
سه‌رکرده‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان، ڕایگه‌یاند، که شه‌ڕه‌که‌یان دژی حکومه‌تی تورکیا چڕتر ده‌که‌نەوە.
جەمیل بایك سه‌رکرده‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان، په‌که‌که، به (بی بی سی) ڕاگه‌یاند، که شه‌ڕه‌که‌یان دژی حکومه‌تی تورکیا چڕتر ده‌که‌نەوە. بایک وتی: هۆکاری ئه‌م بڕیاره‌مان حکومه‌تی تورکیایه، چونکه ده‌یه‌وێ خۆمان به‌ده‌سته‌وه بده‌ین. هاوکات ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆکی تورکیای بە به‌رپرسی ئەو شەڕە دانا. وتیشی له‌کاتی ئێستادا هیچ ئاسۆیه‌کی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تورکیادا نییه. هاوسەرۆکی پەکەکە ئەوەشی بۆ بی. بی. سی دووپات کردەوە کە ئەوان نایانەوێت لە تورکیا جیا ببنەوە و ئەو وڵاتە دابەش بکەن، بەڵکوو خوازیارن لە چوارچێوەی تورکیادا بمێننەوە.