بزاوی برایه‌لی موسڵمان له میسر به جارێك هه‌ره‌سی دا. له ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك ساڵدا، راستییان وا كه‌وته روو ئیتر جارێكی تر له‌و وڵاته كه‌س هیوای پێیان نه‌بێته‌وه. ئه‌وه سه‌ره‌تای شكانی ئه‌و بزاوه ناونه‌ته‌وه‌یییه بوو، كه نێزیكه‌ی سه‌ته‌یه‌ك بوو (له 1928ه‌وه) بانگه‌شه‌ی ده‌كرد ده‌یگوت چاره‌سه‌ری هه‌موو چت وا له‌لای مندایه. تاقیكردنه‌وه‌ی میسر به‌هارێكی كورت بوو بگره سه‌ره‌خۆره‌ش بوو. یه‌كه‌مین شكانه‌وه‌ی سێبه‌ری ئه‌و هه‌ره‌سه، كه‌وته سه‌ر بزاوی حه‌ماس له فه‌ڵه‌ستین. لكی ئه‌و بزاوه‌ی برایه‌ل له‌وێ، وه‌ك بینیمان له دوو گرێپچكه (عقد) ی مێژوویی‌دا هیچی نهب
وو بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین. ته‌نیا كۆسپێكی تر بوو له رێی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی ئه‌و دۆزه‌دا. بگره هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌و به خزمه‌تی سیاسه‌تی فره‌وانكاریی ئیسرائیل ته‌واو بوو. دووه‌مین به‌ده‌ردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ره‌سه‌ی برایه‌لی میسر، وا له‌م رۆژانه‌دا له تونس ده‌كه‌وێته روو. له‌وێش دوو ساڵ و چتێكه له‌سه‌ر كورسین، له په‌ژاره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسی به‌ولاوه، هیچ نامه‌یه‌كیان نه‌بووه. لاڕۆیی به‌چكه‌ی لاڕۆیییه، پێشی چه‌ند رۆژێك كچه‌یلی تونس به سینگی رووته‌وه خۆپێشاندانیان كرد له داخی ئه‌و سیسته‌مه جاهیله‌ی وڵاتیان.
زنجیره‌ی هه‌ره‌سی برایه‌ل له‌مه‌ودوا زۆر ده‌بێ. سیسته‌می بلۆكی سۆسیالیزم به حه‌فتا ساڵ پراكتیك، ئه‌وجا داڕما. برایه‌لی له‌مه‌ڕ خۆمان زۆر كورته ته‌مه‌ن بوون، ته‌نیا چه‌ند ساڵێك و دیوی بنه‌وه‌یان كه‌وته روو. له سووریه هێشتا نه‌هاتوون، له‌و ناوچه‌یله‌ی له رێژیمیان دابڕیوه، كه‌وتوونه‌ته ده‌رهێنانی نه‌وت و هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی. ئه‌وه‌نده‌ش به‌ره‌و توندتیژی بایان داوه‌ته‌وه، (نوسره) و (داعش) كه به‌چكه‌ی برایه‌لن، به‌هێزترن له بزاوه گشتییه‌كه‌ی باوكیان. ئه‌و كۆمه‌ڵگه ناوده‌وڵه‌تییه‌ی جاران دڵی به سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی سووریه‌وه به‌ند بوو، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا ئه‌و وڵاته ببێته ئه‌فغانستانێكی تر، ئێسته بای داوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رێكی تر، كه ره‌نگه ئه‌و چاره‌سه‌ره تای ترازوو به‌لای رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ددا لار بكاته‌وه.
