ئێسته نا، به‌ڵام رۆژێك دادێ گه‌له‌یلی ناوچه‌كه‌مان رێز له زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لیی سه‌رۆكی پێشووی تونس بنێن. كۆته‌ڵی بۆ بگێڕن له گشت وڵاته‌یلی خۆیاندا و به باشی یادی بكه‌نه‌وه. ئه‌مه ئه‌و پیاوه بوو كه نه‌یوێرا ته‌قه بكا. دوو چه‌پڵه‌یان بۆی لێ دا، دوو رۆژ له‌به‌ر ده‌رگه‌یدا هۆیهایان كرد، ئه‌و دوو پێی خۆی كرد به چوار و هه‌ڵات. قه‌زافی گاڵته‌ی پی كرد، "ئه‌و هه‌تره‌ش چووه نه‌ده‌بوایه وا زوو هه‌ڵێ" گوتی. راسته، به قه‌زافی بوایه ده‌بوو بمێنێته‌وه تا به‌و مردنه بمرێ كه خۆی پێی مرد.
بن عه‌لی به هه‌ڵاتنی خۆی، ئاوێكی باشی رشت، وره و زاتی دایه به‌ر گه‌له‌یلی عه‌ره‌ب تاوه‌كو به‌ند و كۆتی ترس بشكێنن و راپه‌ڕن. ئه‌مه ئه‌و چته‌یه له‌و پیاوه، كه له داهاتوودا گه‌له‌یلی ناوچه پێزانینیان بۆی ده‌بێ. ده‌شێ ئێمه بیكه‌ین به سه‌ردێر: شۆڕش به پیاوه‌یلی نه‌ترس دێته كردن به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به ترسنۆكه‌یل. سه‌رۆك یان هه‌ر به‌رپرسێكی وڵات ئه‌گه‌ر مه‌ترسی و سڵه‌مینه‌وه‌ی نه‌بێ له هیچ چت، چاره‌نووسی ده‌گا به چاره‌نووسی ئازایه‌كی وه‌ك قه‌زافی، به‌شار ئه‌سه‌دیش بێگومان.
نه‌ده‌بوو تونسییه‌ل یادی بوعه‌زیزی "ئه‌و لاوه‌ی له داخی زلله‌ی پۆلیسێك خۆی سووتاند" بكه‌نه‌وه. گوتم "له منتان نه‌كه‌وێ، یادی بن عه‌لی بكه‌نه‌وه، كه به تۆقینی خۆی له تۆڵه ستاندنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی، بوو به ته‌كانده‌ری شۆڕش، نه‌ك ئازایه‌تیی بوعه‌زیزی به سووتاندنی خۆی".
ترس ته‌نیا ئه‌وه نییه مرۆڤ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دا هه‌ڵێ. ترس زۆر جۆری تریشی هه‌یه كه ده‌بێ به‌رپرسه‌یلی وڵات له‌بیری نه‌كه‌ن. موباره‌ك 45 رۆژ به‌رله‌وه‌ی به ئازایه‌تییه‌كی كه‌متر له‌وه‌ی بن عه‌لییه‌وه، هه‌ڵێ، حزبه‌كه‌ی وی سه‌تی سه‌تی كورسییه‌لی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی هێنابوو، به‌ڵام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و هۆیهای كه‌مینه‌یه‌كدا هه‌ڵات. ئه‌مه‌ش سه‌ردێرێكی تره كه نابێ بێته له‌بیركردن: له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا كه‌مینه گرینگتره له زۆرینه. گه‌ل كه زۆرینه‌یه، ویست و بڕیاری نییه. سه‌ركرده‌ی له جۆری قه‌زافی و به‌شار و موباره‌ك و هتد، مانگایه‌لێكیان هه‌بوو "نه‌ك گه‌ل" كه له هه‌ڵبژاردندا پشتیان پێی ده‌به‌ست و ده‌نگیان لێی ده‌ستاند و به ناوی وییه‌وه فه‌رمانیان ده‌ڕانی. كێشه‌یان ئه‌وه بوو مانگایه‌ل چوار ساڵ جارێك باش شیری ده‌دا، به‌ڵام له ته‌نگانه‌دا نه‌ده‌هاته ده‌نگ. ئیتر ئه‌وه‌یه سوود و زه‌ره‌ری مانگایه‌ل. له‌م ناوچه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلامه‌دا چتێك نییه ناوی گه‌لی خاوه‌ن بڕیار بێ. ئه‌و گه‌له‌ی دوێنێ ده‌نگی به موباره‌ك ده‌دا، "ئه‌وڕۆ به مورسیی ده‌دا" به ئاخ و ئۆفێكی زیاده‌شه‌وه. زۆرینه، ویستی نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی بێ مێشك و ده‌به‌نگه. ته‌نیا له رێی فێركردنه‌وه "وه‌ك تووتی" گه‌مه‌ی له‌گه‌ڵدا دێته كردن. جاران بن عه‌لیی تونسیش له هه‌ڵبژاردندا زۆرینه‌ی ده‌نگی ده‌به‌نگه‌یلی ده‌هێنا، ده‌شیزانی زۆرینه‌كه‌ی له‌مه‌ڕه وی، چ ماڵێكه بۆیه پشتی پێی نه‌به‌ست و كه كاتی هات به ته‌نیایی هه‌ڵات. چاكی كرد وه‌ك قه‌زافی و به‌شار "ئازا نه‌بوو".
تاقیكردنه‌وه‌ی بن عه‌لی، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و فره ژیرانه‌یه به‌ڵام دیار نییه ئاخۆ سوودی لێ دێته وه‌رگرتن یان نا؟ به‌لای زۆره‌وه‌ش، نا. "ئه‌وه‌ی بترسێ ناخلیسكێ"، كورد ده‌ڵێ. كێشه ئه‌وه‌یه ترسنۆك كه‌مه له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا، گشتی ئازایه. به‌رنامه‌ی پیاوی ترسنۆك له ژیاندا "هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسانه‌یه" بۆ ئه‌وه‌ی له جێی لێژدا نه‌خلیسكێ. ئه‌و په‌نا بۆ ختووكه‌دانی هه‌ست یان هاڕووژاندنی ده‌ماره‌یلی ده‌به‌نگه‌یل نابا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانێ به پێچه‌وانه ده‌كه‌وێته‌وه. پیاوی ترسنۆك بڕوای وایه، گه‌لی به‌هێز له رێی راگه‌یاندنی به‌رپرسانه و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كییه‌وه پێ ده‌گا. پیاوی ترسنۆك پیاوێكی ده‌وڵه‌تییه و ده‌زانێ ته‌نیا گه‌لی به‌هێزه كه له جێی لێژدا به فریای سه‌ركرده و وڵاتی خۆیه‌وه دێ.
ئه‌م قسانه‌ی من تازه نین. بیر و هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شی هه‌ره زۆریان فره‌باره‌ن له مێژووی مرۆڤدا. یه‌كێك له كۆواره‌یلی سه‌رده‌می شێخ مه‌حموود له‌سه‌ر به‌رگی پێشه‌وه‌یدا ده‌ینووسی: "زه‌مانی گورز و ڕم رابرد، ئێسته پاڵه‌وان عیلمه". بێگومان عیلمیش ترسنۆكییه له‌به‌رئه‌وی پێچه‌وانه‌ی زه‌مان و زمانی گورز و ڕمه. بن عه‌لی له‌به‌رئه‌وه‌ی له گه‌لی تونس ترسا، عیلمییانه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد. هێژای ئه‌وپه‌ڕی رێز و پێزانینه، هه‌ر نه‌بێ له‌لای منه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
