
زیاتر له 121 هه‌زار هاوڵاتی عێراقی داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له‌ئه‌وروپا كردووه
زۆرترین په‌ناخواز ڕووی له ئه‌ڵمانیا كردووه
ده‌زگای ئاماری یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ناسراوه به یۆرۆستات ئاماری په‌ناخوازانی بۆ ساڵی راِبردوو بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د و په‌نجاوپێنج هه‌زار و شه‌ش سه‌د كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه و ئه‌م ژماره‌یه‌ش دوو هێنده بووه به‌به‌راود به ساڵی 2014.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه هاوكاته له بڵاوبوونه‌وه‌ی دواهه‌مین ئاماری په‌ناخوازانی كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا له‌دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا كه به تێكراِ هه‌زار و چوار سه‌د په‌ناخواز، كه پێشتر به‌شێوازی نایاسایی خۆیان گه‌یاندبووه ئوسترالیا، له‌و كهمپانهدان و ئوسترالیا ڕێگه‌یان پێنادات داوای مافی په‌نابه‌رێـتی له‌و ووڵاته بكه‌ن ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێوشوێنێك بۆ بنه‌بڕكردنی كۆچی نایاسایی ده‌ریایی بۆ ئه‌و ووڵاته و هاوكات حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته ڕایگه‌یاند له‌ئێستادا به‌رده‌وام ده‌بێـت له سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی لێوه هاتوون.
سه‌باره‌ت به ئاماری په‌ناخوازانی عێراقیش، یۆرۆ ستات ئاشكرایكرد زیاتر له 121 هه‌زار په‌ناخوازی عێراقی داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه و به‌وه‌ش په‌ناخوازانی عێراق %10 ی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌ناخوازانه پێك ده‌هێنن كه ساڵی ڕابردوو داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه و به‌وه‌ش عێراق له ڕیزبه‌ندی سێهه‌م دایه له‌دوای سوریا و ئه‌فغانستان بۆ هه‌بوونی زۆرترین په‌ناخواز له ساڵی ڕابردوودا.
هاوكات، ڕاپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، سوریا وه‌ك ووڵاتی هه‌بوونی زۆرترین په‌ناخواز له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م دایه‌و له زیاتر له 362 هه‌زار په‌ناخوازی سووری ساڵی ڕابردوو داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه و به‌وه‌ش په‌ناخوازانی سوریا له سه‌دا 29 ی سه‌رجه‌م په‌ناخوازانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێك ده‌هێنێت.
سه‌باره‌ت به‌و ووڵاتانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاش كه زۆرترین په‌ناخواز داوای مافی په‌نابه‌رێتی لێكردوون، ئه‌ڵمانیا به هه‌بوونی زیاتر له 441 هه‌زار په‌ناخواز له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م دایه و له‌پاش ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌نگاریا دێت به‌هه‌بوونی زیاتر له 174 هه‌زار په‌ناخواز و سویدیش به هه‌بوونی زیاتر له 156 هه‌زار په‌ناخواز له‌پاش هه‌نگاریا له پله‌ی سێیه‌م دایه.
په‌ناخواز ئه‌و كه‌سه‌یه كه داوای مافی په‌نابه‌رێـتی له ووڵاتێك ده‌كات به‌ڵام هێشتا كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: یۆرۆ ستات، ئاژانسه‌كان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
