
دوو ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌ری كورد ڕه‌زا به‌راتی
ئه‌مڕۆ، 17 شوبات، دوو ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌ری كورد ڕه‌زا به‌راتی له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی مانوسی پاپانویگینیا.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تی گوشتنی ڕه‌زا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و دوورگه‌یه‌وه داواكراون به‌ڵام تائێستا هیچ كه‌سێك تاوانی كوشتنی ڕه‌زای به‌سه‌ردا ساخ نه‌بۆته‌وه.
ڕه‌زا به‌راتی، ناوی ئه‌و په‌ناخوازه كورده بوو كهلهبنهچهدا خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام بووه و له شه‌وی 17 ی شوپاتی 2014له پێكدادانی نێوان گارده‌كانی كه‌مپه‌كه‌یان و په‌ناخوازان له دوورگه‌ی پاپانیوگینیا گیانی له‌ده‌ستدا و تائێستاش لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌ناخوازه كورده به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆش وه‌ك ده‌بڕینی هاوسۆزیه‌ك بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره كورده سه‌دان هاوڵاتی شاری ولینگتۆنی نیوزله‌ندا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای سزادانی بكوژانی ڕه‌زا یان كرد و هاوكات دا‌واشیان له حكومه‌تی ئوسترالیا كرد كه كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی دابخات.
تائێستاش كوشتنی ڕه‌زا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیاكانی جیهاندا هه‌یه چونكه جارێكی تر نیشانه‌ی پرسیاری خسته‌وه سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ستگیركردنی په‌ناخوازانی قاچاخ له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه و گومانی نه‌بوونی سه‌لامه‌تی له‌و كه‌مپانه‌دا زیاتر كرد.
له كۆتایه‌كانی ساڵی 2013 ه‌وه، حكومه‌تی ئوسترالیا سیاسه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و په‌ناخوازانه پیاده ده‌كات كه ده‌یانه‌وێـت به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا به‌وه‌ش ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته و ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن و هاوكات له‌ئێستاشدا به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی گێڕانه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازان بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی به‌له‌مه‌كه‌ی لێوه هاتووه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له په‌نابه‌ران و به‌پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافی په‌نابه‌رانی ده‌زانن.
هه‌رچه‌نده ئاماری فه‌رمی له‌به‌رده‌ستدا نیه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی په‌نابه‌رانی كورد له كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا له دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا، به‌ڵام میدیاكان باس له بوونی چه‌ندین په‌نابه‌ری كورد ده‌كه‌ن له‌و دوورگه‌یه.
سه‌رچاوه: ئاژانیس هه‌واڵ ئه‌ی بی سی نیوز، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ویڵنگتۆن پۆست
