ئه‌و باره‌ی سووریه‌ی تێدا به‌سه‌ر ده‌چێ له ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ و نیوی رابردوودا، دنیای سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی هێنایه‌وه بیر.له دوای بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی دووه‌می دنیاوه تا ده‌گاته سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌یلی سه‌ته‌ی پێشوو، له ململانه‌ی دوو زله‌هێزی دنیا، رووسیه و ئه‌مه‌ریكه‌دا، گه‌لێك دیكتاتۆری خوێڕیله له‌و نێوانه‌دا بێ به‌زه‌یییانه به‌ربوونه گیانی گه‌له‌یلی خۆیان.به‌شار ئه‌سه‌د یان پاشماوه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه یانیش بۆ داهێنانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه، هه‌لیان پێ داوه چیی بیه‌وێ بیكا.
چه‌ند رۆژێكه، ئه‌مه‌ریكه و هاوه‌ڵه‌یلی وی، به بۆنه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی تووناكه‌ر له‌لایه‌ن سووریه‌وه، لێی كه‌وتوونه‌ته بیانوو بۆ لێدانی.بیانووێكی به دره‌نگه‌وه‌یه چونكه چه‌ندان جار ئه‌و رێژیمه ئه‌و جۆره چه‌كه‌ی به‌كار هێناوه.كاتێكی دره‌نگیشه بۆ لێدان چونكه گه‌لی سووریه به ته‌واوی ماڵی وێران بووه.به دره‌نگه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی ناوده‌وڵه‌تی به ده‌نگه‌وه دێ و به ته‌نگه‌وه دێ له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه له‌وه‌ی خوێنێكی زۆر رۆییوه و وڵات به‌وپه‌ڕی راده كاول بووه، كاریش له كار ترازاوه له‌وه‌ی باری ناوخۆی وڵات جارێكی تر بكه‌وێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵات و هێمنی و ته‌نایی له‌و شوێنه‌دا سه‌ر هه‌ڵبده‌نه‌وه.
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌یلی سه‌ته‌ی پێشووه‌وه، گوێمان بۆ گه‌لێك زاراوه‌ی سیاسیی نوێ له جۆری "بنه‌وای خۆ تێ وه‌ردان له كاروباری وڵاته‌یلدا" مووچ بووه‌وه.سیسته‌می نوێی دنیا ده‌یگوت "ئیتر نه‌ما دیكتاتۆره‌یل بتوانن گه‌له‌یلی خۆیان بڕه‌تێنن، نه‌ما چه‌كی تۆوبڕه‌وه به‌كار بێنن.له‌وما، له‌وه‌دوا رۆهه‌ڵات ناوینێكی مه‌زن دێته گۆڕێ و دیموكراسی ده‌ست پێ ده‌كا".ئه‌وانه، ئه‌و خه‌ونه‌یله بوون كه دایان به گه‌له‌یلی رۆهه‌ڵاتی ناوین، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌یان پێشان دان.دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكه، هه‌موو چت به كۆتا هات و چووینه‌وه پلیكانه‌ی یه‌كه‌م.دیكتاتۆره‌یل، وڵاته‌یلی خۆیان وه‌ك پاوانی باوكیان سه‌یر ده‌كه‌ن و گه‌له‌یلی خۆیان وه‌ك كۆیله و ره‌نجبه‌ر ده‌هاڕن.