رۆهه‌ڵاتی ناوین خۆی له بنه‌ڕه‌ته‌وه ناوچه‌یه‌كی بێ ئاوڕووه له رووی ئازادیی سیاسی و باری بژێوی و مافی مرۆڤه‌وه، ئێسته له سایه‌ی بزاوه‌یلی ئیسلامیی لاڕۆوه، كه هه‌موویان ده‌چنه‌وه سه‌ر بنه‌ڕه‌تی برایه‌ل، ناوچه‌كه به جارێك به‌ره‌و ئه‌وه رۆییوه ببێته گاڵته‌جاڕێكی بێ وێنه له دنیا. سیسته‌می كه‌مالیزم له توركیه و سیسته‌می به‌عس له سووریه، سه‌ره‌ڕای دڕنده‌یییان له ئاست هه‌موو چتێكی كوردیدا، بیریان له‌وه نه‌كرده‌وه شاری نووسه‌یبین به دیوارێك بكه‌ن به دوو به‌شه‌وه. ئه‌و شارۆكه كوردییه، له شه‌ڕی یه‌كه‌می دنیاوه له‌تێكی كه‌وته ناو سووریه و له‌تێكی تری كه‌وته ناو توركیه، به‌ڵام پێوه‌ندیی مرۆڤییانه له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا ما هه‌رچه‌ند دوو رێژیمی دژه كوردیش ده‌سه‌ڵاتدار بوون. ئێسته برایه‌لی موسڵمان له توركیه له‌م سه‌ته‌ی بیست و یه‌كه‌مه‌دا دیوارێك له جۆری دیواری به‌دناوی به‌رلین راست ده‌كه‌نه‌وه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا. هیوادارم ئه‌وه سه‌ره‌تای كۆتایی‌یان بێ. توركیه تا ئێسته به‌وه باش ماوه، كه برایه‌ل هاتوونه‌ته سه‌ر زه‌وینه‌ی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. هه‌روه‌ها سوپایه‌ك هه‌یه پاشماوه‌ی سیسته‌می سیاسیی جارانه ئه‌گینا زوو تۆپیان هاوێشتبوو. له سووریه برایه‌ل و به‌چكه‌كانیان دڕنده‌ن. ئێسته كه ئه‌م رسته‌یله‌م ده‌نووسی، هه‌واڵ گوتی بزاوی چه‌كداریی كورد له سووریه، 29 گوندی له ده‌ستی ئه‌وانه ده‌رهێناوه‌ته‌وه. ئه‌و لاڕۆیانه بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات به جارێك ره‌گی كورد ده‌بڕنه‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی وڵاته‌یلی تره‌وه، كه برایه‌ل له جۆری مێش و مێرووله به گه‌را دانان په‌ره ده‌ستێنن، له كوردستانی خۆماندا وا نه‌بوون. هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلوول پێشانی دا، به‌ره‌و ماتی ده‌ڕۆنه‌وه ره‌نگه به‌ره‌و پووكانه‌وه‌ش. هۆی ئه‌وه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكانه‌وه‌ی هه‌ره‌سی برایه‌لی میسر. جگه له‌وه، دنیا به‌ره‌و ئه‌وه رۆییوه مرۆڤ با چه‌ند هه‌ژار و ساویلكه‌ش بێ، له سایه‌ی به‌سه‌ر یه‌كدا كرانه‌وه‌ی دنیا له رووی زانیارییه‌وه، ئاگه‌داری گشت راستییه‌ل ده‌بێ. راگه‌یاندنی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی مژوولی چتی لابه‌لایه، خه‌ریك بوایه به گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ده‌نگوباسی ئه‌و بزاوه‌ی برایه‌ل له وڵاته‌یلی تره‌وه، به جارێك نه‌ده‌مان. كێ ده‌ڵێ؟ ره‌نگه دیواری نووسه‌یبینیش نه‌بێته هه‌واڵ.
برایه‌ل هه‌ره‌سیان دا. به‌ڵام ئه‌وه‌یان بۆ ده‌چێته تۆماری مێژووه‌وه، كه ده‌ستی چینه‌یلی ژێره‌وه‌یان راكێشایه گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان و ده‌نگ هه‌ڵبڕین. ئه‌و رۆڵه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تای به‌هاره‌كه و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی برایه‌لدا پووكایه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی چینه‌یلی ژێره‌وه زوو زوو نایه‌نه‌وه گۆڕه‌پان. ئه‌وان كه جارێك دیواری هیوایان رما، ده‌تۆرێن و نایه‌نه‌وه، به‌داخه‌وه برایه‌ل شاره‌زا نه‌بوون له ناسینی خه‌ڵكه‌یلی ره‌ش و رووت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
