ئه‌وه‌ی له 30ی ته‌مووزی رابردوو به دواوه له وڵاتی میسر روو ده‌دا، رووداوێكی گه‌وره‌یه له دیرۆكی ئه‌و وڵاته‌دا. رووداوێكی بێ میناكیشه له ناوچه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلام و به‌ده‌ردانه‌وه‌ی زۆری ده‌بێ له هه‌موو دنیا. ئیسلامی سیاسی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پووچ بوو له سیاسه‌ت له هه‌موو شوێنێكدا. به‌ركه‌وته‌كه‌ی ته‌نیا برێتی بوو له پاشكه‌وتن و دووره‌په‌رێزی. رواڵه‌تی هه‌ره دیاری وی، توندتیژی و به‌رده‌وام خوێن به‌گۆڕه‌وه‌كردن، بوو. هه‌روه‌ها سووككردنی وێنه‌ی گه‌له‌یلی عه‌ره‌ب و ئیسلام له پێش چاوی هه‌موو دنیا و پێشاندانیان وه‌ك بارسته‌یلی كێویی دوور له نه‌ریتی مرۆڤییانه.
ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه پێویستی به رزگاربوون هه‌یه. پێویستی به‌وه هه‌یه بگاته‌وه به كاروانی دنیا. پێویستی به ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌ی دیموكراسی هه‌یه بۆ هه‌ناسه‌دان. پێویستی هه‌یه به كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری. ئیسلامی سیاسی، وێڕای ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانییه، دێ ماڵوێرانتری ده‌كا. ئه‌و رێبازه سیاسییه لامله، كه له خۆی بایییه به خه‌یاڵی پووچ، پێی وایه ئاسمانی له پشته. له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا ناپرینگێته‌وه وه‌ك شێتی ده‌سوه‌شێن.
ناوچه‌ی عه‌ره‌بی ماوه‌ی زیاتر له 800 ساڵه به ده‌ست دواكه‌تنه‌وه جه‌ور ده‌كێشێ. له‌و رۆژه‌وه‌ی عوسمانی سه‌ریان هه‌ڵدا، یان بڵێین له‌و رۆژه‌ی عه‌باسی نه‌مان، ئه‌و ناوچه‌یه چووه ناو تاریكستانی دواكه‌تنه‌وه. ته‌نانه‌ت دوای كه‌وتنی عوسمانیش، گه‌له‌یلی ناوچه نه‌یانتوانی راسته‌وه ببن سه‌باره‌ت به‌و سیسته‌مه سیساسییه دیكتاتۆرییانه‌ی یان له لایه‌ن رۆئاواوه به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، یان له لایه‌ن رۆهه‌ڵاته‌وه به سه‌ركردایه‌تیی سۆڤیه‌ت، ده‌هاتنه پشتیوانیكردن. ئێسته، دوای ئه‌و هه‌موو كوێره‌وه‌رییه، گه‌له‌یلی ناوچه راپه‌ڕیون بۆ ئه‌وه‌ی كۆت و به‌ندی كۆنتر له هه‌شسه‌ت ساڵه له خۆیان دابماڵن، تۆ وه‌ره جارێكی تر بیانده‌وه به گرووپێكی به‌ره‌و بنه‌بانڕۆی له خۆبایی و ده‌سوه‌شێن.
راسته ئه‌وه‌ی له میسر رووی دا به هه‌ڵگێڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ستی پێ كرد، كه باوی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نه‌ماوه. راسته توندتیژیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، كه له دنیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا كردنی كاری توندتیژی، ئه‌وپه‌ڕی كرێتییه، به‌ڵام ئه‌وه نایشارێته‌وه كه شۆڕشێك بوو به واته‌ی وشه. له دوای شۆڕشی فره‌نسه‌ی ساڵی 1789وه رووداوێكی وا گه‌وره‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له دیرۆكی دنیادا رووی نه‌داوه.
