یارمه‌تییه‌كانی ئاسیاسێڵ ده‌گاته 100 هه‌زار كه‌س له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان و عێراق
پشتگیریی ئاسیاسێڵ له ره‌مه‌زاندا بۆ خه‌ڵك ئه‌م سه‌ری كوردستان ئه‌و سه‌ری باشووری عێراقی گرتوه‌ته‌وه
وه‌كو به‌شێك له پڕۆژ خێرخوازییه‌كه‌ی به‌ناوی "خه‌نده"، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی بڕه خۆراكی سه‌ره‌كی بۆ 2015 له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا راگه‌یاند كه له‌م په‌ڕی كوردستانه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی باشووری وڵات ده‌گرێته‌وه. وئه‌م پڕۆژه به یه‌كێك له فراوانترین به‌رنامه‌كانی فریاگوزاری داده‌نرێت كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه له وڵات‌دا جێبه‌جێبكرێت.
له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تی به‌په‌له هه‌یه، وزۆربونی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران، ئاسیاسێڵ گرنگییه‌كی تایبه‌تی داوه به فریاكه‌وتنی خه‌ڵكان وخێزانی ئاواره‌ی ده‌ستكورت ودهستپێشخهریكردن له بواری چالاكیگه‌لێك كه یارمه‌تیبدات له به‌شداری پێكردنی كۆمه‌ڵگه ناوخۆییه‌كان وگیانی هاوكاری له نێوانیاندا بچێنێت وهانیان بدات بۆ به‌شداریكردن له چالاكیگهلی تایبه‌ت به فریاگوزاری.
پڕۆژه‌ی "خه‌نده" ـ پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی بڕه خۆراكی سه‌ره‌كی بۆ 2015 له ئاسیاسێڵه‌وه دابینكردنی خوارده‌مه‌نییه سه‌ره‌كییه‌كان مسۆگه‌رده‌كات بۆ زیاتر له 12000 خێزانی هه‌ژار، هه‌روه‌ها وه‌كو به‌شێك له هه‌مان پڕۆژه جلوبه‌رگی جه‌ژن به‌سه‌ر نزیكه‌ی 4000 مناڵ‌دا دابه‌شده‌كرێت له زیاتر له 10 ناوچه‌دا له سه‌رتاسه‌ری عێراق.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، فاروق مه‌لا مسته‌فا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئاسیاسێڵ وتی: "وا بۆ جارێكی تر كارمه‌ندانی ئاسیاسێلڕ هه‌وڵه‌كانیان یه‌كده‌خه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و خێزانه هه‌ژار وئاوارانهی كه له ماڵوحاڵ ووڵاتی خۆیان هه‌ڵكه‌نراون. ئاسیاسێڵ ئه‌مساڵ خۆراكی سه‌ره‌كی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵك وخێزانه ئاوارانه‌دا دابه‌شده‌كات له‌گه‌ڵ جانتایه‌ك كه جلوبه‌رگی جه‌ژنی تێدایه بۆ مناڵانی بێ سه‌رپه‌رشت له پێناو ئه‌وه‌دا كه خه‌نده‌یه‌ك بخه‌ینه سه لێوانی ئه‌و مناڵانه‌ی كه مانای خۆشی وشادیان بیرچوه‌ته‌وه. "
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی بهبازاڕكردن له كۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتی كه ده‌ستپێشخه‌ری خه‌نده له ئاسیاسێڵه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی مه‌ودا فراوانه بۆ گه‌شه‌پێدانێك كه به‌رده‌وامی به‌خۆی بدات (تنمیه مستدامه) وبه‌شێكه له په‌یڕه‌وی مرۆڤدۆستانه‌ی ئاسیاسێڵ.
هه‌روه‌ها وتی، "پڕۆژه‌كه‌مان دابینكردنی خۆراكه سه‌ره‌كیه‌كانه بۆ زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، وه‌كو به‌غدا، ئه‌نبار، به‌سره، كه‌ربه‌لا، سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌ركوك، دهۆك و بابل. ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ندن له‌م پڕۆژه‌یه خێزانه هه‌ژاره‌كان وخه‌ڵكانی ئاواره ومناڵانی بێ سه‌رپه‌رشت وئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێویستییه‌كی زۆریان به فریاگوزاری ویارمه‌تی هه‌یه. "
له ساڵانی رابردوویشدا، ئاسیاسێڵ به‌رنامه‌گه‌لی خێرخوازی جۆراوجۆری جێبه‌جێكردووه، ئه‌مه‌ش وه‌كو جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ك له په‌یڕه‌وی تایبه‌ت به لێپرسراوێتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیاكه. وله رێگه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی خێرخوازیه‌وه، پشتگیریی له چه‌ندین چالاكی كردووه وپاره‌ی بۆ دابینكردوون، كه یارمه‌تیده‌رن له فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی داهاتێكی سنورداریان هه‌یه، و له یارمه‌تیدانیان بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانیان.
فاروق مه‌لا مسته‌فا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن، قسه‌كانی به‌وه كۆتایی پێ هێنا كه، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاسیاسێڵ به ده‌ستپێشخه‌رییه مرۆیی وگهشهپێدانهكانی ناسراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌ستم به‌وه كردوه له كارمه‌ندانی ئاسیاسێڵدا كه حه‌زیان به گه‌ڕانه به‌دوای ئه‌وانه‌ی پێویستییه‌كی زۆریان به یارمه‌تی ودهستگرۆیی هه‌یه. وهه‌وڵده‌ده‌ن یارمه‌تییه‌كان بگه‌یه‌ننه گه‌وره‌ترین ژماره له خێزانی ده‌ستكورت له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه پڕۆژه خێوازییهكه ده‌یانگرێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به چنینه‌وه‌ی به‌ربوومی هاوكاری و پشتی یه‌كگرتن له كۆمه‌ڵگه‌دا، وتیمه مه‌یدانییه‌كانی ئاسیاسێڵ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كه جێبه‌جێده‌كات. "