به‌پێی دواهه‌مین ئاماری ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، 3، 949 (سی هه‌زار و نۆسه‌د و چل و نۆ) كۆچبه‌ر له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئیجه‌دا و له‌پێش گه‌شتنیان به‌ئه‌وروپا بێسه‌روشوێن بوون یان خنكاون.
به‌پشتبه‌ستن به‌و ئاماره‌ش، كه‌له به‌رواری 2 تشرینی دووه‌مدا نوێكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه تائێستا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بوون زیاتره له ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كهلهتهواوی ساڵی ڕابردوودا له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون یان دیارنه‌ماون كه ژماره‌یان 3 هه‌زار و 700 كه‌س بوون.
هاوكات ڕێكخراوه‌كه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌له‌هه‌مان ماوه‌دا له ناوچه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بوون كه ئه‌ویش 115 كۆچبه‌ره و هیچ حاڵه‌تێكی مردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش تۆمار نه‌كراوه كه ویستویانه به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا چونكه سه‌رجه‌میان، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه فه‌رمیه‌كانی ئوسترالیا و له‌چوارچێوه‌ی ڕێوشوێنه تونده‌كانی ئه‌و ووڵاته بۆ پاراستنی سنورهئاویهكانی، ده‌ستگیركراون و دیپۆرتی ئه‌و ووڵاتانه كراون كه بهبهلهمهكهیان لێوه‌ی هاتوون.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاماری ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه و تائێستا له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه توانویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا كه ئه‌ویش زیاتره له 333 هه‌زار و 300 كۆچبه‌ر.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز