ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ، بۆمان ده‌لوێ هه‌موو رۆژ چتێكی تازه له تاقیكردنه‌وه‌ی دنیای پێشكه‌وتووه‌وه فێر ببین. بۆ نموونه ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشوودا له هه‌ڵوێستی وڵاته‌یلی رۆئاوا له ئاست كێشه‌ی سووریه‌دا بینیمان، ده‌رسێكی گه‌وره‌ی تێدایه. ده‌رسه‌كه ئه‌وه‌یه: ئه‌و چته‌ی له لای ئێمه‌دا بووه به خوا، له لای ئه‌وان مرۆڤێكی ئاسایییه. له لای ئێمه، كابرا بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاڵپشتییه‌كی یاسایی‌ی هه‌بێ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكه، ده‌توانێ به شه‌ڕێك، تۆوی گه‌لی خۆی و ته‌نانه‌ت هاوسێیه‌لیش ببڕێته‌وه هه‌ر كات ڕكی هه‌ڵسا. له لای ئه‌وان كابرا پاڵپشتیی یاساییشی هه‌یه به‌ڵام وێرایی له خۆیدا به‌دی ناكا. ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاری گه‌ل و سه‌رچاوه‌ی یاسایی. چه‌ند رۆژێكه گشتمان لێو له باراك ئۆبامه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكه ده‌كرۆژین: "هه‌ی ناوكت كه‌وێ پیاو، تۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكه‌ی، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكت هه‌یه، ده لێی ده، وێرانی كه، هه‌ڵی گێڕه‌وه". ده‌مانه‌وێ باراك ئۆبامه بخه‌ینه پێسته و كه‌وڵی به‌شار ئه‌سه‌دی به‌چكه خواوه، كه هه‌رچییه‌كی له‌بیر بووبێ له‌سه‌ر ته‌ختی سه‌رۆكایه‌تیدا، گه‌لی له‌بیر نه‌بووه. ئۆبامه راوێژ به كۆنگرێس نه‌كا، جیاوازیی نامێنێ له‌گه‌ڵ سه‌دامی ساڵی 1980 كه ئێمه به‌یانی له خه‌و رابووین، ئه‌و شه‌وی پێشوو شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی جاڕ دابوو له‌گه‌ڵ وڵاتێكی تردا.
ئۆبامه رۆژی شه‌مووی رابردوو گوتی من ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه لێی ده‌م به‌ڵام بڕیارم داوه كۆنگرێس رێم پێ بدا. پێش ئه‌وه‌ش، جڤاتی گشتیی به‌ریتانیه رێی به ده‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیره‌یل نه‌دا وڵاته‌كه‌ی تێكه‌ڵی ته‌نگژه‌ی سووریه بكا. له‌وانه‌بوو هه‌مان چت له فڕه‌نسه‌ش دووباره ببێته‌وه. له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌وه، ئه‌م رووداوه‌یله گشتی چه‌وت و تا بڵێی كرێتیشن. ئێمه‌ی گه‌له‌یلی داماوی رۆهه‌ڵاتی ناوین و دنیای عه‌ره‌ب و ئیسلام، ده‌مانه‌وێ دیكتاتۆره‌یلمان له كۆڵ ببێته‌وه به هه‌ر جۆر و به هه‌ر باجێك بێ. مافی خۆشمانه له‌به‌رئه‌وه‌ی بێ ده‌سه‌ڵات و "كه‌مئه‌ندامین". سه‌دام چۆن ده‌ڕۆیی ئه‌مه‌ریكه نه‌بوایه؟ قه‌زافی داینابوو پاش 42 ساڵ له‌سه‌ر كورسی، كه مرد كوڕه‌كه‌ی یان كچه‌كه‌ی له شوێنی خۆی به‌جێ بهێڵێ.
