
ده‌نگی ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه که گرووپی تیرۆریستیی داعش ٣٨ ئه‌ندامی خۆی به ڕێگای توندوتیژ کوشتووه. سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێ "دوای ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه چه‌ند ئه‌ندامێکی پایه بڵندی داعش کوژران، چه‌ندین جار ئۆتۆمۆبێلیان که که‌س و باری گرنگی تێدا بوو هێرشی کرایه سه‌ر، مه‌ترسی سیخۆری، داعشی گرته‌وه و تا ئێستا ٣٨ له ئه‌ندامانیان به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه دڕندانه کوشتووه، یان له ناو حه‌وزی تێزابیان ناون. " هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هه‌ندێک سه‌رکرده‌یان هه‌یه که زانیاری‌یان به سوپای عێراق داوه، ئه‌گه‌ر له عێراقه‌وه بێنه سووریا ده‌یانهاڕن . بە پێی زانیاریی سەرچاوەکە، به‌شی زۆری ئه‌و کارانه‌ی له ناو داعشه‌وه کراوه، دزه‌کردنی زانیاری و دانانی (جی پی ئێس) بووه بۆ فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان. ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆکی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ دڵێ، به‌شێکیان بۆ پاره ئه‌م کاره‌یان کردووه، چونکه داعش به‌م دواییه پاره‌ی نه‌ماوه.