له‌و هۆڵه‌ی سه‌رۆك ئاخاوتنی تێدا پێشكێش كرد، له ریزه‌یلی پێشه‌وه سه‌تان له گه‌وره‌پیاوه‌یلی وڵات رۆنیشتبوون، له ریزه‌یلی دواوه‌ش سه‌تان چه‌پڵه لێده‌ر و هۆره‌كێش به پێوه وه‌ستابوون. له‌گه‌ڵ هه‌موو بڕگه‌یه‌كی ئاخاوتنی سه‌رۆكدا، ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه ده‌شڵه‌ژان و تاس ده‌یبردنه‌وه له ئاست گه‌وره‌ییی كاره‌ساتدا. مرۆڤ ده‌یتوانی دڵه‌ڕاوكه له روویاندا وه‌خوێنێ. ئه‌وانه‌ی دواوه‌ش چه‌پڵه‌یان بۆ هه‌موو گوته و گرتكه‌یه‌ك ده‌كێشا و بانگی "بژی با"یان بۆ سه‌رۆك ده‌گوته‌وه. دیمه‌نی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، دیمه‌نی میسری ئه‌وڕۆی پێشان ده‌دا. چه‌پڵه لێده‌ر جه‌ماوه‌رێكی جاهیله، باكی به‌وه نییه وڵات له سایه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا بۆ پێشه‌وه ده‌چێ یان نا، بگره هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌نگی پێ داوه بۆ ئه‌وه‌ی وڵات به‌ره‌و پاش بباته‌وه. ئه‌وانه‌ی ئه‌و هۆڵه‌یان به‌و شێوه‌یه رێك خستبوو، به ده‌ستی مه‌به‌ست بێ یان به رێككه‌وت، وێنه‌ی میسر و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیان له‌م ناوچه‌یه‌ی خۆماندا، پێشان ده‌دا.
مه‌رسی، كۆمه‌ڵێك ژماره و زانیاریی پێشكێش كرد وه‌ك نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی ئابووری له سه‌رده‌می وی‌دا. رۆژی دواتر، میسرییه‌ل سه‌رله‌به‌ر ئه‌و زانیاری و ژماره‌یله‌یان به پاش دایه‌وه و گوتیان فڕی به راستییه‌وه نییه. له هه‌مووی گرینگتر، سووكایه‌تیی به ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی دیار كرد، كه له رۆژی دواتره‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌كه‌تیی بنووسه‌یل سه‌باره‌ت به "نه‌بوونی هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی"، ئه‌ندامه‌تیی لێ وه‌رگرته‌وه.
محه‌مه‌د مه‌رسی گوتی "باوه‌ڕی به خۆپێشاندان نییه و به شێوه‌یه‌كی باشی نازانێ بۆ ده‌ربڕینی بیر و هه‌ڵوێست". به‌ڵام له گۆڕه‌پانێكی تردا لایه‌نگره‌یلی وی، وا ئێسته خۆیان پێشان ده‌ده‌ن، سازیشن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و توندتیژی یان به‌فیڕۆدانی خوێن (هدر الدم) له كاتی پێویستدا. ئه‌و رووقایمی و دووڕوویییه‌ی سه‌رۆكی میسر، له‌وانه‌یه هه‌مووی گه‌لی میسر هه‌ڵسێنێته سه‌ر پێ و بیانهێنێته سه‌ر باری یاخیبوون.
