دوو گۆڕی به کۆمه‌ڵی کوردانی ئێزدی دۆزرانه‌وه که پێشبینی ده‌کرێت ته‌رمی ١٨ قوربانی تێدابێت.
واشنتۆن پۆست بڵاویکرده‌وه که پێشمه‌رگه، دوو گۆڕی به‌کۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه له ناوچه‌ی شه‌بابیت له باکووری ڕۆژئاوای عێراق له کاتێکدا له ناوچه‌که‌دا گه‌ڕاون. ڕوفات و ئێسک و پروسکی قوربانییه‌کان دۆزراونه‌ته‌وه و ناسنامه‌ی هەندێکیسا ئاشکرا کراوە و پێده‌چێت به بولدۆزه‌ر خۆڵیان به‌سه‌ردا کرابێت.
داعش له ٢٠١٤ه‌وه که هێرشه‌که‌ی ده‌ست پێ‌کرد به هه‌زاران کوردی ئێزدی کوشت و بەدیل گرت و کردنیه کۆیله، لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش تاوانه‌کانی داعش به جینۆساید داده‌نێن.