تاقیكردنه‌وه‌ی برایه‌لی موسڵمانی میسر له ده‌سه‌ڵات، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كورته ته‌مه‌ن بوو. زیاتر له ساڵێكی نه‌خایاند به‌ڵام فره تێر و ته‌ژی بوو بۆ مێژوو. ره‌نگه ده‌یان كتێبی له‌باره‌وه بێته نووسین و تا ده‌یان ساڵی له‌باره‌وه بدوێن هێنده‌ی كه‌موكورتی هه‌بوو و هێنده‌ش په‌ندی لێ بێته وه‌رگرتن. موباره‌ك به موباره‌كیی خۆی وه‌ك دیكتاتۆرێك، كه سی ساڵ له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدا رۆنیشت، وڵاتێكی سیس و داماویشی له دواوه به‌جێ هێشت و ئێسته‌ش وا خۆی له گرتیگه‌دایه، هێنده‌ی مه‌رسی تۆمه‌تی نه‌چووه‌ته پاڵ. تۆمه‌تی پاڵ موباره‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند رۆژی دواینی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی و فه‌رماندانی وی بۆ به‌كارهێنانی توندتیژی له ئاست خۆپێشانده‌ره‌یلدا. هێنده‌یه و به‌س، ره‌نگه لێشی گه‌رده‌ن ئازا ده‌ربچێ، به‌ڵام تۆمه‌تی پاڵ مه‌رسی له‌و رۆژه‌وه‌یه، كه ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و ره‌نگه به‌شی ته‌مه‌نێكی درێژی به‌ندینخانه‌ی بكا. پێی ناوێ من بڵێم، زۆر له‌و تۆمه‌ته‌یله‌ی پاڵ مه‌رسی، له‌وانه‌یه ده‌سكار یان گه‌وره‌كردوو بن له‌لایه‌ن ناحه‌زه‌یلی وییه‌وه. ئه‌وه هیچ جیاوازییه‌ك دروست ناكا له رووی لۆجیكه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژوو ئه‌و چته نییه رووی داوه، ئه‌و چته‌یه ده‌یگێڕنه‌وه و ده‌ینووسنه‌وه.
گه‌وره‌ترین په‌ڵه‌ی ته‌وێڵی سه‌رۆكێك ئه‌وه‌یه، كه گه‌یشت به ده‌سه‌ڵات، هه‌ر وه‌ك لووتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت بكا، له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵات به ئاوه‌زیی حزبییانه نایه‌ته به‌ڕێوه بردن. خۆمان ده‌زانین له‌م ناوچه‌یه‌دا، حزب به شێوه‌یه‌كی كوێرانه، لاره‌مل و لایه‌نگری سه‌رۆكه و باوه‌ڕی پێ ده‌كا، به‌ڵام گه‌ل لامل و ره‌خنه‌گره، زۆریش باوه‌ڕ ناكا به‌وه‌ی گوێی لێ ده‌بێ. سه‌رۆكی دابڕاو محه‌مه‌د مه‌رسی له‌وه‌شی تێ په‌ڕاند. به‌ناوی ئاینه‌وه ده‌دوا: "یان شه‌ریعه‌ت یان هیچ". سه‌رۆكی سوپا ده‌ڵێ چه‌ند جارم ئاگه‌دار كرده‌وه "كابرا نه‌كه‌ی، نه‌كه‌ی باسی شه‌ریعه‌ت بكه‌ی. نه‌كه‌ی لافی موسڵمانیه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا لێ بده‌ی". گوێی نه‌گرت تا ئه‌وه‌ی رووی دا رووی دا.
