راگه‌یاندن گوێی ئێمه‌ی كه‌ڕ كردووه به باسی تیرۆر و تیرۆریست.له به‌یانییه‌وه تا به‌یانییه‌كی تر، ئه‌م جۆره وشه‌یله: تیرۆر، تیرۆریست، توندتیژی و پێشێلی مافه‌یلی مرۆڤ له‌لایه‌ن گرووپه‌یلی ئیسلامییه‌وه، له گوێماندا ده‌زرینگێنه‌وه.مێشك هاڕه‌ی دێ به‌و باس و وێنه‌یله‌ی له راگه‌یاندنه‌وه، بێ ره‌چاوكردنی دره‌نگ و زووییی شه‌و، فره‌باره‌ی ده‌كه‌نه‌وه.وای لێ هاتووه، راگه‌یاندن نایه‌ڵێ تۆ بیر بكه‌یه‌وه، له جیاتیی تۆ بیر ده‌كاته‌وه و بڕیار ده‌دا، كه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی دۆزی راگه‌یاندنه.راگه‌یاندن ده‌بێ زانیاریت پێ بدا و رێت بۆ خۆش بكا تا تۆ بیر بكه‌یه‌وه.هه‌ندێك جار هه‌ست ده‌كه‌م گه‌ڕاومه‌ته‌وه سه‌رده‌می رێژیمی سه‌دام.ئه‌و ده‌مه ده‌كه‌وتینه به‌ر یه‌ك راگه‌یاندن و مێشكمان پڕ ده‌بوو له یه‌ك چت.ئه‌و چته‌ش سه‌رتاپێی چه‌واشه بوو.ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو ئێمه بیر نه‌كه‌ینه‌وه.یه‌كێكی تر هه‌بوو له جێی هه‌موومان بیری ده‌كرده‌وه.
مرۆڤی داماو به ده‌ستی ئه‌و راگه‌یاندنه چه‌واشه‌كه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی بلوێ، حه‌ز ده‌كا خۆی راپسكێنێ و بچێ به ته‌نیایی بیرێك بكاته‌وه تا له چت بگا.به‌راوردی وتاری راگه‌یاندن بكا ده‌بینێ ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌لاماری هه‌ر چتێكی ئه‌مه‌ریكه ته‌نانه‌ت سوپاكه‌شی بدا، ته‌نانه‌ت له زۆر دووری ئه‌و وڵاته‌شدا، ده‌ڵێن ئه‌وه تیرۆری كردووه.به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكه په‌لاماری هه‌ر كێی دا، ئه‌وه شه‌ڕی دژه تیرۆره.ئه‌مه‌ریكه به مگێز و ئاره‌زوو، ساڵانه لیستێك به ناوی گرووپه‌یلی تیرۆریست بڵاو ده‌كاته‌وه.له‌م رۆژانه، له رێی مێزی ئاخاوتنه‌وه، ده‌یه‌وێ كێشه له‌گه‌ڵ سووریه و ئێران‌دا یه‌كلا بكاته‌وه.ده‌نگوباسی تیرۆركاریی ئه‌و دوو رێژیمه له گۆڕێ‌دا نه‌مان.به كورتی، تیرۆر كاڵایه‌كه ئه‌مه‌ریكه ده‌یكا به به‌ری هه‌ر لایه‌كدا هه‌ر كات بیه‌وێ.