جیاوازییه‌كی سه‌رسوڕهێنه، كه ئێمه له ناوچه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلامدا، گله‌یی له سه‌رۆكه‌یلی خۆمان ده‌كه‌ین له‌وه‌ی بوونه‌ته خوا، له هه‌مان كاتدا گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌یلی وڵاته‌یلی رۆئاوا بۆ گه‌له‌یلی خۆیان له بڕیاره‌یلی مه‌ترسیداردا، به ترسنۆكی و ناپیاوی ناو ده‌به‌ین. من خۆم چه‌ند رۆژه له ئاخاوتن له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌یلدا، چی نه‌ماوه به ئۆبامه‌ی نه‌كه‌م، به‌ڵام كاتێ به شێنه‌یی بیر ده‌كه‌مه‌وه و به ته‌نیا ده‌بم، بۆم ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكا، راستییه‌كی ته‌واوه. ده‌بێ ئێمه سوودی گه‌وره له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه وه‌ربگرین.
به ده‌ست تێ وه‌ردانی ئه‌مه‌ریكه، یان رۆئاوا به گشتی، ته‌نگژه‌ی سووریه چاره‌سه‌ر نابێ، بگره دڵنیام به بنیش ده‌داته‌وه تا ماوه‌یه‌كی دوور. بینیمان چۆن له عێراق، دیكتاتۆر ته‌نیا ناو و شێوه‌ی گۆڕا ئه‌گینا هه‌مان مێشك و هه‌مان كرده‌وه دامه‌زراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر كرێتتریش نه‌بێ. گه‌له‌یلی ئه‌م ناوچه‌یه، تا ئه‌و رۆژه‌ی بیرێك له خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، تاوه‌كو رۆشنبیره‌یل ته‌كانێك ده‌ده‌ن و ده‌یه‌نه به‌راییی خه‌ڵكه‌كه‌وه، ئه‌م باره هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێ. سه‌رۆكی سیاسی، ره‌نگه وڵات له داگیركه‌ر ئازاد بكا، مێژووی دنیا پڕیه‌تی له نموونه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه‌یله‌ی وڵاتیان له چنگی بێگانه ده‌رهێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌مان سه‌رۆكه‌یل، جارێكی تر وڵاتیان داگیر كردووه‌ته‌وه. دنیا پڕه له نموونه به جۆرێك هیچ پێویست به هێنانه‌وه ناكا. بۆ تۆ چ جیاوازییه‌كی هه‌یه كێ برسیت ده‌كا؟ خۆیی یان بیانی؟ به زوانی خۆت تێت هه‌ڵده‌دا یان به زوانێك كه تێی ناگه‌ی؟
له‌وانه‌یه ده‌ستێك له به‌شار ئه‌سه‌د بوه‌شێنن، ده‌یكه‌وێنن یان نا؟ هیچ دیار نییه. به‌ڵام بشیكه‌وێنن هیچ نییه، چونكه دیكتاتۆرێكی تر سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه كه‌متر نه‌بێ له به‌شار ئه‌سه‌د. به‌ر له هه‌موو چت ئه‌و وڵاته تا بیست ساڵی تر كاره‌بای نابێ. من دڵی خۆم چی تر خۆش ناكه‌م به خه‌یاڵ دیكتاتۆرێك بگۆڕمه‌وه به یه‌كێكی تر، بگره باوه‌ڕم به سه‌ركرده‌ی سیاسی نه‌ماوه له‌م ناوچه‌یه‌ی خۆماندا، ناوچه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلام. تا ئه‌و رۆژه‌ی رۆشنبیره‌یل دێنه پێشه‌وه‌ی خه‌ڵك و قوربانی ده‌ده‌ن بۆ دانانی یاسا و به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رۆك و به‌رۆك، به هه‌زار و یه‌ك رایه‌ڵ و پۆی لێپێچینه‌وه‌وه، به ته‌مای ئه‌وه نابم گه‌له‌یل وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بێته كردن. ئه‌وه‌ی سه‌ركۆمار و سه‌روه‌زیره‌یلی رۆئاوا پێشانیان داین له‌م رۆژانه‌دا، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرینگ بوو. گوتیان ناتوانین به شێوازی به‌شار خۆی، به‌شار بگۆڕین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
