وا ورده ورده ئاماژه‌یلی بردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رێژیمه‌كه‌ی له شه‌ڕدا، ده‌كه‌ونه به‌رچاو.هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای ته‌نگژه‌ی سووریه‌وه، سستی نواندنی كۆمه‌ڵگه‌ی ناوده‌وڵه‌تی به تایبه‌تی رۆئاوا، له به‌ده‌نگه‌وه چوونی هاواری گه‌لی سووریه، خۆی نیشانه‌یه‌ك بوو كه‌وا كه‌وتنی ئه‌و رێژیمه رۆژ به‌ڕۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێ.وه‌ك بنه‌وا، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر چه‌ند دره‌نگتر بكه‌وێ، ئه‌وه‌نده كێشه ئاڵۆزتر ده‌بێ.ئه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كه‌شی له‌و چه‌ند رۆژ و حه‌وتووه‌ی پێشوودا پتر و پانتر كرده‌وه، هه‌ڵوێستی باراك ئۆبامه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكه بوو، كه خۆزیا هه‌ر وه‌ك پێشتر، كڕیی هه‌ڵببژاردایه.
خۆ تێكه‌ڵكردنی ئۆبامه له خاڵێكی لاوازی لابه‌لاوه بوو له گۆڕه‌پانی ململانێدا.گوتی "من پاش ئه‌وه‌ی لاشه‌ی مردووی به ته‌نیشت یه‌كه‌وه راكشاوی ژن و منداڵم بینیوه، كه به چه‌كی كیمیایی هاتبوونه ئه‌نگاوتن، هه‌ستم به جارێك كولاوه‌ته‌وه".به‌ڵام له سه‌ره‌تای ته‌نگژه‌ی سووریه‌وه جه‌نده‌ك و لاشه‌ی ژن و منداڵ به ته‌نیشت یه‌كه‌وه دێنه ریزكردن، جیاوازیی چییه بۆ هه‌ستی وی ئه‌گه‌ر ژن و منداڵ یان هه‌ر مرۆڤێكی بێ وه‌ی "كه مرۆڤی بێ وه‌ی هیچ جیاواز نییه له‌گه‌ڵ ژن و منداڵدا با پیاویش بێ"، به باڵه‌فڕكه و باوه‌شێنكه‌ی شه‌ڕی، خوێنیان به گۆڕه‌وه بووبێ؟ یانه‌خۆ به گازی ژارینی سارین و بێ رژانی یه‌ك دڵۆپ خوێن گیانیان هاتبێته كێشان.جگه له‌وانه، چه‌كی كیمیایی پێش جاری دوایی له 21ی ئاب، چه‌ندان جاری تر له سووریه به‌كار هاتووه و رۆئاوا هه‌ر كڕیی هه‌ڵبژاردووه، ته‌نانه‌ت جاربه‌جاریش پێی وابووه به‌رهه‌ڵستی به‌كاری هێناوه.ئه‌وه خاڵه لاوازه‌كه‌ی ئۆبامه و سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌ی بردنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له شه‌ڕدا.
نیشانه‌یه‌كی تر: ئۆبامه، به بردنی كێشه‌ی لێدانی رێژیمی سووریه بۆ به‌رده‌م كۆنگرێس، لێدانه‌كه‌ی خسته ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌وه.به‌لای زۆره‌وه كۆنگرێس پرسی تێسره‌واندنی رێژیمی سووریه په‌سند ناكا یان په‌سندی ده‌كا به مه‌رج، به‌تایبه‌تیش كه سووریه كه‌وتووه‌ته گه‌مه‌ی فێڵاوی له‌گه‌ڵ كۆنگرێسدا.نیشانه‌یه‌كی تر: وه‌ك ئۆبامه‌ی سه‌رۆك و جۆن كیریی وه‌زیری ده‌ره‌كی، ده‌ڵێن: "ئه‌و لێدانه‌ی ئه‌وان به ته‌مان له سووریه‌ی بسره‌وێنن (له بارێكدا ئه‌گه‌ر بیسره‌وێنن)، له گوێ راكێشانێك به‌ولاوه زیاتر نییه".ئه‌مه‌ش واته رێژیمی سووریه پاش ئه‌و لێدانه سنوورداره، ئه‌وه‌نده‌ی تر به گوڕ هه‌ڵده‌ستێته‌وه بۆ به‌لایه‌كدا كردنی ته‌نگژه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی.