تۆ گوێ له راگه‌یاندن بگره، زۆرت له‌و چته‌یله‌ی سه‌ره‌وه گوێ لێ ده‌بێ. به‌ڵام به‌لای منه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تر هه‌یه كه‌س ئاماژه‌ی پێ ناكا، ئه‌ویش پرسی وڵاتڕانییه. وڵاتڕانی و ئایدۆلۆجیا، چی تر له‌م دنیایه‌دا یه‌ك ناگرنه‌وه. دوو ره‌وتی جیاواز و ته‌نانه‌ت دژ به یه‌كیشن. چی تر وڵات له كه‌وڵی ئایدیۆلۆجیادا جێی نابێته‌وه با ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه ئاینێكی پیرۆزیش بێ. گه‌لان چی تر به ئایدیۆلۆجیا هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن و ناچاریش نین به‌ڕێوه‌چوون و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی له پێناودا بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، كه ره‌نگه هه‌زاران فێڵ و ته‌ڵه‌كه له بن كڵاوی ئایدیۆلۆجیادا هه‌بن. به تایبه‌تیش گه‌لی میسر، كه له‌ناو وڵاته‌یلی عه‌ره‌بدا خۆی به برامه‌زن ده‌زانێ و پێی وایه ده‌بێ ئه‌وان قوربانیی بۆ بده‌ن.
لێره‌وه، میسرییه‌ل نه‌یانده‌زانی ئاخۆ پرس چییه سه‌رۆك مه‌رسی خۆی له كۆماری ئیسلامی نێزیكه‌وه ده‌كا له‌و كاته‌ی هه‌موو دنیا دژی ئه‌و كۆماره‌یه و ده‌یانه‌وێ تێی بسره‌وێنن. نه‌یانده‌زانی بۆچی بای دایه‌وه لای راپه‌ڕینی گه‌لی سووریا، كه سه‌ره‌تا لایه‌نگری نه‌بوو. نه‌یانده‌زانی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا دێته كردن و چی گۆڕانێكی تێدا روو داوه له سیاسه‌تی وڵات‌دا. ده‌بێ ئێمه بزانین كه میسرییه‌ل، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن، بۆیان ده‌ركه‌وت نابێ هیچ چتێكی خۆیان بكه‌نه قوربانیی خه‌ڵكی تر، بگره وه‌ك گوتم ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ خه‌ڵك بكه‌ن به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان. ئه‌مه‌ش ده‌ق نیشتمانپه‌روه‌ریی راسته‌قینه و سیاسه‌تی ئاوه‌زییانه و كرده‌وه‌كارییانه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌دا. بۆ گه‌لی میسر، دیوده‌ربینییه‌ك نه‌بوو له سیاسه‌تی سه‌رۆك مه‌رسیدا و خۆشی روونه‌وه‌كردنێكی پێشكێش نه‌كرد له‌و ساڵه‌دا. تا ئه‌وه‌ی رووی دا رووی دا.
هه‌ڵه‌یه‌كی تری گه‌وره ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تۆ پێت وابێ ئه‌و چته‌ی ناومان ناوه به‌هاری عه‌ره‌بی، رووداوێك بێ و تێ په‌ڕیبێ، زنجیره راپه‌ڕینێك بن له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا روویان دابێ یان روو بده‌ن و تێ بپه‌ڕن، زنجیره‌یه‌ك سیسته‌م رمابن و به سیسته‌می تر گۆڕابنه‌وه، ده‌موچاوه‌یل هاتبنه گۆڕان. هه‌ڵه‌ی گه‌وره له‌و تێگه‌یشتنه‌ی پێشه‌وه‌دایه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی وه‌ك له سه‌ره‌تاوه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، گۆڕه‌پانێكی په‌یدا كردووه، كه به‌م زووانه دانامركێته‌وه، گه‌لێك هاتووه‌ته پێشه‌وه چی تر كڵاوی ناچێته سه‌ر. تۆ باسی هه‌ڵبژاردن و ره‌وایه‌تیی یاساییم بۆ مه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌پانه ده‌زانێ حه‌شاماتی گه‌ل ره‌نگه ده‌نگ به كه‌سێك بدا وڵات به‌ره‌و دواوه بباته‌وه. ئه‌و گۆڕه‌پانه، دایناوه ئیتر نه‌سره‌وێ تا وڵات نه‌كه‌وێته سه‌ر رێچكه‌ی مێژووییی راستی خۆی. به كورتی، به‌هاری عه‌ره‌بی، گه‌له‌یلی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی خسته سه‌ر رچه و رێچكه‌ی گۆڕین، گۆڕینێك كه ناوه‌ستێ. تۆ بشیبه‌وه له هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌بێت ئه‌وان ده‌یانه‌وێ، زۆرینه‌كه‌ت پوولێك ناكا و جارێكی تر بۆت تێ هه‌ڵده‌چنه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
