
مه‌له‌وانێكی خۆبه‌خش چیرۆك و هۆكاری مردنی كۆچبه‌ران له‌ده‌ریای ئیجه‌دا ده‌گێڕێته‌وه سیمۆن لویس، ئه‌و مه‌له‌وانه به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالیهیه كه به‌خۆبه‌خشانه و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شدار بووه له‌ڕزگاركردنی سه‌دان كۆچبه‌ر له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای ئیجه‌دا و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونی كردووه هه‌رگیز له یادیان ناكات.
وه‌ك به‌شێك تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕزگاركردنی كۆچبه‌ران، سیمۆن لویس، ده‌ڵێت ته‌نها له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا زیاتر له 500 كۆچبه‌ریان ڕزگاركردووه به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌و ماوه‌یه‌ش زیاتر له 30 كۆچبهریشی دیوه كه به‌به‌رچاوی ئه‌وه‌وه خنكاون و ئه‌ویش نه‌یتوانیوه هیچیان بۆ بكات چونكه ئه‌وان گه‌شتوون به سنوره ئاویه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و چالاكی له‌و جۆره‌ش له‌و سنورانه‌دا ڕێگه پێنه‌دراوه به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌ئاوه‌كانی توركیادا خنكاون.
سیمنۆن لویس، درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و چیرۆكێك ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت " دایكێك (له‌پاش نقومبوونیان) كه‌ده‌یویست منداڵه‌كه‌ی ڕزگار بكات، كه ئێمه‌ی بینیی ده‌ستبه‌جی منداڵه‌كه‌ی فڕێ‌دا به ئاڕاسته‌ی ئێمه تاڕزگاری بكه‌ین به‌ڵام خۆی له ئێمه به دوورگرت، ئه‌مه به‌ڕاده‌ی دڵشكان ئازاری دام".
سیمۆن، نامۆ نیه به زاراوه‌ی كۆچبه‌ری ده‌ریایی چونكه ووڵاته‌كه‌ی خۆشی ئه‌زموونی له‌م جۆره‌ی له ڕابردوودا هه‌بووه و هه‌زاران كه‌س له‌پێش گه‌شتنیان به ئوسترالیا له ده‌ریاكانی نزیك ئه‌و ووڵاته خنكاون و هاوكات به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له‌سیاسه‌تی ئێستای ووڵاته‌كه‌ی گرت كهلهبهرامبهر كۆچبه‌رانی ده‌ریایی پیاده ده‌كات كه ئه‌ویش گرتن و دیپۆرتكردنهوهیانه بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی كهبهبهلهمهكه لێوه‌ی هاتوون. له‌باره‌ی جۆری ئه‌و به‌له‌مانه‌ش كه كۆچبه‌ران به‌كاری ده‌هێنن، لویس ده‌ڵێت خراپترینن له‌ڕووی جۆریه‌وه و مه‌كینه‌ی ساخته‌ی جۆری چینیان له‌سه‌ره و ئه‌و چاكه‌تی سهلامهتیهش كه له‌به‌ریاندا بووه له‌ڕووی جۆریه‌وه ساخته و بێ كوالیتیه.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز