
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس له دوورگه‌ی پاپانیوگینیا ئاشكرایكردووه كه تۆمه‌تباری كه‌یسی كوشتنه‌كه‌ی په‌ناخوازه كورده‌كه كه پێشتر له‌زیندان هه‌ڵهاتبوو ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه.
ڕه‌زا به‌راتی ناوی ئه‌و په‌ناخوازه كورده‌یه كهلهبنهجهدا خه‌ڵكی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و وه‌ك په‌ناخوازێك هه‌وڵیداوه به‌به‌له‌می قاچاخ خۆی بگه‌یه‌نێته ئوسرالیا به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی كۆچی ئوسترالیا له‌به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌رانی قاچاخدا، ڕه‌زا ده‌ستگیركراوه و ڕه‌وانه‌ی دوورگه‌ی پاپانیوگینیا كراوه. له‌شه‌وی 17 شوباتی ساڵی 2014 دا، له‌پێكدادانی پاسه‌وانه‌كانی كه‌مپه‌كه‌یان و په‌ناخوازاندا، چه‌ندین كه‌س بریندار بوون و ته‌نها یه‌ك كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستدا كه ئه‌ویش ڕه‌زا به‌راتی بوو.
گیانله‌ده‌ستدانی ڕه‌زا ده‌نگۆیه‌كی گه‌رمی له‌ناو میدیاكانی جیهاندا هه‌بوو به‌جۆرێك كه سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له‌سه‌ر ئاستی ئوسترالیا و جیهانیش ئه‌و تاوانه‌یان وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك نیشاندا كه ژیانی په‌ناخوازان له دوورگه‌كانی مانوسی پاپانیوگینیاو ناورۆ سه‌لامه‌ت نیه.
له‌پاش ڕووداوه‌كه‌ش، پۆلیسی پاپانیوگینیا دوو كه‌سی ده‌ستگیر كرد به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كوشتنی ڕه‌زا بهراتیدا و تا ئێستاش پڕۆسه‌ی دادگایكردنی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وامه.