
دوای ئه‌وه‌ی له ئینستیتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتۆن سیمینارێک بۆ یادی ٢٥ ساڵه‌ی دابینکردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ گه‌لی کوردستان ڕێکخرا، شرۆڤەیەکی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له ژماره‌یه‌ک له ناوه‌نده میدیاییه‌کانی ئه‌مریکا بڵاو بووه‌وه. له‌وانه، واشنتۆن پۆست و ماڵپه‌ڕی بلومبێرگ. له‌و شرۆڤه‌یه‌دا هاتووه، که یه‌کێک له‌و چه‌ند پرسه که‌مه‌ی که هه‌ریه‌که له دیموکراتی و کۆمارییه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ری کۆکن، گرنگیی هاوکاریکردنی کورده له عێراق و ده‌وروبه‌ری. هەر دوو حزب پشتیوانیی پڕۆژه‌یاساکە ده‌که‌ن که ڕاسته‌وخۆ چه‌ک به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بدرێت. ته‌نانه‌ت دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکاش قسه‌ی بۆیان هه‌یه.
بابه‌ته‌که باس له‌وه ده‌کات که پێشووتر ئه‌مریکا هێنده په‌رۆشی کورد نه‌بووه و ته‌نانه‌ت له ساڵی ١٩٧٥ له‌سه‌ر خواستی شای ئێران، (سی ئای ئه‌ی) هاوکاری له کورد بڕی. به‌جێی هێشتن تا ڕژێمی عێراق کوشتوبڕیان بکات. له ساڵی ١٩٨٨ سه‌رۆکی ئه‌وکات ڕۆناڵد ڕێگان، چاوی خۆی نوقاند له ئاستی ڕژێمی سه‌ددام کاتێک هێرشی کرده سه‌ر کورد به چه‌کی کیمیایی. سه‌رۆک بوش کاردانه‌وه‌که‌ی لاواز بوو کاتێک که ڕژێمی سەددام ساڵی ١٩٩١ جارێکی که هێرشی کرده‌وه سه‌ر کورد. به‌ڵام ئیتر سه‌رۆک جۆرج دەبلیۆ بوش وه‌ک ئه‌وانی پێش خۆی نه‌کرد، له ئاست ئێش و ئازاری کورددا بێ هه‌ڵوێست بوه‌ستێت و له ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نفالکردنی کورد بڕیاری دا ناوچه‌ی ئارام و دژەفڕین دروست بکرێت و هاوپه‌یمانان چاودێریی ئاسمانیی عێراق بکه‌ن. ئه‌م پرۆسه‌یه تا ساڵی ٢٠٠٣ به‌رده‌وام بوو.
بابه‌ته‌که ده‌ڵێ له سیمیناره‌کەدا گه‌لێک له‌وانه له‌و کەسانە ئامادەبوون که کاتی خۆی به‌رپرس بوون له پرۆسه‌که، پێده‌چێ له کاتی خۆیدا ته‌واو تێنه‌گه‌یشتوون چی ده‌که‌ن. جه‌نه‌ڕال ئه‌نتۆنی زینی که سه‌رۆکی ده‌سته‌ی دابینکردنی ئارامی بووه، ده‌ڵێ "به پێی پرۆسه‌که په‌نابه‌رانی کورد گه‌ڕێندرانه‌وه سه‌ر ماڵی خۆیان، ئه‌و تیمه‌ی کاره‌که‌ی ده‌کرد هه‌ڵبژارده بوون. په‌یوه‌ندیش له نێوان سه‌رباز و ئه‌فسه‌راندا زۆر جوان بوو".
ئه‌ندرۆ ناتسواز سەرۆکی ئاژانسی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدان به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاره‌سات وتی "کاتێک داوایان لێکردم تیمێکی فریاگوزاریی بۆ باکووری عێراق ئاماده بکه‌م که‌سم نه‌بوو، چونکه فریاگوزارهکانمان له ئه‌سیوبیا و باشووری ئه‌فریقیا له ئه‌رکدا بوون. ناچار بووم هه‌روا ده‌ستبه‌کار بم . شاره‌زایه‌کی ناوداری بواری بەره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کانم هێنا که فرێد کوونی بوو، ئه‌و پێشنیاری وابوو له سه‌ره‌تادا به‌ته‌مه‌نه‌کان بگێڕینه‌وه بۆ ماڵه‌کانیان دواتر ئه‌وانی دیکە".
ئه‌نتۆنی زینی و جه‌ی گارنه‌ر ئاشکرایان کرد که ئه‌وان له کاتی خۆیدا، به ڕوون و ئاشکرا قسه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق کردووه و له مانگه‌کانی یه‌که‌مدا قسه‌ی خۆیان کردووه، گارنه‌ر وتی "هه‌ر یه‌که‌مجار پێمان وتن ئه‌گه‌ر هێرش بکه‌نه سه‌ر کورده‌کان، هه‌تا دوایهکتان ده‌کوژین که‌ستان لێ به جێ ناهێڵین، دیار بوو قسه‌که‌مان کاری خۆی کرد". دەشڵێت "له‌و کاته‌دا ئه‌مریکا ڕێگای دا له هه‌ولێر حکومه‌تی خۆیان دروست بکه‌ن، ئێستا هه‌ولێر پایته‌ختی وڵاتێکه، له فڕۆکه‌خانه مۆر له پاسپۆرته‌کان ده‌درێت، باج وه‌رده‌گیرێت، نوێنه‌رایه‌تیی ٣٥ وڵاتی لێیه، پێنجیان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشن، فه‌لاح مسته‌فا وتی به‌ر له ٢٥ ساڵ هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌کرد". باسی لەوەش کردووە کە "له ساڵی ١٩٩١، کورد مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر بوو ببن به په‌نابه‌ری یه‌کجاری، ئێستا زۆر نزیکن له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌مه ڕێگای کرده‌وه تا له ساڵی ٢٠٠٣ ئه‌مریکا شه‌ڕی عێراق بکات".
ئه‌نتۆنی زینی زۆر وریایی ده‌دات له دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام له شوێنی دیکە بۆ نموونه سووریا و ده‌ڵێت "که‌سێک ناتوانێت له‌کاتی دووگیانی‌دا، چاوه‌ڕێی دووگیانییه‌کی تر بکات، ئه‌وه‌ی هه‌یه که له سکیدایه. له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک وابزانین ئه‌م کاره له ٢٠٠٣ه‌وه ده‌ستی پێکردووه، به‌ڵام به‌شی یه‌که‌می ٢٥ ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ‌کرد کاتێک چووین به هانای په‌نابه‌رانی کورده‌وە".