نیشانه‌یه‌كی تر: هه‌ندێك ده‌نگ پێشنیاز ده‌كه‌ن، "پێش كۆتای ساڵی 2014 ده‌رگه‌یه‌ك له پشته‌وه بێته كردنه‌وه بۆ لێوه ده‌رچوونی سه‌رۆكی سووریه و یارمه‌تیده‌ره‌یلی وی له رێژیمه‌كه‌دا".له بیرمان نه‌چێته‌وه، كه ئه‌و پێشنیازه له بنه‌ڕه‌ته‌وه و پێش دوو ساڵ زیاتر، پێ داگرتنی به‌شار ئه‌سه‌د خۆی بووه، كه ده‌ڵێ تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی سووریه له سه‌ره‌تای ساڵی 14دا پرسی گۆڕینی سه‌رۆك جێی باس نییه.
لاوازییه‌كی تری ئه‌مه‌ریكه، كه نیشانه‌یه‌كی تری بردنه‌وه‌ی ئه‌سه‌ده له شه‌ڕدا، ئه‌وه‌یه رازی ببێ چه‌كی كیمیاییی سووریه بێته كۆوه‌كردن له شوێنێك له ژێر چاودێریی ناوده‌وڵه‌تیدا، كه ئه‌وه گه‌مه‌یه‌كی فێڵاویی سووریه‌یه له‌گه‌ڵ كارگێڕی و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكه‌دا.ئه‌وه بوو، جۆن كیری، ماوه‌ی حه‌وتووێكی دیاری كرد بۆ رێژیمی سووریه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌و چه‌كه‌یله.گه‌مه‌یه‌كه، بۆ سووریه لێی ئاسانتر نییه كه رزگاری ده‌كا له لێدان، بۆ ئۆبامه‌ش لێی خۆشتر نییه، كه ئاوی رووی ده‌پارێزێ.
سه‌رئه‌نجامی كێشه‌ی سووریه به‌و شێوه‌یه‌ی، كه نیشانه‌یلی وا خه‌ریكه یه‌كلا ده‌بنه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نییه كه به‌شار ئه‌سه‌د بێ لێپێچینه‌وه له ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌چێ و ده‌چێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ "حه‌سانه‌وه‌ی یه‌كجاری"، هه‌روه‌ها حزب و ده‌وڵه‌ت و سوپا له سووریه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، كه ئه‌وه رێ خۆش ده‌كا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی سیسته‌مه‌كه بۆ باری جارانی خۆی، بگره كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، ده‌بێته سه‌ره‌تا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌مه‌یلی دیكاتۆری له گشت وڵاته‌یلی ناوچه‌كه‌دا یه‌ك له دوای یه‌ك به پشتیوانیی رووسیه.
رۆئاوا به‌و خاوه‌خاوییه‌ی له ئاست كێشه‌ی سووریه‌دا نواندی تا به‌م چاره‌نووسه‌ی گه‌یاند، به جارێك خه‌ون و خولیای گه‌له‌یلی رۆهه‌ڵاتی ناوین و ناوچه‌ی عاره‌بیی دایه ده‌م ره‌شه‌باوه.راستیت ده‌وێ ده‌بوایه هه‌ر واش بێ، گه‌له‌یلی ئه‌م ناوچه‌یه نابێ به هیوای رزگاركه‌رێك بن له‌و سه‌ری دنیاوه بێت.ده‌بێ رزگاركه‌ری خۆیان هه‌ر خۆیان بن و له ئێسته زووتر نییه بكه‌ونه بیركردنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی رزگاری.ره‌نگه له سووریه‌دا دیكتاتۆر نه‌ڕوا، به‌لای زۆره‌وه‌ش ناڕوا وه‌ك چۆن له عێراق رۆیی و هاته‌وه، به‌ڵام هیوای مرۆڤ به ژیانی ئازادی به هیچ هێزێك له بن نایه‌ت و ناڕوا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
