
به‌شێك له كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا داده‌خرێن
پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای پاپانیوگینیا بڕیاری نایاسایی بوونی كه‌مپه‌كانی په‌ناخوازانی ووڵاتهكهیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و ووڵاته‌ش ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌مپانه داده‌خه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پاپانیوگینیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌وان داوا له حكومه‌تی ئوسترالیا ده‌كه‌ن كه بژارده‌یه‌كی نوی له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و په‌ناخوازانه‌وه ئاماده بكه‌ن چونكه ئه‌و په‌ناخوازانه ئه‌و كه‌سانه بوون كه پێشتر به‌به‌له‌می قاچاخ هه‌وڵیانداوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌وه ده‌ستگیركراون و به‌ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پاپانیوگینیا ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و ووڵاته كراون.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ش كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 900 په‌ناخوازه، وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئوسترالیا گفتوگۆكانی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی پاپانیوگینیاوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته ده‌ستپێده‌كات به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و په‌ناخوازانه هه‌رگیز ناگوازرێنه‌وه بۆ ئوسترالیا و ناتوانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و ووڵاته بكه‌ن چونكه به ووته‌ی وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن به‌جێبه‌جێكردنی یاساكانی كۆچی ووڵاته‌كه‌یان و ڕێگه‌ناده‌ن په‌ناخوازانی نایاسایی ده‌ریایی داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی په‌ناخوازانی عێراقی و كورد له‌ناو كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی پاپانیوگینیا به‌فه‌رمی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئوسترالیا له‌ڕابردوودا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه نزیكه‌ی 500 په‌ناخوازی عێراقی له‌كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیان له دوورگه‌كانی پاپانیوگینیا و ناورۆ و میدیاكانیش به‌به‌رده‌وامی باس له چیرۆكی تاڵ و ژیانی تراژیدی چه‌ندین په‌ناخوازی كورد ده‌كه‌ن له‌و كه‌مپانه.
هاوكات له‌ئێستاشدا حكومه‌تی ئوسترالیا به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی ده‌ستگیركردن و گێرانه‌وه‌ی به‌له‌می كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی كه به‌به‌له‌مه‌كه لێوه‌ی هاتوون.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌پاراستنی مافی په‌نابه‌ران و به‌پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافی كۆچبه‌رانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز، گاردیانی به‌ریتانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.