كوردستان پێویستی به هێوریی سیاسییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گشت رۆهه‌ڵاتی ناویندا، به‌ره‌و ئاسایی بچێته‌وه و سوود له‌و ته‌بایییه گشتییه وه‌ربگرێ، كه وڵاته‌یلی زل وا خه‌ریكن نه‌خشه‌ی ده‌كێشن. له‌وانه‌یه و له‌وانه‌یه‌كی زۆریش، ساڵی داهاتوو ببێته ساڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ زۆرینه‌ی ته‌نگژه‌یلی ناوچه‌كه. هه‌رێمی كوردستان كارێكی چاك ده‌كا، ده‌ست له‌و هه‌موو گرژییه به‌رده‌دا، كه هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بوو. زۆر چتی نابه‌جێ روویان دا به‌ڵام به یه‌كه‌وه هه‌ڵكردن ئاسانتره ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ململانه ده‌كه‌ن، جار به‌جار خه‌ڵكیشیان به بیر بێته‌وه. بۆ نموونه ئه‌وه بزانن، كه هه‌رێم له دوو كابینه‌ی رابردوو له ئه‌نجامی ململانه‌ی پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سانیدا له ناوه‌خۆ، كه‌وته ناو زۆر ئاڵۆزیی سیاسییه‌وه. رۆژ به رۆژ كه‌لێنی نێوان به‌رهه‌ڵستی و ده‌سه‌ڵات فره‌وان بوو. كه‌لێنی متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستی هه‌ردووكیان، گه‌وره‌تر بوو. وه‌ك ئه‌نجامێكی ئه‌وانه، هه‌موو چت له چوار ساڵی رابردوودا، گه‌ڕایه‌وه پاش، هه‌ر نه‌بێ له پێشوه‌چوون وه‌ستا.
ململانه‌ی سیاسی له‌لای ئێمه زۆر مه‌ترسیداره، له تاقیكردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كیی كۆنه‌وه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه: "پێوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستی، كه خۆی زۆرانێیه‌كه له پێناو ده‌سه‌ڵاتدا، زۆرانێیه‌ك نییه به پێی بنه‌وای زانستی، به‌پێی نه‌ریتی تۆكمه‌ش نه‌هاتووه‌ته دامه‌زران. كه‌مێك په‌ستان بخه‌یه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ده‌یكا به ده‌سه‌ڵاتی یه‌كلایه‌نه، به ته‌نیایی لێی ده‌خوڕێ و گشت ئه‌وانی تر دووره‌په‌رێز ده‌كا. كه‌مێك په‌ستان بخه‌یه سه‌ر به‌رهه‌ڵستی، راده‌كاته باوه‌شێك پێی بڵێ وه‌ره جا هه‌ر كێ بێ". نه‌بادا ئه‌وه روو بداته‌وه، چه‌ند ساڵێكه هاووڵاتیی كورد بدوێنی پێی وایه كوردستان جارێكی تر به‌رگه‌ی رووداوی گه‌وره ناگرێته‌وه. ئه‌و بنه‌وا ساكاره، كه ساده‌ی كوردیش زانیویه‌تی، به‌هۆی خۆویستی و پاوانكه‌رییه‌وه، له بیری كاربه‌ده‌ست و باڵاده‌ست چووه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی چ كه‌سانی چ سیاسی‌دا ململانێ ده‌كه‌ن، یه‌كه و هه‌نگاوێك بێنه پێشه‌وه تا له نیوه‌ی رێگه‌دا به یه‌ك بگه‌ن، ململانێیه‌كه به ئاشتی ده‌بڕێته‌وه. له‌م رۆژانه و دوای سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای لایه‌نه‌یلی ده‌رچوو له هه‌ڵبژاردنی گشتیی 21ی ئه‌یلوول. هیوای ئه‌وه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، كه باری سیاسیی كوردستان راسته‌ڕێ ببێته‌وه. قسه‌یه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان" كردی، گوتی له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشت لایه‌نه‌یلی ده‌رچوو، ئه‌وه‌ی گشتی و ناوكۆیه، به‌رنامه‌یه‌كی لێ پوخته بكه‌ینه‌وه و ببێ به به‌رنامه‌ی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت. راسته، به‌رنامه‌یه‌كی ناوكۆ، باشترین بژاره‌یه بۆ كاری پێكه‌وه‌یی له كوردستاندا. كێشه به‌لای هه‌ندێك كه‌سه‌وه ئه‌وه‌یه نه‌وه‌كا له وردایه‌تیدا نه‌گه‌نه یه‌كتر و بچینه‌وه پلیكانه‌ی یه‌كه‌م. ئه‌و مه‌ترسییه‌ش له‌وه‌وه دێ، كه دانیشتنی كورد له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بۆ گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ردا نه‌بووه، به‌رده‌وام بیریان له‌لای چاره‌سه‌ری نیوه‌چڵ و چاوبه‌ستنه‌وه‌ی یه‌كتردایه. به‌ڵام ئه‌مجاره، چاره‌سه‌ری نیوه‌چڵ و هه‌وڵی چاوبه‌ستنه‌وه، ده‌مانباته سه‌ر لێواری هه‌ڵدێرێك، هاتنه‌وه‌ی لێ نه‌بێ.
ئه‌و پێشه‌كییه دوور و درێژه هه‌مووی بۆ یه‌ك قسه‌یه، ئه‌وه‌یه ده‌بێ كارگێڕیی كوردستان ببێ به دامه‌زراوه‌یی، ئه‌گینا ده‌چینه سه‌ر ئه‌و هه‌ڵدێره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێ نییه. پێشی چه‌ند ساڵێك زۆرمان گوێ لێ ده‌بوو، كه به‌رنامه ئه‌وه‌یه داوده‌زگه‌ی هه‌رێم به دامه‌زراوه‌یی ببن. ئێسته قسه‌كه نه‌ماوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان تێ گه‌یشتن به دامه‌زراوه‌یی كردن واته نه‌مانی ده‌ست وه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری حكومه‌تدا. ئه‌وه‌ی رووشی دا پێچه‌وانه‌وه‌ی به دامه‌زراوه‌یی كردن بوو. رۆژ به‌ڕۆژ ده‌ستی لایه‌ن و ده‌سڕۆییوی ده‌ره‌كی، زۆر بوون و تا دێش زۆرتر ده‌بن. ئه‌و ده‌ست تێ وه‌ردانه مه‌ترسییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بمانگه‌ینێ به دۆخی لیبیه، دواجار چاره‌نووسیش بگات به چاره‌نووسی لیبیه. لیبیه تاكه سیسته‌مێك بوو له ناوچه‌كه‌دا، كه نه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌ت بگره حكومه‌تیشی نه‌بوو. داروده‌سته‌یه‌ك بوون هیچیان دانه‌مه‌زراندبوو. به فشه به‌ڕێوه‌یان ده‌برد. ئه‌و مافیایه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانیدا هه‌یه بۆ تاڵان و تیرۆر، ته‌نیا له لیبیه‌دا هه‌بوو.
تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ته‌نگژه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یه جگه له وه‌زیر و بریكاری وه‌زاره‌ت، هه‌رچی كاربه‌ده‌ست هه‌یه گشتی له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی لێهاتوویی بێنه دامه‌زراندن. ئه‌وه نه‌كه‌ن، پێشتر دوو ده‌ست له باخه‌ڵی حكوومه‌تدا ده‌گه‌ڕا، ئه‌مجاره ده‌بێ به پێنج. له‌وێشه‌وه بڕۆ بۆ هه‌ڵدێرانی یه‌كجاره‌كی. قوتابخانه‌ی گوندێك له سه‌ری حه‌سه‌ن به‌گ، سێ ماڵ و دوو پۆل، دوو مامۆستا، ده‌بێ ئه‌وه‌ی حزبییه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر بێ نه‌ك ئه‌وه‌ی لێوه‌شاوه‌تره. له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بگره تا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌ك، هه‌مووی له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌وه هاتووه‌ته دانان بێ ره‌چاوكردنی لێهاتوویی. بنه‌وای دانانی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ندێك جار ئه‌وه‌نده ناشیرینه، مرۆڤ خه‌ریكه له هۆڕه‌ی گریان بدا بۆ كورد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
