.
له سیمینارێکدا له بارسێلۆنای ئیسپانیا، دوو پرۆفیسۆری بواری شوینه‌واری ئەو وڵاتە، گوندی (گرد لەشکر)ی نزیک که‌سنه‌زان - هه‌ولێریان به شوێنه‌وارێکی گرنگی سه‌رده‌می یه‌که‌مین کۆمه‌ڵگەی کشتوکاڵی مرۆڤایه‌تی ناساند.
دوای ئه‌وه‌ی دوو شوێنه‌وارناسی ئیسپانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌رکرد، له سیمینارێکدا له شاری بارسێلۆنا، گوندی (گرد له‌شکر) لە نزیکی که‌سنه‌زان و بنه‌سڵاوه‌ی هەولێر به شوێنه‌وارێکی کۆنی سه‌رده‌می کۆمه‌ڵگە کشتوکاڵییه سه‌ره‌تاییه‌کان ناسێنرا. هه‌ردوو پرۆفیسۆر (ئانا گۆمه‌ز باخ) و (میکوێڵ مۆڵست) که ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یان کردووه، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان ڕاگه‌یاند. به پێی بابه‌تێک که گۆڤاری هیریتاجی جیهانی بڵاویکردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت "ئه‌و ناوچه‌یه‌ی میسۆپۆتایای سه‌روو یه‌که‌مین کۆمه‌ڵگەی کشتوکاڵی له‌وێ سه‌ری هه‌ڵداوه. هه‌رێمی کوردستان یه‌کێکه له سه‌رنجڕاکێشترین ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، شوێنه‌واری سه‌رسووڕهێنه‌ری تێدایه له ١٩٩١ه‌وه تا سێ ساڵ به‌ر له‌ئێستا تۆژینه‌وه‌ی ئه‌وتۆی تێدا نه‌کراوه، تا شوێنه مێژوویی و جوگرافییه‌کانی ده‌ستنیشان بکات. به‌ڵام ئێستا چه‌ند تیمێکی ئه‌مریکی و به‌ریتانی کاری تێدا ده‌که‌ن. جێی باسه تۆژینه‌وه‌که به هاوکاریی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام دراوه.