ئیسلامی سیاسی وه‌ك رێچكه‌یه‌كی به‌ده‌ر له نه‌ریت و باوی دنیای ئه‌مڕۆ، ده‌بوو له شوێنێكدا لووتی بێته شكان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رچه‌نده له رێی دیموكراسییه‌وه ده‌گاته ده‌سه‌ڵات به‌ڵام باوه‌ڕی به‌وه نییه له رێی دیموكراسییه‌وه ده‌ستاوده‌ستی پێ بكاته‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌یلی تردا. ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی نازیزم و فاشیزم ده‌هێنێته‌وه بیر. دیموكراسی گه‌مه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا دێته كردن كه ئه‌ویش وه‌ك تۆ بڕوای به بنه‌وای گه‌مه‌كه هه‌بێ.
دوای دابڕینی مه‌رسی له لایه‌ن سوپای میسره‌وه، ئه‌وروپه و ئه‌مه‌ریكه لێیان پاڕانه‌وه رێی سیاسه‌ت و كێبه‌ركێی سه‌رده‌مییانه بگرنه به‌ر. وڵاته‌یلی عه‌ره‌بیش هه‌وڵیان دا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان له بناوانه‌وه باوه‌ڕیان به گه‌مه‌ی سیاسی نییه و متمانه‌شیان به خۆیان نه‌مابوو له‌وه‌ی جارێكی تر بگه‌نه‌وه به ده‌سه‌ڵات، ده‌ستیان به جه‌نه‌گرتن له گۆڕه‌پان كرد. رێی خۆهه‌ڵدێرانیان هه‌ڵبژارد كه به "سیاسه‌تی كه‌ری دێز" له كولتووری كوردیدا دێته ناسین. به كورتی، ئه‌وانه وه‌ك مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه نین. خه‌یاڵیان له شوێنێكی تره. كتومت وه‌ك سه‌رخۆش وان ئاگه‌یان له خۆیان و ده‌وروبه‌ریان نییه. وا ده‌زانن چه‌ندی په‌نا بۆ توندتیژی و خوێن به‌گۆڕه‌وه‌كردن ببه‌ن، ئه‌وه‌نده رێی سه‌ركه‌وتنیان كورتتر و ئه‌وه‌نده‌ش جێیان له‌و دنیا خۆشتر ده‌بێ. ئه‌وانه مێشك و ئاوه‌زییان به چتی ئه‌م دنیایه‌دا ناشكێ، ده‌ڵێی له هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه هاتوون ئه‌وه‌نده نامۆ و بیانین.
گه‌یشتنی ئیسلامی سیاسی له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا به كورسیی ده‌سه‌ڵات، بژارده‌ی كۆمه‌ڵگه‌یلی به جارێك تۆقاندووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه كه ده‌گه‌ن به ده‌سه‌ڵات جارێكی تر ناڕۆنه‌وه. میناكی ئێران و توركیه له‌به‌ر چاومانن. به‌ڵام گه‌لی میسر ئیسپاتی كرد گه‌لێكی داهێنه‌ر و جیایه. ده‌بێ مرۆڤ له ئاستیدا به چۆكدا بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی كار له كار بترازێ ده‌ستی خۆی بینی. بژارده‌ی سه‌رده‌مییانه‌ی میسر ره‌گێكی چه‌ند سه‌ت ساڵه‌ی هه‌یه له وڵاتی خۆیدا. له سوپا، له داوده‌زگه‌ی كارگێڕی، له دادوه‌ری و ته‌نانه‌ت له گۆڕه‌پانیشدا باڵاده‌ستیی ته‌واوی هه‌یه بۆیه بۆی چووه سه‌ر ببێ به كۆسپ له پێش وڵات به‌لاڕێدابردنی ئه‌و لامله‌یله و سنووری بۆ دانان. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه ئیسلامی سیاسی له میسر، بێ به‌رنامه‌ترین باڵی ئه‌و رێچكه دواكه‌وتووه‌یه. له ئێران به‌رنامه‌یه‌كی مه‌زه‌ویی هه‌یه، له توركیه به‌رنامه‌یه‌كی ئابووریی هه‌یه، له میسر هیچی نییه. ته‌نیا بۆ كوێره‌وه‌كردن هاتووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
