به‌رواری 13-11-2015 بۆ یه‌كه‌مین جار، كتێبێكی كوردی له‌نووسینی نووسه‌ر و رۆماننووس" یوسف عزه‌دین" به‌زمانی ئه‌مازیغی له‌وڵاتی مه‌غریب چاپ و بڵاوكرایه‌وه. . " كۆتایی" ناونیشانی كتێبه‌كه‌یه، كه‌كۆمه‌ڵێك تێكستی تایبه‌ت به"هونه‌ری گێڕانه‌وه-سردیات" له‌خۆ ده‌گرێت. . وه‌رگێڕ و نووسه‌ری مه‌غریبی "سه‌عید بلغربی" له‌عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئه‌مازیغی و پاش كێشمانكێشێكی زۆر بۆ تێپه‌ڕكردنی له‌سانسۆر و وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی، دواجار توانرا به‌پشتگیری كۆمه‌ڵه‌ی "كه‌ڵچه‌ر و گه‌شه‌پێدانی خانه‌ی كه‌به‌دانی"، چاپ بكرێت. . شایانی باسه ئه‌م كتێبه له‌نمایشی پێشانگای كتێبی ئه‌مساڵی مه‌غریب-دا به‌شدار ده‌بێت و بۆ یه‌كه‌مجار كتێبێكی كوردی به‌زمانی ئه‌مازیغی، كورد بهخوێنهرانی مه‌غریب و ئه‌مازیغ ده‌ناسێنێت.