سووریه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كا، راسته، به‌ڵام تیرۆریش به‌خێو ده‌كا.ئه‌مه‌ریكا له ئیسلامی سیاسی ده‌دا كه تیرۆریسته و راستیش ده‌كا، به‌ڵام ویستی له میسر به‌خێوی بكا بۆی نه‌چووه سه‌ر.پارتی كرێكاران تا دژی ئێمه بوو تیرۆریست بوو، كه بوو به دۆستمان بوو به تاجی سه‌ر، وا تێك ده‌چین ره‌نگه ببێته‌وه به تیرۆریست.دوو عاشق له هه‌ولێر بێنه كوشتن، بۆ شوشتنه‌وه‌ی نامووسه.ئه‌گه‌ر داعش له مووسڵ بیكا تیرۆره.كاتی خۆی فره‌نسۆ هه‌ریریی پارێزگاری هه‌ولێر هاته تیرۆركردن، پیره‌مێردێكی نه‌خوێنده‌وار گوتی: ئه‌رێ بۆچی، كه ویستتان برایم زه‌نگه‌نه بكوژن، به شۆڕشگێڕی حسێب بوو؟ ئه‌و رۆژه‌ی ئوسامه بن لادن هاته كوشتن، بوو به جه‌ژن له دنیا، كه زانیم سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكه و خاتوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی، به وێنه‌ی راسته‌وخۆ له كرده‌وه‌كه‌یان روانیوه، گوتم ده‌ق له‌م ساته‌دا ئه‌مه‌ریكه تیرۆریسته و ئوسامه‌ی گه‌وره تیروریست، قوربانییه.ئوسامه له ماڵه‌وه بوو له‌ناو ژن و منداڵدا، كه هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵیدا مردن.
پارتی كرێكارانی كوردستان له باكور زۆر كاری تیرۆری كردووه به جۆرێك مرۆڤ شه‌رم ده‌كا كاتێك له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا ده‌یانخوێنێته‌وه.بۆ نموونه كوشتن و سه‌ربڕینی ته‌واوی ئه‌ندامه‌یلی خێزانێك به هۆی ئه‌وه‌ی باوكیان یان برایان هاوكاری رێژیمی تورك بووه.توندتیژی كوڕی توندتیژییه، من هه‌رچه‌نده كه‌یفم به‌و حزبه نایه‌ت به‌ڵام هه‌ر جارێكی پێم ده‌چێته ناو سنووری توركیه‌وه خۆم لێ ده‌بێ به ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده رك له‌و رێژیمه هه‌ڵده‌گرم.ده ساڵه ره‌جه‌ب باسی كرانه‌وه و هه‌نگاو به رێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورددا ده‌كا، پێش مانگێك كرانه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئیتر به جارێك دای چڵه‌كاندین.ده‌ڵێن: "چیا ژانی گرت مشكێكی لێ زا".گۆڕینه‌وه‌ی ناوی گوندی كوردستان به ناوی كۆنی خۆیان، نه هه‌نگاوه و نه ده‌سكه‌وت، ده‌بوایه ئه‌ردۆغان له‌وه‌دا لێبوورینی له كورد بخواستایه نه‌ك به كرانه‌وه‌ی بژمێرێ به سه‌ریدا.من به جارێك بێ هیوا بووم له‌و سیسته‌مه ئیسلامییه.ئه‌وه سیسته‌مێكه هیچ چتێك بۆ كورد ناكا.له فیشاڵ و كات به‌ڕێكردن زیاتر هیچی پێ نییه.هه‌ر ئه‌و ره‌جه‌به پێشی ساڵ و نیوێك خه‌ڵكی گوندی رۆبۆسكیی له‌ناو برد گوتی هاوكاریی تیرۆریسته‌یلیان كردووه.من چ دڵم به‌وه خۆش بێ ئێسته ناوی گونده‌كه بكاته‌وه به كوردی؟
تۆمارێكم له‌لایه ناوی كۆنی سه‌رجه‌م شار و شارۆكه و گوندی باكوری تێدایه، ساڵی 1928 وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی توركیه ده‌ری كردووه و ناوه تازه توركییه‌كانیشی له به‌رامبه‌ردا نووسیون.راستیت ده‌وێ، ناوه كۆنه‌كانیش له ده ناو یه‌كێكیان كوردییه به‌ڵام رێژیمی مسته‌فا كه‌مال به‌و گۆڕینه ته‌نیا ئه‌وه‌ی ویستووه كورد له رابردووی خۆی دابڕێ.به‌وه‌ش گه‌وره‌ترین تیرۆری كردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
