سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد، به‌هۆی هێرش و سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه‌كانی دوو رۆژی رابردووی پێشمه‌رگه به تایبه‌تی له میحوه‌ری دیجله و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای به‌نداوی مووسڵ دژ به تیرۆریستانی داعش، سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ پڕن له لاشه و بریندارانی داعش. له‌به‌ر نه‌بوونی شوێن و ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هیچ له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره توانای وه‌رگرتنی بریندارانی داعشی نه‌ماوه و ژماره‌یه‌ك بریندار به‌بێ چاره‌سه‌ری له هۆڵه‌كان كه‌وتوون.
وه‌زیری ته‌ندروستی داعش‌یش سه‌ركردایه‌تی داعش له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگادار ده‌كاته‌وه و له‌وباره‌وه سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه گوتی: وه‌زیری ته‌ندروستی تیرۆریستانی داعش، به‌ناوی عه‌بدولمه‌لیك سه‌ركردایه‌تی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاگادار كردۆته‌وه، كه به‌هۆی شه‌ڕه‌كانی دوو رۆژی رابردوو نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ پڕن له بریندار و لاشه‌ی كوژراوه‌كان و چیتر توانای وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی بریندارانمان نه‌ماوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه له نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی نه‌ماوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له بریندارانیش به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمان و پێداویستی چاره‌سه‌ر كردن ده‌مرن.