن، ره‌نگه زۆریان پێوه‌ندییان به راده‌ی لێهاتووییی خۆمانه‌وه هه‌بێ له كاربگێڕیدا، كه به گشتی باره‌كه‌یان له كرێته‌وه كرێتتر كردووه.له‌ناو هه‌موو ئه‌و كژه ئاڵۆزه‌دا، هه‌ڵبژاردنێك له كوردستان رووی داوه ده‌شێ بڵێین: دیموكراسییانه و خاوێنه.كه‌مترین په‌ڵه‌ی پێوه‌یه له‌چاو خۆمان و ناوچه‌كه‌ماندا.
ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی، كه له هه‌موو بوارێكدا كاربگێڕیی هه‌رێمه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه به هه‌ڵبژاردنی گشتیشه‌وه، شانازی بكا و وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ خۆی تۆمار بكا، ئه‌وه‌ش راسته.به‌ڵام من پێم وایه باشیی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به راده‌یه‌ك "كه‌میش نا" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بانگه‌شه و پاڵه‌په‌ستۆی به‌رهه‌ڵستی له ماوه‌ی ساڵه‌یلی رابردوودا، كه وای كردبوو له زۆر لاوه به چاوی گومان له رووداوه‌یلی كوردستان بڕوانن و زۆری بۆ بێنن تا گه‌یشتینه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه باشه.بۆیه ئه‌وه‌ی رووی دا به‌رهه‌می ململانه‌ی سیاسیی راسته‌قینه و كژی دیموكراسییانه‌ی هه‌رێمه، كه هه‌موو لایه‌ك مافی خۆیانه دڵیان پێی خۆش بێ و هیوای پێوه به‌ند بكه‌ن.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌وه‌دا نییه، كه چتێك له‌سه‌ر زه‌ویدا گۆڕابێ، ده‌بینین هیچ نه‌گۆڕاوه.كێش و گرانیی به‌رهه‌ڵستی زیادی نه‌كردووه و هی ده‌سه‌ڵاتیش كه‌می نه‌كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌ركه‌ین، كه ژماره‌یه‌ك له كورسییه‌لی یه‌كێتی بۆ پارتی رۆییوه.سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كه زیاتر له‌و به‌ها و نرخه‌یله‌دایه كه له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناونی، كه پاكیی هه‌ڵبژاردنه‌كه له پێشی پێشه‌وه دێ.وێڕای ئه‌وه، گه‌رمیی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و بێ كه‌موكورتییه‌تی له رۆژه‌یلی بانگه‌شه و رۆژی كرده‌وه‌كه‌دا و راده‌ی به‌رزی به‌شداری تێیدا، هه‌موویان به‌رچاون.ئه‌وانه‌ش ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ن، كه به‌رهه‌می ته‌ناهی و خۆشبژێوی و ململانه‌ی دروستی سیاسییانه‌ن هه‌رچه‌نده ئه‌و ململانه‌یه كه‌موكورتیشی تێدا هه‌بووه له‌م ساڵانه‌دا.
به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه دوای هه‌ڵبژاردن چی روو ده‌دا؟ ئاخۆ به‌ره‌و هه‌وراز ده‌ڕۆین یان لێژ ده‌بینه‌وه.ئه‌وه‌ش وه‌ك له پێشه‌وه گوتم پێوه‌ندیی به نیازپاكی و دووربینیی هه‌ردوولاوه هه‌یه، ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستی.ده‌نگۆ هه‌یه به‌رهه‌ڵستی بێته‌وه ناو ده‌سه‌ڵات و خۆشیان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا وایان ده‌چڕی.دیاریش نییه به‌ڕاستیان بووه یان نا.به‌ڵام بۆچوونی من ئه‌وه‌یه كوردستان چه‌ند پێویستیی به ده‌سه‌ڵات هه‌یه، ئه‌وه‌نده زیاتر پێویستیی به به‌رهه‌ڵستی هه‌یه.به گرتنه‌خۆی به‌رهه‌ڵستی له ده‌سه‌ڵاتدا، ره‌نگه جارێكی تر بچینه‌وه خاڵی به‌رایی و سه‌رده‌مانی بێده‌نگی له یه‌كتر.خۆ ئه‌گه‌ر نیازی به‌رهه‌ڵستیش ئه‌وه بێ، بێته ناو ده‌سه‌ڵاته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێدا كلۆری بكا، ئه‌وه لێژبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه.
بۆ ده‌سه‌ڵاتیش، ئه‌و سه‌رده‌مانه به‌سه‌ر چوون، كه به‌رهه‌ڵستی به كاوێژكه‌ری ناو په‌رله‌مان ببینێ و له بن سه‌ردێری "زۆرینه و كه‌مینه"دا هه‌موو چت پاوان بكا.له پێشی هه‌موو چتێك دیوه‌ده‌ری له فه‌رمانڕانیدا گرینگه.زۆرینه له دیموكراسیدا ئه‌وه نییه ماف به كه‌مینه نه‌دا به‌شدار بێ له بڕیارداندا.ئه‌م له قه‌فه‌زنانه، دیاره كه بۆ پووكاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستییه‌كه‌یه و گه‌مه‌یه‌كی راست نییه.من له‌و باوه‌ڕه‌دام، كه ده‌سه‌ڵاتی كوردستان، بۆ داهاتوو نابێ له دۆڕاندنی كورسیی په‌رله‌مان یان پاشه‌كشه‌ی حزبییانه بترسێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆڕاندن له‌مانه‌دا چه‌ند دۆڕاندنه، ئه‌وه‌نده‌ش به پێوانه‌ی تێكۆشانی رابردووی گه‌لی ئێمه، سه‌ركه‌وتنه.دروشمی خه‌باتی گه‌لی كوردستان ته‌نیا ئه‌وه نه‌بوو وڵات ئازاد ببێ، ئه‌وه‌ش بوو رۆژێك بێ ئه‌و گه‌له بتوانێ "باشتر" له "باش" جیا بكاته‌وه.ئه‌و خه‌باته بۆ ئه‌وه نه‌بوو رۆژێك بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیی به‌هێزمان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ش بوو به‌رهه‌ڵستیی به‌هێزمان هه‌بێ.هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ش بژین نه‌ك یه‌كتر له گۆڕ بنێن.ئه‌مه گه‌شبینییه‌كه، كه په‌یدا بووه له لاماندا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
