
بانده قاچاخچیه‌كان له‌ئه‌وروپا گه‌شه‌یان كردووه و له ووڵاتانی باشووری ئاسیاش تێك‌شكاون
ئاژانسی پۆلیسی یه‌كێـتی ئه‌وروپا كه ناسراوه به یۆرۆپۆڵ ڕاگه‌یاند زیاتر له 10 هه‌زار منداڵی كۆچبه‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا دیارنه‌ماون و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه به‌شێكی به‌رچاویان كه‌وتبنه ده‌ست بانده قاچاخچیه‌كان.
رۆژنامه‌ی ئۆبزێرڤه‌ری به‌ریتانی له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای ئاژانسی یۆرۆپۆڵهوه ئاشكرایده‌كات ئه‌وان له‌ئێستادا به‌دوای چاره‌نوسی ئه‌و منداڵانه ده‌گه‌ڕێن و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌سته كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان بانده قاچاخچیه‌كان و ئه‌و باندانه‌ی تر كه مرۆڤ ده‌چه‌وسێنه‌وه بۆ سێكس و كۆیلایه‌تی.
برایان دۆناڵد، به‌رپرسی دیوانی ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت مه‌رچ نیه هه‌موویان كه‌وتبنه ده‌ست بانده قاچاخچیه‌كان به‌ڵام هیچ زانیاریان نیه له‌باره‌ی چاره‌نوسیانه‌وه و نه‌شیشارده‌وه كه گروپێكی تاوانكاری له‌ماوه‌ی 18 مانگی ڕابردوودا دروست بووه بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران.
هاوكات، ڕۆژنامه‌ی زهئوسترالیان به‌پشت به‌ستن به زانیاریه فه‌رمیه‌كانی ئوسترالیا ئاشكرای ده‌كات ئه‌و بانده قاچاخچیانه‌ی كهلهڕابردووا له هه‌وڵی ناردنی كۆچبه‌ران بوون بۆ ئوسترالیا له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه له‌ئێستادا بازرگانیه‌كه‌یان ته‌واو تێكشكاوه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه‌یه كه حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته پیاده‌ی ده‌كات و له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردووه ته‌نها سی به‌له‌م له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كانه‌وه ڕه‌وانه كراون به‌ڵام هه‌رسێكیان ده‌ستگیركراون و به سه‌رنشینه‌كانه‌وه دیپۆرتكراونهتهوه بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی كه به‌له‌مه‌كانی لێوه‌هاتوون به‌تایبه‌ت ئه‌نده‌نوسیا.
سه‌باره‌ت به ئاماری منداڵانی كۆچبه‌ریش، ڕۆژنامه‌كه ئاشكرای ده‌كات كه‌له سه‌دا 27 ئه‌و ملیۆن كۆچبه‌ره‌ی ساڵی ڕابردوو ڕووی له ئه‌وروپا كردووه منداڵ بوون.