له‌وانه‌یه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، ئه‌مه‌ریكه زه‌برێك بسره‌وێنێته سووریه.له‌وانه‌یه تای ترازوو به لای به‌رهه‌ڵه‌ستیدا بشكێته‌وه و به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌سته‌كه‌ی تێ بشكێن."به‌ڵام پاش چی؟ پاش ئه‌وه‌ی زۆرمان له ده‌ست چوو؟".من له لێكدانه‌وه‌ی باری سووریه‌دا ته‌نیا دڵم به‌وه خۆشه، كه چه‌ند پێكهێنه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته خۆیان دووره‌په‌رێز گرتووه له شه‌ڕ، وه‌ك كورد و درووز و فه‌له و ته‌نانه‌ت عه‌له‌ویش.ره‌نگه ئه‌وانه ببنه فاكته‌ری باش و ناوچه‌یلیشیان ببنه بنكه‌ی له‌بار بۆ رابوونه‌وه‌یه‌ك له‌و وڵاته‌دا هه‌رچه‌نده ئه‌وانه هه‌موویان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ده‌وری چواریه‌كێك له ئاخ یان له ژماره‌ی دانیشتوان پێك ده‌هێنن.به كورتی ده‌شێ بڵێین، سووریه نابێته‌وه به سووریه‌ی جاران.كێشه‌ش هه‌ر ئه‌وه نییه، خۆ من پشت شكاوی سووریه نیم و خوای ده‌كرد ده‌بوو به سه‌ت و یه‌ك پارچه‌وه.كێشه ئه‌وه‌یه ئیتر ناوه‌ندێكی تر بۆ رسكانی ئیسلامی توندڕۆ له‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا له جۆری ئه‌فغانستان و عێراق.
ئه‌مه‌ریكه زۆر دره‌نگ به ده‌نگه‌وه هات، تازه كار له كار ترازاوه و هیچ سیناریۆیه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات ره‌واندن به‌سه‌ر باری ته‌ناهی و پاشه‌ڕۆژی سووریه‌دا، كه‌ڵك نادا.ئه‌وه‌ی وڵاته‌یلی رۆئاوا له عێراق و له ئه‌فغانستاندا كردیان له چاو ئه‌وه‌ی له باشترین باردا له سووریه ده‌یكه‌ن، به‌هه‌شتێك ده‌بێ نه سه‌ری دیار بێ نه بن.ئه‌و خه‌یاڵه خۆشانه‌ی هه‌ردوو بۆشی باوك و كوڕ به گوێی ئێمه‌یاندا چرپاند و ئه‌و دنیا ئه‌فسووناوییه‌ی بۆ ئێمه‌یان ره‌نگاند، ده‌رچوو له "خه‌یاڵی پڵاوخواردنی" مرۆڤی برسی، زیاتر نین.باراك ئۆبامه هه‌موو ئه‌و خه‌یاڵه‌ی ئێمه‌ی پووچ كرده‌وه و ئه‌و خه‌ونه ره‌نگینانه‌شی لێمان بزڕكاند.من هه‌رچه‌ندی به‌راوردێكی نێوان ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌یبینم و ئه‌وه‌ی له سه‌روبه‌ندی رماندنی رێژیمی عێراقدا، له ده‌می به‌رپرسه‌یلی رۆئاواوه‌م ده‌بیست، ئه‌وه‌نده دوورن ته‌نانه‌ت به راده‌ی پێچه‌وانه‌ش له یه‌كتر جیان.بۆ واتان كرد هه‌ی ماڵكاولینه؟
دوو ساڵ و نیوه، ده‌یان هه‌زار تیرۆریست له هه‌موو دنیاوه ده‌ڕژێنه ناو راپه‌ڕینی گه‌لی سووریه‌وه.هه‌موو هاوسێیانی سووریه ده‌ستیان هه‌یه له هێنانی ئه‌و تیرۆریسته‌یله‌دا ته‌نانه‌ت رێژیمه‌كه خۆیشی چه‌ندان گرووپی لێ پێك هێناون.من له خه‌می ئه‌وه‌دام، ده‌مای ئه‌و رێژیمه ده‌ڕمێ، پاشی 24 سات، ئه‌و تیرۆریسته‌یله كه كاریان له‌و وڵاته ته‌واو ده‌بێ، روو له كوێ ده‌كه‌ن و له كوێ جیهاد ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه؟ له لبنان یان له ئوردن یان له عێراق یان له كوردستانه گچكه‌لانه‌كه‌ی خۆمان؟ ره‌نگه له هه‌موویاندا یه‌ك له دوای یه‌ك.ئه‌مه به‌ركه‌وتی ئه‌و به‌ده‌نگهاتنه دره‌نگه‌ی ئه‌مه‌ریكه‌یه، كه ماڵوێرانكه‌ره زیاتر له‌وه‌ی ماڵئاواكه‌ر بێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
