
ئەمڕۆ هەینی ٢٥-١٢-٢٠١٥ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، بەڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی (70)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و بەڕێز جه‌لال كه‌ریم عیسا بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیوا چاوشین كادیر‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان، سه‌ردانی بەڕێز (نه‌وشیروان مسته‌فا) رِێكخهری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆرِانیان له‌ماڵی خۆی لە له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا کرد.
مه‌به‌ستیش له‌و سه‌ردانه زانینی هه‌واڵی ته‌ندروستی بەڕێز نه‌وشیروانه مستەفا بووە.
له‌به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌شدا، له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان، باس له تەبایی و یهكرِیزی و یه‌كده‌نگی شەقامی كورد و یه‌كخستنی نێوماڵی كورد له‌و دۆخه دژوار و ئاڵۆزه‌ی ئێستای ناوچه‌كه كراوە. بۆ یادگاریش وێنەیەکیان لە پێش ماڵەکەی نەوشیروان مستەفا لەلەندەن ، گرتووە.