نه‌كاره‌ترین و بێ كه‌ڵكترین مرۆڤ ئه‌و مرۆڤه‌یه، ئه‌و ده‌مه‌ی بۆ خاوكردنه‌وه‌ی تیژیی گرژییه‌ك دێته ئاخاوتن، له جیاتی ئه‌وه‌ی خاوی بكاته‌وه، گرژ و ئاڵۆزتری ده‌كا. له ده‌می وسادا جگه له راپه‌ڕین، هیچ چتێك نامێنێته‌وه له ئاست ئه‌و مرۆڤه‌دا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو پێش چه‌ند رۆژێك له سه‌رۆكی میسردا هاته دی. له ئاست گۆڕه‌پانێكی تووڕه‌دا، جگه له فڕ و فیشاڵ بۆ پێدا هه‌ڵگوتنی خۆی، جگه له هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی راستیی رووداو، جگه له سووكایه‌تی به‌م و به‌و، هیچی تری نه‌كرد و نه‌گوت. ته‌نیا بێ‌باك و سه‌ره‌ڕۆیه‌لن ده‌توانن كاری وا بكه‌ن. دوای ئه‌و وتاره، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی داوای رۆیشتنی ده‌كه‌ن له بیست ملیۆن تێ په‌ڕی. سه‌رۆكی میسر له‌و جۆره سه‌ره‌ڕۆیانه‌یه هه‌موو گه‌ل ده‌كه‌ن به شۆڕشگێڕ. ئێسته‌ش پاش ئه‌وه‌ی كار له كار ترازاوه، دێ داوای دایه‌لۆگ ده‌كا، كه ساڵێكه داوای ده‌كه‌ن و ئه‌و گوێ ناگرێ. به كورتی، كاورا هیچ رێگه‌یه‌كی له به‌رده‌می خۆیدا نه‌هێشته‌وه جگه له توندتیژی له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌س باوه‌ڕ ناكا به خۆشیی خۆی، ده‌ست له ده‌سه‌ڵات به‌ر بدا.
مه‌رسی به پشتیوانیی ئه‌وانه‌ی له ریزی پشته‌وه دانیشتوون و هۆره‌ی بۆ ده‌كێشن، پشتی له ژیر و ئه‌زمووندیته و خاوه‌ن پسپۆڕی و بژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه و بێ خه‌مه ئه‌گه‌ر ئاوه‌ڕۆی رووداوه‌یل سوور ببێ به خوێن. ئه‌مه‌ش ده‌ق ئه‌و دیمه‌نه‌یه كه ئیسلامی سیاسی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یهێنێ كاتێ ده‌گات به كورسی. ساڵانی ساڵه من و من ئاسا، له داهاتنی ئه‌و دیمه‌نه ده‌ترسین، وا ئێسته‌ش، شه‌و و رۆژ به دیار مینای تیڤییه‌وه رۆنیشتووین، له رووداوی چركه‌یه‌كی میسر خافڵ نابین. چاومان بڕیوه‌ته ئه‌و گه‌له مه‌زنه تا ببێ به رێ پیشانده‌ر بۆ ده‌رچوون له‌و زه‌نه‌ك و زه‌لكاوه‌ی، ئه‌و جۆره ئیسلامه له‌م ناوچه‌یه‌دا دای هێناوه.
جارێكی تریش ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر دیمه‌نی هۆڵی ئاخاوتنه‌كه‌ی سه‌رۆكی میسر و تاس ده‌مباته‌وه. سه‌رۆك چۆن هه‌ستی نه‌ده‌كرد ئه‌و بژارده‌یه‌ی كه له ریزه‌یلی پێشه‌وه‌دان، له ئاست ژماره و زانیارییه‌لی ناو ئاخاوتنه‌كه‌ی وی‌دا مات و مه‌لوول گوێیان گرتووه و ده‌زانن "به داخه‌وه" گشتی درۆیه؟ ده‌زانن نانیش و ئازادیش بۆ گه‌لی میسر له سایه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ی كردیان، به‌ره‌و دوا گه‌ڕاونه‌ته‌وه. نه‌ك نان و ئازادی، بگره كه‌رامه‌تیش له سایه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه. یه‌كێك له‌وانه‌ی به ناو و نازناوه‌وه، سه‌رۆك ئاماژه‌ی بۆی كرد و به ته‌وسه‌وه گوتی "بووه به شۆڕشگێڕ"، دوێنێ هاته گۆڕه‌پان و گوتی شۆڕشگێڕ نه‌بووم به‌ڵام سه‌رۆك كردمی به شۆڕشگێڕ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
