
پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانی (بی که‌ی ئه‌ی) له ڕاپۆرتێکدا بڵاویکرده‌وه له چوار مانگی یه‌که‌می ئەمساڵدا، په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا ٦٩هه‌زار تاوانیان ئه‌نجام داوه، هه‌ندێکیان به کرده‌یی ئه‌نجام دراون؛ هه‌ندێکیان نیاز هه‌بووه تاوان ئه‌نجام بدرێت.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند ئه‌م تاوانانه لەلایەن پەنابەرانی ئه‌فریقی و سربی و جۆرجی به پله‌ی یه‌که‌م و ئه‌فغانی و عێراقی و سوورییەوە به پله‌ی دووه‌م ئه‌نجام دراون. ئه‌مه‌ش وایکردووه ئه‌و گرووپانه‌ی که دژ به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، بکه‌ونه چالاکی که بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ک ملیۆن په‌نابه‌ر ڕوو بکه‌نه وڵاته‌که.
به پێی هەواڵی دۆیچهڤێلە، ئه‌مه یه‌که‌مجاره پۆلیسی فیدڕاڵی ئاماری تاوانکاریی په‌نابه‌ران بڵاو بکاته‌وه، بۆیه هیچ به‌راوردکارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.