مانه‌وه‌ی راپه‌ڕینی گه‌لی سووریه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو زیاتر، له نێوان بردنه‌وه‌ی گره‌وی سه‌ركه‌وتن و دۆڕاندنیدا، پرسی دابه‌شینی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك له مه‌ودای نێزیك‌دا كردووه به پرسێك بتوانین بیری لێ بكه‌ینه‌وه. رۆژ به رۆژ، وه‌ك له سه‌ره‌تاوه ده‌یبینین، درزی نێوان لایه‌نه‌یلی ئه‌نجوومه‌نی ته‌ناهیی ناوده‌وڵه‌تی به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكه و رووسیه له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ته‌نگژه‌ی ئه‌و وڵاته، به‌ره‌و به‌رینیی زیاتر ده‌چێ.
له‌سه‌ر زه‌ویشدا، هه‌ردوو لایه‌ن، چ ئه‌وانه‌ی پاڵپشتیی راپه‌ڕینه‌كه ده‌كه‌ن و چ ئه‌وانه‌ش دژایه‌تیی ده‌كه‌ن، هیچ كورتییان نه‌نوواندووه له ناردنی چه‌ك و شه‌ڕكه‌ر و پشتیوانیی مایه‌كی بۆ خۆشكردنی ئاگره‌كه. تا دێ، شه‌ڕه‌كه زه‌ویی ئه‌و وڵاته و خه‌ڵكه‌كه‌ی زیاتر ده‌گرێته‌وه و ته‌نیا ئه‌وانه‌ی لێ به دوور ماون، كه "ره‌نگه" به شه‌ڕی خۆیانی نه‌زانن. بۆ نموونه تایفه‌ی عه‌له‌وی، كه وه‌كو تایفه یان وه‌كو پێكهێنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌لی سووریه نه‌بووه‌ته به‌شێك له شه‌ڕ هه‌رچه‌نده پڕانیی سه‌ركردایه‌تیی سوپایان به ده‌سته‌وه‌یه و تونیویانه شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌ی خۆیان به‌دوور بخه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌مینه‌ی كریستیان، كه كه‌مینه‌یه‌كی به‌رچاو و كاران له وڵات‌دا، ده‌نگیان له مه‌یدان نایه‌ته بیستن. تایفه‌ی درووز، كه تایفه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ر و له سیسته‌می به‌عس ناڕازیشن به درێژاییی ته‌مه‌نی ئه‌و سیسته‌مه، تا ئێسته خۆیان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه ئاخۆ بۆ كامه لا ده‌بن به قوربانی. به‌لای زۆره‌وه، نه كریستیان و نه درووز و نه كورد و به خوێندنه‌وه‌ی خۆم ته‌نانه‌ت عه‌له‌ویش ئه‌و شه‌ڕه به شه‌ڕی خۆیان نازانن و هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌یه‌وێ به كه‌مترین زیان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم به زۆرترین ده‌سكه‌وته‌وه لێی ده‌ربچێ. ئه‌وه‌شیان بیركردنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه‌یه.
وه‌ك ده‌بینین راپه‌ڕینی گه‌لی سووریه زۆر درێژه‌ی كێشا. له هیچ وڵاتێكدا راپه‌ڕین هێنده‌ی كات نه‌بردووه و وه‌ك بنكه و بنه‌واش هه‌ر راپه‌ڕینێك زۆر بخایه‌نێ، هه‌لی سه‌ركه‌وتن یان گه‌یشتنی به ده‌راوی ته‌ناهی، كه‌م ده‌بێته‌وه. بگره زیاتر بۆ ناوه‌ند و نێرینه‌ی ته‌نگژه و مه‌ترسی لار ده‌بێته‌وه. له‌و ماوه دوور و درێژه‌دا، راپه‌ڕین له رێبازگه و رێپێڵگه‌ی خۆی ترازا و داكه‌لایه (داكه‌لان: انزلاق) ناو زۆر چاڵ و چه‌وێڵی واوه كه‌س نه‌یه‌وێ برابه‌ش بێ تێیاندا. نه كریستیان و نه كورد و نه درووز و نه عه‌له‌وی، ناوكۆیه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ (نوسره و قاعیده و ئیخوان) دا، كه ئه‌وانه باڵاده‌ستی سه‌ر زه‌وین. ئه‌و چته‌ی به‌رهه‌ڵستیی سووریه‌شی پێ دێته گوتن له ده‌ره‌وه، هیچ پێوه‌ندی یان ده‌سڕۆیینێكی نییه له‌سه‌ر زه‌ویدا و ته‌نیا توانیویه ببێ به رووبه‌ندێكی جوان بۆ ئه‌و بزاوه ئیسلامییه رادیكاڵانه‌ی له‌وێدا كاران.
