
پڕۆگرامی نوی بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی مرۆیی به په‌نابه‌ران ڕاگه‌یه‌ندرا
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بان كی مون داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه نزیكه‌ی 480 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی ووڵاتهكهنیان له‌ماوه‌ی سی ساڵی داهاتوودا وه‌ربگرن.
ووته‌كانی بان كی موون له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یگرتووهكان بووه كه‌له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌شاری جنێفی سویسرا به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به پرسی په‌نابه‌ران به‌گشتی و په‌نابه‌رانی سووری به تایبه‌تی.
به‌گوێره‌ی ڕاگهیهندراوێكیش كه‌له سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی كۆمیسیۆنه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، جارێكی تر ووڵاتانی جیهان داوایان لێكراوه كه پڕۆگرامه‌كانی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران فراوانتربكه‌ن و هاوكات چه‌ندین ووڵات بڕیاریانداوه به ڕاگه‌یاندنی پڕۆگرمی نوێی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی مرۆیی و ئاسانكردنی ڕێوشوێنه‌كانی پڕۆسه‌ی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه چه‌ندین ووڵاتی جیهان بڕیاری وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی سووریا‌ن ڕاگه‌یاندبوو له‌وانه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌له به‌گوێره‌ی پلانێك بڕیاریدا به وه‌رگرتنی 10 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له‌ماوه‌ی ساڵێكدا به‌ڵام نزیكه‌ی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا ده‌رچووه و ته‌نها چه‌ند سه‌د كه‌سێك له‌و ژماره‌یه له ئه‌مریكا نیشهتهجی كراون. پێشتریش حكومه‌تی ئوسرالیا بڕیاریدا به وه‌رگرتنی 12 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری و عێراقی به‌ڵام ته‌نها 26 په‌نابه‌ری سووریش تائێستا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌دا نیشته‌جی كراون و وه‌زیری كۆچی ئوسترالیاش كه‌له‌و كۆبونه‌وه‌یدا به‌شدار بوو له ووتارێكیدا ڕایگه‌یاند ده‌بێـت ووڵاتان سنوره‌كانی خۆیان توندوتۆڵ بكه‌ن و داوای له ووڵاتانی جیهانیش كرد كه پرۆسه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌ستپێبكه‌ن كه ناتوانن بیسه‌لمێنن په‌نابه‌رن و كه‌یسه‌كان ڕه‌تده‌كرێته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تی كه‌نه‌دا توانیوێـتی نزیكه‌ی 26 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردووه‌و له ووڵاته‌كه‌ی نیشته‌جێ بكات.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمیه‌كان، هێشتا ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یهكگترووهكانیش داوای نیشته‌جێ كردنیان ده‌كات ده‌كاته ته‌نها له‌سه‌دا 10 ی ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌كه‌وه له ووڵاتانی دراوسێی سووریا تۆماركراون.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پڕۆگرامی ساڵانه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی ووڵاتان پرۆگرامێكی مرۆییه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له‌ڕێگه‌ی یوئێنه‌وه پێشكه‌ش كردووه به‌وه‌ش ئه‌و كۆچبه‌رانه ناگرێته‌وه كه به‌قاچاخ ڕوو له‌و ووڵاتانه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری فه‌رمی كۆمیسۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان، سی ئێن ئێن، ته‌له‌گراف
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.