
حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆک وەزیرانی عێراق به بڕیارێک به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی بازرگانیی عێراق، حه‌مدیه جافی له پۆسته‌که‌ی لابرد. بە پێی هەواڵی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، له نوێترین بڕیاریدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی و سه‌رۆکی بانکی بازرگانی و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی عێراقی له پۆسته‌که‌یان لابرد.
جیی باسە، حه‌مدیه جاف به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی بازرگانیی عێراق کە ژنێکی کوردە، له‌م دواییانه‌دا چه‌ندین تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی بۆ ڕێکخرا و چه‌ند جارێکی دیکەش هه‌وڵی لابردنی درا، دواجاریش لیژنه‌یه‌کی بۆ پێکهێنرا و لیژنه‌که بڕیاری له ئه‌ستۆپاکی دا. بەڵام سەرەڕای ئەوانەش، دواجار بە بڕیاری عەبادی لە پۆستەکەی لادر.