
ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه جێبه‌جی نه‌كرێت، كه‌لتوری ئه‌وروپی دانیمارك كۆتایی دێت
به‌رپرسێكی باڵای پارتی گه‌لی دانیماركی، كه هێزێكی ڕاستڕه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و ووڵاته‌یه داوا له حكومه‌تی ووڵاته‌كه‌ی ده‌كات سیاسه‌تی ده‌ستگیركردن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی جێبه‌جی بكات.
ووته‌بێژی پارتی گه‌لی دانیماركی بۆ كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپا كێنیس بێرس ڕایگه‌یاند ده‌ستگیركردن و ناردنی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی و له‌سه‌ر خاكی ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه دانیمارك په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵیان هه‌یه پێشنیارێكی باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لێشاوی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌و ووڵاته و ئه‌ویش وه‌ك هه‌مان سیاسه‌ت كه‌له‌ئێستادا حكومه‌تی ئوسترالیا له‌دژی كۆچبه‌رانی نایاسایی-ده‌ریایی جێبه‌جێی ده‌كات و ڕێگه‌نادات به‌و كۆچبه‌رانه كه بتوانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و ووڵاته بكه‌ن.
له‌باره‌ی پێشنیاری پارته‌كه‌یه‌وه، ئه‌و ووته‌بێژه زیاتر ڕوونكردنه‌وه ده‌ده‌ات و ده‌ڵێت ده‌كرێت ئه‌و كۆچبه‌رانه دیپۆرتی ووڵاتێكی وه‌ك ته‌نزانیا بكرێن كه دانیمارك په‌یوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵدا هه‌یه.
ئه‌و ووته‌بێژه هۆشداریدا كه ئه‌وه پلانێكی له‌وجۆره‌ی ئوسترالیا ته‌نها ڕێگه‌یه‌كه بۆ پاراستنی كه‌لتوری ئه‌وروپی له ووڵاته‌كه‌یی و به‌بی پلانێكی له‌و جۆره، ئه‌و كه‌لتوره ئهوروپیهی دانیمارك له‌ماوه‌ی دووسالی داهاتوودا كۆتایی دێت.
له‌باره‌ی پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌و پارته‌وه، سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی دانیمارك ڕایگه‌یاند كه‌له‌و باوه‌ڕه‌دا نیه ئه‌و پارته بتوانێت ئه‌وه‌نده ده‌سته‌ڵاتی هه‌بێت بۆ به‌یاسایكردنی ئه‌و پلانه و ووتیشی گه‌لی دانیمارك به‌كشتی ده‌یانه‌وێت هاوكاری په‌نابه‌ران بكه‌ن.
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت كۆتایی به قه‌یرانی كۆچ و مردنی كۆچبه‌ران لهدهریایكاندا بهێنێت ده‌بێت ئه‌و سیاسته جێبه‌جێ بكات كه له ئوسترالیا هه‌یه ئه‌ویش ده‌ستگیركردن و ناردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانه بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی به‌له‌مه‌كه‌ی لێوه هاتووه و له‌سه‌ره‌تای پلانه‌كه‌شدا ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كران دیپۆرتی دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا ده‌كرانه‌وه و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێـتی له ئوسترالیا بكه‌ن. هاوكات ئه‌م سیاسه‌ته بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكاران له مافه‌كانی مرۆڤ و خودی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له ڕابردوودا داوای له ئوسترالیا كرد كه به‌و سیاسه‌ته‌دا بچێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌ساڵی ڕابردوودا ته‌نها 20 هه‌زار په‌ناخواز ڕوویان له دانیمارك كردووه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی نیوز
