
کڵێسا‌ی کاسۆلیکی ڕۆمانی هه‌ڵمه‌تێکی خێرخوازی بۆ هاوکاریی ئاواره‌کان ڕاگه‌یاند، پاپا فرانسێس پاپای ڤاتیکان بڕی ١١٠ هه‌زار دۆلاری بۆ هاوکاریی ئاواره‌کانی کوردستان له شاری هه‌ولێر به‌خشی.
کڵێسا‌ی ڕۆمانی کاسۆلیکی له سایتی خۆیدا ڕایگه‌یاند "پاپای ڤاتیکان پاپا فرانسێس به‌شداریی هه‌ڵمه‌ته خێرخوازییه‌که‌ی کرد که چوار مانگ ده‌خایه‌نێت و بڕی ١١٠ هه‌زار دۆلاری به‌خشی به نه‌خۆشخانه‌ی سانت جۆزێف له هه‌ولێر که تیایدا چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاوارانه ده‌کرێت که نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه". پاپا فرانسێس له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا خه‌ڵکی هان ده‌دات بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵمه‌ته‌که و دەڵێت "ئاواره‌کان پێویستییان به به‌زه‌یی خوایه، هه‌روه‌ها پێویستییان به به‌زه‌یی ئێمه‌شه. "