
خاوه‌نی ماڵپه‌ری ئاڤێستانیوز له‌لایه‌ن پۆلیسی سوێده ده‌ستبه‌سه‌رکرا.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک له به‌ڕێوبه‌رانی ماڵپه‌ڕی ئاڤێستانیوز، یسوف موحه‌مه‌د عه‌لی سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی ئاڤێستانیوز (http://www.avestanews.com) له‌لایه‌ن پۆلیسی سوێده‌وه ده‌ستگیرکراوه. ناوبرای که‌سێکی چالاکوانی سیاسیی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانه، به‌هۆی دۆخی ناعه‌داله‌تی ڕژێمی ئێران و بۆ پاراستنی گیانی خۆی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له وڵاتی سوێد نیشته‌جێبووه.
به‌ڕێز یوسف موحه‌مه‌د که خه‌ڵکی شاری بۆکانه، ئیستا په‌روه‌نده‌که‌ی دراوه‌ته ده‌ستی پۆلیس و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر بنێردرێته‌وه ئیران.
ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای تاوانی ڕژێم داواکراوه، ناردنه‌وه‌ی بۆ ئێران توشمی مه‌رگی ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆش پێییان ڕاگه‌یاندین که ماڵپه‌ڕی ئاڤێستانیوز له ئێران به‌ته‌واوی داخراوه، ته‌نها له ڕێگه‌ی فیلتهرشکێنهوه ده‌توانرێ سه‌ردانی سایتی ئاڤێستانیوز بکرێ.