
حەشدی شەعبیی شیعەی لایەنگری ئێران جگە لە بواری سەربازی، ئەرکی ئابووریشیان پێ سپێردراوە. دوای ئەوەی ھەواڵی دروستبوونی ھێزێکی دیکەی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی گەرمیان بڵابووەوە، باس لەوە دەکرێ کە ئەو ھێزە تەنیا ڕێگە دەدەن کاڵا و کەلوپەلی ئێرانی مامەڵەی پێوە بکرێت.
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکرای کرد کە "حه‌شدى شه‌عبی ته‌نها ڕێگه به‌و كاڵایانه ده‌دات بێنه سنوورى ناحیه‌ى سه‌عدیه و چه‌ند شوێنێكى دیکەی پارێزگاى دیاله، كه دروستكراوى وڵاتی ئێران بن. " عامر ره‌فعه‌ت، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله له لیستی كوردیی له خانه‌قین ڕایگەیاندووە "حه‌شدى شه‌عبی له سنوورى ناحیه‌ى سه‌عدیه و ئه‌و ناوچانه‌ى كه تیایدا باڵاده‌سته، ته‌نها ڕێگه به‌و كاڵایانه ده‌دات بێنه بازاڕه‌كانه‌وه، كه دروستكراوى ئێرانن و جگه له كاڵاى ئێرانى، ڕێگری لە هاوردەکردنی كالاى دروستكراوى وڵاتانى دیكه دەکرێت".
c