لایه‌نی كوردی، هه‌نگاوێكی باشی نا به راگه‌یاندنی جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی یان ماڵ جیاوه‌كردن. وه‌ك سۆسه‌ی ده‌كه‌ین، رێژیمی سووریه و كۆماری ئیسلامی و رووسیه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌یان "له بنه‌وه" پێ خۆشه له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك ده‌یسره‌وێننه كه‌له‌كه‌ی توركیا، كه له سه‌ره‌تاوه به ئاگر هه‌ڵایسێنی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌زانن. له‌و باوه‌ڕه‌دام جڤاكه‌یلی عه‌ره‌بیش، كه خه‌ریكه ورده ورده له "ئیسلامی ئیخوانی" هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانیش به كارێكی به‌جێی بزانن و پاڵپشتیی بكه‌ن. ده‌بینین، میدیای عه‌ره‌بی ئه‌مجاره، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و جاره‌ی، كه كوردی عێراق به هه‌ندێك ماف گه‌یشتن، ئاگر ناكاته‌وه.
نابێ ئێمه له‌و هه‌نگاوه‌ی كوردی سووریه به گومان بین یان بترسین له دواڕۆژی، یان پێمان وا بێ هه‌ر چتێك بۆ كورد به پاڵپشتیی رۆئاوا نه‌بێ و ئه‌مه‌ریكه مۆری نه‌كردبێ، نابێ. ده‌بێ بزانین و دڵنیاش بین، كه ئه‌مه‌ریكه له‌گه‌ڵ كێشانه‌وه‌ی سوپای خۆی له عێراق، ده‌ستی له زۆر چتی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رداوه و خۆی دووره‌په‌رێز ده‌گرێ. كاربگێڕیی ئۆبامه پێی باشه هاوبه‌شی تر هه‌بن له ناوچه‌كه‌دا و ته‌نیا خۆی "واته ئه‌مه‌ریكه" به‌رپرسیار نه‌بێ. راسته ئه‌وه جۆرێك له دیمه‌نی سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردمان ده‌هێنێته‌وه بیر به‌ڵام به جودایییه‌كی زۆره‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی دنیا گۆڕاوه. بێگومان سه‌ركردایه‌تیی رووس ده‌زانن كه‌وا ئه‌وه‌ی له به‌هاری عه‌ربیدا له 2010ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه به‌شێكی به‌جێماوه له‌و به‌هاره‌ی له 1990دا له رۆهه‌ڵاتی ئه‌وروپا رووی دا و ده‌زانن ئیتر رۆیشت، سووریه نابێته‌وه سووریه‌ی جاران. ده‌بێ ئێمه‌ش له‌لایه‌نی خۆمانه‌وه چاوه‌ڕوان بین نه‌ك ته‌نیا كورد بگره درووز و كریستیان و عه‌له‌وی و هه‌ر كه‌مینه‌یه‌كی تر هه‌بێ له‌و وڵاته، هه‌ر یه‌كه له‌لایه‌نی خۆیه‌وه، له هه‌لی گونجاو‌دا، جۆرێك له مافكه‌وت (استحقاق) ی خۆیان بسه‌پێنن. ئێمه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جار گوێبیستی ئه‌و ناوه ئه‌فسوناوییه ببین: "كوردستانی سووریه یان كوردستانی رۆئاوا".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
